"an independent online kurdish website"

بیره‌وه‌ری

دوای ماوەیەک هەڵوێستە کردن لە کاتی پشووی هاوینە ،بیرەوەریەکان درێژەیان دەبێ، لەم بەشەدا سەرنج دەخرێتە سەر دید و بۆچوونەکانی سکرتێری ئەو کاتی حیزبی دیموکڕات دوکتور شەرەفکەندی

Continue reading

کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی۱۳٥۹ی هەتاوی دەورەیەکی سیاسی کادر لە دۆڵی خدرئاوێی ناوچەی سەردەشت بەڕێوە چوو ، مامۆستاکانی ئەم دەورەیە شەهیدی مەزن د.قاسملوو ، مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە و کاک قادر عەبدی بوون،


Continue reading

شەو شیرکەتی کانادادرای ئۆرمیە سووتێندرا کە جگەلە فابریکا و سەدان کەپسوول گاز بۆ دروست کردنی نووشابە و سەدان ماتۆر ودام و دەزگای پێشکەوتووی شیرکەتەکە، ٥٩ ماشینیشی تێدا بوو.


Continue reading

ئەمڕۆ ٣٥ ساڵەی شەهید بوونی تێکۆشەری لێهاتوو ڕەحمان سۆفیزادەیە. ٥ ساڵ لەمەوبەر لە ٣٠ ساڵەی شەهید بوونی دا ئەم بابەتەم نووسیوە. یادی ئەم شەهیدە و مەحموود فەیزیی هاوڕێی بە دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم نووسینەم ڕێز دەگرم.


Continue reading

٢٤ی گەلاوێژی ١٣٦٥ بوو. وەک هێزی ئاگری ویستمان عەمەڵیاتێک بە بۆنەی ٤١ مین ساڵی دامەزرانی حیزب ئەنجام بدەین. ئێوارەی ٢٤ی گەلاوێژ سازماندەهی کراین و دابەش بووین بۆ مەبەستی دەست بەسەر داگرتنی دوو پایەگای ڕێژیم کە یەکیان پایەگای گوندی خۆشەکۆ و ئەویدیکەیان پایەگای شاخی خوێبەرلە ناوچەی تەڕگەوەڕ بوو.

Continue reading

له‌ گۆره‌پانی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لاندا مێژوو باسی زۆر که‌سایه‌تی به‌رزو هـه‌ڵکه‌وتـوی بـۆکردووین که‌ چۆن ڕێبه‌ریی شۆڕشیان کردووه‌، زۆرن ئه‌و گه‌لانه‌ی که‌ بۆ سه‌ربه‌ستی گه‌ل و زێده‌که‌یان به‌نرخترین و به‌رزترین قوربانییان داوه‌. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و بـواره‌دا گیانـیان به‌خـت کـردووه‌، به‌ قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌که‌یان ناویان نراون.‌

Continue reading

٤/١١/ ١٩٨٤، ڕۆژێکی ساوو خۆشی پایزی کوردستان بوو. ئاسمان هێندە بێگەرد بوو کە تەنانەت تۆزێکی زۆر کەمڕەنگیشی نەنیشتبووەسەر. من ئەوکاتە، بەرپرسی کۆمیتەی‌ شارستانی نەغەدە بووم.

Continue reading

کە لە ئاوایی هەرمێدۆڵی سەرشیوی سەقز بریندار بوو لە نێو تابوتمان نابوو، بڕیار بوو چەند رۆژ تاکوو دەیگەیەنینە نەخۆشخانە ئاوی پێ نەدین چونکە شکمان لەوە بوو ریخۆڵەی بەر کولە کەوتبێ و تووشی عفونەتی بکا.


Continue reading

جێگای خۆیه‌تی لە چوارەمین ساڵی مەرگی برا تۆفیقی دڵپاک و پەپوولە رەوشت، یادێکی بچکۆلەی لێبکرێتەوە، برا تۆفیق لەکاتی لاوه‌تی لە گه‌رمێنێڕا به‌ره‌و کوێستان وه‌ڕێ دەکەوێ و بارگه ‌و بنه‌ی له‌ گوندی دربکه‌ لە نیزێک شاری پیرانشار به‌ عه‌رزی دادات.


Continue reading

لەم بەشەدا ڕاوبۆچوونی ١٨ کەس لە ئەندامانی ڕێبەریی ئەو کات (١٣٦٩ی هەتاوی) دەخرێتە ڕوو کە لە دوای باسەکانی دوکتۆر شەرەفکەندی هاتنە گۆڕێ، گوزارش لە هەلومەرج و ڕاوتەگبیر بۆ ڕۆژانی لێڵ و نادیار و پڕ گیرو گرفت دەکات.


Continue reading

ساڵی ٢٠٠٥ لە یەکێ لە پرسگەکانی حیزبی دێمۆکڕات بووم، دایکی دوو شەھید ھاتبووە سەردان. تا ھاتن بە شوێنیا، ھەندێ لای ئێمە مایەوە، وتم شتێکت لێ ئەپرسم، لێم تووڕە نابی؟ وتی نا کوڕم بڵێ!


Continue reading

بەھاری سالی ١٣٦٤ دوایی گاشتێکی چەند رۆژە لە ناوچەکانی ورمێ دا بۆ حەسانەوە رۆمانکردە گوندی جێرمێ کە ھەم پێشتر بنکەی لکی کولاو رەشی ھێزی شەھید نحۆ لەوێ بوو ھەمیش جێگایەکی خوش و ھەلکەوتوو لە بناری چیای چل مێرێ شەھیدان بوو.


Continue reading

دوکتور شەرەفکەندی و پێشبینی لە سەر حکومەتی عێراق و ئەرکەکانی حیزب لەو هەلومەرجە ئاستەمەدا


Continue reading

جه‌وی كوردستان له‌ حاڵه‌تی نه‌ شه‌ر و نه‌ ئاشتی دابوو. له‌ هیندێك شوێن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێڕشیان ده‌برده‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و پشمه‌رگه‌ش لێیان وه‌ده‌ست ده‌هاتن.


Continue reading

ئەم بەشە باسێکی تیئوریکی دوکتور شەرەفکەندیە، لە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی ساڵی ١٣٦٨لە سەر پرسەکانی، خەباتی چەکداری، وەزعی حیزب، کۆماری ئیسلامی، ئوپوزیسیۆنی ئێرانی، مەزهەب و دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا، ئیستاش داوی 30 ساڵ گرینگی خۆی هەیە.


Continue reading

یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پاش شەهید کرانی سکرتێری گشتی حیزب دوکتور قاسملوو لە ڕێکەوتی (١١.٩،١٣٦٨)بە بەشداری تێکڕای ئەندامانی ڕێبەری بەسترا .


Continue reading

 زستانی ساڵی 1368ی هەتاوی ئێمە تیمێکی 40 کەسی لە کادر و پێشمەرگەی هێزی ئاگری و مەلبەندی شیمال لە ناوچە شاخاوییەکانی تەرگەوەری ورمێ ماینەوە و لە بناری شاخی قەرەغان بنکەی زستانیمان دانا.


Continue reading

لە کۆتایی ئەم بەشە دا نەزەر و بۆچوونی بەشێکی دیکە لە ئەندامانی ڕێبەری حیزب کە سی (30) ساڵ پێش ئێستا سەبارەت بە هەل و مەرجێکی ئاستەم لە ژیانی حیزبایەتی دا ڕووی دابوو دەخرێتە بەر دیدی خوێنەران،


Continue reading

لەم بەشە دا سەرنج دەخرێتە سەر ڕا و بۆچوونی ئەندامانی بەشداری پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی، لە مەڕ (پرسیاری شێوەکاری دواڕۆژ لە هەل و مەرجی نەهێشتنی دەوڵەتی عێراق، کە لە خاکی ئەو دا دانیشین)؟


Continue reading

 بە قبووڵ کردنی ئاگر بەس لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە ، دوای هەشت ساڵ شەڕ لە گەڵ دەوڵەتی عێراق، جۆرێک لە دڵەڕاوکێ بۆ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتە پێش،


Continue reading

ئەمرۆ کە چاوم کەوتە ئەم وێنەیەی شەهیدی نەمر شەهید سادق باقری کە بە دەست هونەرمەندی لێزان و تێکوشەری دێموکرات هونەرمەند شورش ئاهی کێشراوە و دەستی خۆش بێت، کەوتمە یادی قسە خوشەکانی شەهید سادق لە ئاخرین رۆژی ژیانی دا.


Continue reading

مەڵبەندی شیمال و هێزی ئاگری لە حاڵی کار و چالاکیی حیزبی لە ناوچەی تەرگەوەری ورمێ بوون. ئێمە پاش هەر جەولەیەکی سیاسی – نیزامی لە ناوچەکانی شیمالی کوردستان دەگەڕاینەوە بۆ کوێستانەکان


Continue reading

یەکەم جار کە مام حەسەن سەرسپی م بینی.

 بێگومان هەر کەس ناوی شوڕش و خەبات و پێشمەرگە و کرماشانی بیست بوو، ناوی حەسەن سەرسپی لە باس و ناس دا بۆم ئاشنا بوو.


Continue reading

لە دوای شەڕی ناوچەکانی سەرشیو و خوڕخوڕە (بەرزاییەکانی، بانکیلێ-کونە گورگ – ڕووشەکەی سەرجۆ – بەردە قەل) هەوڵدان بۆ گەیشتن بە شوێنی مەبەست و بەشداری لە بەستنی کۆنگرەی حەوتەم بەردەوام بوو.


Continue reading

هەتاوی حیزبی دیموکڕات بە پێی هەڵ و مەرج و پێداویستەکانی شێوەی خەباتی پێشمەرگانە، ناوە ناوە لە ئۆرگانەکانی بەڕێوەبەری خۆی، لە شێوەی ڕێکخستن و سازمان دان دا,


Continue reading

بەداخەوە هاوڕێ حەسەن زارعی ناسراو بە حەسەن سەر سپی، فەرماندەی قارەمان و ناسراوی حدکا، دوای ماوەیەک نەخۆشی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. 


مام حەسەن زارعی ناسراو بە حەسەن سەرسپی،  ساڵی 1318ی هەتاویی لە سەڵوات‌ئاوای سنە لە دایک بووەو پاشان بۆ ماوەیەک بە بنەماڵەوە دەچنە ناوچەی کڵاتەرزان و ئەو بنەماڵەیە هەر لە سەردەمی پاشایەتییەوە  وەک خۆی لە بیرەوەریەکەیدا دەڵێ: دەکەونە بەر ئەزیت و ئازاری ژاندارمەکانی شا و باوکی کاک حەسەن سەرسپی بە هۆی پشتیوانی کردن لە خەڵکی چەوساوە، دوو ساڵ دەخرێتە زیندانەوە.

بنەماڵەی کاک حەسەن بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ دەهێڵین و پەڕیوەی باشووری کوردستان دەبن دواتر دەبێ بە پێشمەرگەی پارتی  و دوای دانیشتن لە پارتی  دەکەوێتە بەر غەزەبی حکوومەتی ناوەندی ئەوکاتی عێراق و  دەێنێرنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان .  لە دەسپێکی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1357ی هەتاوی دوای فشار هێنان لە لایەن کۆماری ئیسلامی  دەبێتە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەر ئەو کاتە بە ئەسلەحەی خۆی وەکوو فەرماندەی ئەو حیزبە ڕەوانەی ناوچەی لەیلاخ دەکرێ و بە هۆی ئازایەتی و چاونەترسییەوە لەو ناوچە دەبێتە قارەمانێکی بە توانا بە چەند پێشمەرگەوە لە شاری دێگولان یەکەم هەستەی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی لەیلاخ دادەمەرزێنن.

مام حەسەن تا کۆچی دوایی کرد، وەفادار بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بوو و لە هەموو چالاکیەکاندا بە دڵەوە بەشداری دەکرد، چالاکی حیزب نیە مام حەسەن حزوری نەبووبێ. زۆر دژی ئەم کەسانە بوو لە لە حدکا جوێ دەبوونەوە.  دەڵێ حدکا داوام لێ بکا ئێستاش ئامادەم بچمەوە.

بەداخەوە مام حەسەن لە کاتی ژیاندا دوو رۆلەی خۆی لە دەست داوە، یەکیان لە ئاودا خنکا و یەکیشیان عەڕەب کوشتیان. 

پێشمەرگەکان:  لە ناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە هاوڕێیان و بنەماڵەی سەربەرزی مام حەسەن دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

روحی شاد بێ و رێگەی بەردەوام بێ.

کۆمیتەی گشتیی حیزی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئید، بە بۆنەی کۆچی دواییی تێکۆشەر و فەرماندەی دێرینی حیزبەکەمان حەسەن زارعی ناسراو بە مام حەسەن سەرسپی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ڕایدەگەیەنین، کە سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٩ی بانەمەڕ، “مام حەسەن سەرسپی” تێکۆشەر و فەرماندەی دێرینی حیزبەکەمان و ئەندامی چالاک و دڵسۆزی کۆمیتەی سوئید، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و درێژەدانی ڕێگای پڕ لە سەروەری شەهیدان و ڕێبازی پیرۆزی دێموکراتی بە هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی سپارد.

حەسەن زارعی” ناسراو بە “مام حەسەن سەرسپی” ساڵی ١٣١٨ی هەتاوی، لە گوندی “سەڵواتاوا” لە دەڤەری سنە لە دایک بووە.

لە تەمەنی مێرمنداڵیدا ڕێگەی باشوری کوردستانی گرتەبەر و لە دەڤەری هەڵەبجە نیشتەجێ بوو.

لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی باشوری کوردستاندا، چەکی ئازادیی نیشتمانی لە شان کرد و تا ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی و تێکچوونی شۆڕش لە سەنگەری بەرخۆداندا مایەوە.

دوای ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی، جارێکیتر گەڕایەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری سنە، درێژەی بە ژیانی ئاسایی خۆی دا، بەڵام بەردەوام بیری لە ئازادیی نەتەوە و نیشتمانەکەی دەکردەوە.

لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، کە شۆڕشی گەلانی ئێران سەرکەوت و خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەستی پێ کرد، مام حەسەن سەرسپی خێرا چەکی پێشمەرگایەتی لە شان کردەوە و جارێکی تر چووەوە سەنگەری ئازادی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە دیار و بەرچاوەکانی ئەو سەردەمە لێ دەرچوو، کە چەندین حەماسە نەبەزی و بوێری لەو قۆناغەدا تۆمار کردووە.

لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا لە ناوچەکانی سنە، کامیاران، کرماشان، مەریوان و بنکەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات لە بناری قەندیلدا ئەرکی جۆراوجۆری بە ئەستۆ بووە و لە هەموو ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بووە و بەوپەڕی دڵسوزییەوە ڕایپەڕاندوون.

حەسەن سەرسپی ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی و دوای تۆپبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بە هۆی بەساڵاچوویی ناچار بوو، ڕوو لە هەندەران بکات و لە وڵاتی سوئید مافی پەنابەری وەرگرت.

لە وڵاتی سوئێدیش مام حەسەن یەکێک لە ئەندامانی چالاک و دڵسۆزی کۆمیتەکەمان بوو و بەردەوام لە چالاکی و بۆنە حیزبی و نەتەوەییەکاندا بەشداری کردووە و ڕۆڵی کاریگەریشی هەبووە لە هاندان و پشتیوانیکردنی کۆمیتەکان و ئەندامانی حیزب لەو وڵاتەدا.

مام حەسەن سەرسپی لە ژیانی پێشمەرگایەتیی لە کوردستان و لە ژیانی پەنابەریی لە هەندەراندا، وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات و خەمخۆری دۆزی ڕەوای گەلەکەی و هەموو کورد و کوردستان بەگشتی بوو.

بەداخەوە مام حەسەن سەرسپی، دوای زیاتر لە ٥٠ ساڵ خەبات، وەک تێکۆشەرێکی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان، بە ئاواتی ڕزگاری نیشتمانەکەی و گەڕانەوە بۆ زێدەکەی، چاوەکانی بۆ هەمیشە وێکنا و دڵە گەورە و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.

وەک کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكرات لە وڵاتی سوئید، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مام حەسەن بەتایبەتی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکەمان بەگشتی دەکەین و لەگەڵ ڕۆحی هەرگیز نەمری مام حەسەن پەیمان دەبەستین کە تا وەدیهاتنی ئاوات و ئامانجەکانی، درێژەدەری ڕێگای پیرۆزی بین و دەست لە تێکۆشان بەر نەدەین.

یاد و ناوی مام حەسەن هەر بەرز و زیندوو ڕادەگرین و ڕۆحی پاکی شاد بێت.

کۆمیتەی گشتیی حیزی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئید

٢٩ی نیسانی ٢٠١٩ی زایینی بەرامبەر بە ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی

وتەکانی هاوڕێ کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵی

ئەو جارەش روحی شاد بێ

Publicerat av Hassan Shiwasali Torsdag 2 maj 2019

كوردستان به‌ شكۆوه‌ یادی ده‌كاته‌وه‌!، رەحیم رەشیدی

مخابن، ئه‌مرۆ دووشەممە، ڕێكه‌وتی ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، به‌رانبه‌ر به‌ ٢٩ی ئه‌پریلی ٢٠١٩،  فەرماندەی قارەمان و دوژمن به‌زێن، كاك “حەسەن زارعی” ناسراو بە “حەسەن سەرسپی” بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد. تێكۆشه‌ری نه‌سره‌وتوو مام حه‌سه‌ن سه‌رسپی، یەکێک لە فەرماندە دێرینەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، كه‌ له غه‌ریبی و دوور له‌ نیشتمان‌ و له‌ وڵاتی سوئێد بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد‌.

فەرماندە حەسەن سەرسپی، ساڵی ١٣١٨ هەتاوی لە گوندی سەڵەواتاوا سەر به شاری سنە لە دایک بووە.

بنەماڵەی کاک حەسەن، بە هۆی تێکۆشان و پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات، به‌رده‌وام لە ژێر گوشار و هەڕەشەدا بوون، بەڵام هیچکات چۆكیان بۆ ویسته‌ ناره‌واكانی ڕێژیمی ئێران دانه‌داو و بە هۆی گوشارەکان ناچار بوون کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ کوردستانی باشوور بەجێ بێڵن و دواتر له‌ وڵاتی سوئێد گیرسانه‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠٠٢، له‌ وڵاتی توركیاوه‌ وه‌كوو په‌نابه‌ر چووومه‌ سوئێد، هه‌ر زوو له‌ كۆڕو كۆمه‌ڵی حیزبی و كوردستانی دا،  به‌رده‌وام ده‌مدیت كه‌ خۆی گۆچاناكه‌ی ده‌ستیه‌وه‌ به‌و په‌ری هیوداریه‌وه‌ باسی له‌ ئازادی كوردستان ده‌كرد و هه‌موانی بۆ كاری حیزبی و خزمه‌ت به‌ كوردستان هانده‌دا. بۆ هه‌ر كارو چالاكیه‌ك پێم كه‌وتبایه‌ شاری ئیسكلیستونا،  ده‌چوومه‌ خزمه‌تی و چێژم له‌ میوانداری و بیره‌وه‌یه‌‌ پر حه‌ماسه‌كانی وه‌رده‌گرت. خوالێخۆشبوو هه‌رده‌م به‌ ره‌شیدی بانگی ده‌كردم.

 له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی به‌ هاورێ و هاوبیرانی مام حه‌سه‌ن به‌ گشتیی و خوشكی به‌رێزم داده‌ سه‌میره‌ی كچی و له‌ رێگای ئه‌یشه‌وه‌ به‌ گشت كه‌س و كارو بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ڵێم و خۆم له‌ خه‌می له‌ ده‌سدانی ئه‌م كه‌ڵه‌پیاوه‌دا به‌ هاوبه‌ش ده‌زانم.

 

دواین جار له‌ مانگی مه‌ی ساڵی ٢٠١٧دا له‌ ئه‌مریكا به‌ دیداری مام حه‌سه‌ن شاد بوومه‌وه.

 

شكۆدار بێ ناوو یادی مێرخاسی رۆژه‌ سه‌خته‌كان.

#مسته‌ر_كورد

لە وتووێژێک دا لە گەڵ ساڵە نەڵۆسی بەمجۆرە باسی خۆی دەکا.

دەنگ مام حەسەن لە پاڵتاک لە ساڵی 2005 

 

 

هێندێک لە ئۆرگانەکانی حیزبی شێوەکارێکی تایبەت بە خۆیان هەبوو بۆ گەڕانەوە لە گەرمێنەوە بۆ کوێستان و دەسپێکی هەوڵێکی نوێ لە تیکۆشان هەر وەها بۆ ڕایی کردنی ئەرکی حیزبی


Continue reading

چۆن لە ڕابردوو لە بەرد کەلایان دروست دەکرد (هەڵمات) وبەردێکی کارخۆشیان ئەدۆزیەوە و دەیانگرت بە دەستەوە و بە ئامێریک ئەوەندەیان دەکوتا، تا کارخۆش و خڕ دەبوو،


Continue reading

بە پێی بیرەوەرییەکانی کاک “کاووس عەزیزی” ئەمرۆ سی ساڵ بەسەر دوایین سوخنرانی شەهید دوکتور قاسملو بۆ پێشمەرگەکانی حدکا تێدپەرێت، ئەو سوخنرانییە لە مەڵبەنی شوماڵ کراوە ئەوەش دەقی سوخنرانیەکەیە


Continue reading

یەکەم : ئێستا مادام باسی بیرەوەری ڕابردوومان کرد ، ئەو ڕابردوانەش بەشێکن لە مێژووی جۆڵانەوەێ مللی دیموکراتیکی گەلی کورد ، حەق وایە چەن خاڵ لە بەرچاو بگرین ، ڕاستگۆی لە گێرانەوە ، واتە ڕووداوەکان چۆن بووە وەک خۆێ باسیکەم و چونم بەچاوی خۆم بینیووە باسی بکەم ، کە تا ئەوجێگایە شتەکانم لە بیرمابێ ئەو ئەمانەتداریە بە ئەستوو ئەگرم ، دووهەم :

Continue reading

بەشی  یەکەم و دووهەم

ژیانی پێشمەرگە بە تایبەت لە ڕۆژە سەختەکاندا ، تەواو ژیانیکی سەخت و زۆر دژوار بوو ، لە هەمانکاتدا پڕ لە فیداکاری ، لێوانلێو لە خۆنەویستی و ٸەمەگناسی لە پێناوی گەل و نیشتماندا بوو ، ڕۆژ و شەوی ژیانی پێشمەرگە خۆێ بیرەوەریە و پڕە لە فیداکاری و خۆنەویستی و قارەمانەتی . Continue reading

 لە جەرەیانی پێشمەرگایەتی دا بە هۆکاری جۆراوجۆر کەسانێک وازیان لە پێشمەرگایەتی دێنا و خۆیان تەسلیم دەکردەوە بەشی هەرە زۆریان ژیانی ئاسایی خۆیان دەست پێ دەکرد


Continue reading

ئەز وەک تاکێک لەو سەردەمە هەم وەک گەنجێکی ئەوینداری ئازادی و هەم وەک ئەندامی شوورای ئەم شارە لەپێش شەڕەکە تا رادەیەک لە جەرگەی ڕووداوەکاندا دەژیام  کەمووکۆت شاهێدی سەرهەڵدانی ئالۆزیەکان بووم.


Continue reading

من ئەمڕۆ لە رۆژی شەهیدانی کوردستاندا، بە کورتی باسی خەباتی رۆڵەیەکی فیداکاری نەتەوەکەمان دەکەم کە لە ریزی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا، جوامێرانە تێکۆشا و ئازایانە چووە بن پەتی سێدارە


Continue reading

گوندی ئایچی و کێوی وەنەوشە دو دورە دیمە نی جوانن لە دراوسێیەتی شاری سەقز دا. پێنج بۆ شەش کیلۆمیترێک لە شاری سەقزەوە دورن و ڕوبەڕووی پادگانی گەورەی شارن


Continue reading

بە تێپەڕ بوونی ساڵەکان کەش و ھەوا ھەمیشە وەک یەک نیە، جاری وایە وشکە ساڵیە جاری واشە تەڕە ساڵە، ئەو ساڵانەی زستانی دەوڵەمەندن بە بەفری زۆر و بەھاریشی بە باران و لەنگێزەی فراوان،


Continue reading

1 2 3 9
نویترین هەواڵ و بابەت