"an independent online kurdish website

کاووس عەزیزی

لە متینگی 11ی رەشەممەی 1357ی هەتاوی،  حیزبی دێمۆکڕات بە رێبەڕی د. قاسملوو  پاش نیزیک به‌ 34 ساڵ ته‌مه‌نی حیزب، نزیک 32 ساڵ زیاتریشی له‌ خه‌باتی نه‌هێنی‌دا،  به‌ ئاشکرایی‌ و له‌ نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک‌دا  لە شاری مەهاباد متینگێکی بەرینی گرت و نەمر قاسملوو  خەباتی ئاشکرای راگەیاند و 

Continue reading

خوێنەری هێژا

 ئەمەی لە بەردەستتاندایە دڵۆپێک لە دەریایەک خەبات و تێکۆشانی مرۆڤێکی هەتا سەر دێموکرات و وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانە  کە خۆشی سەخاوەتمەندانە گیانی شیرینی لە تەمەنی لاویەتی دا فیدای  ڕێبازەکەی کردووە.

Continue reading

لە ماوەی ڕابردوو و بە پەسند و پشتگیریی  ئاکادیمیای کوردی ، کتێبی (عەمەر خانی شکاک) لە نووسین و ئامادەکردنی  بەڕێز محمد ساڵح قادری  ، لە شاری هەولێر  ڕەسەپسیۆنێک ڕێکخرا و کۆمەڵێک  نووسەر، مامۆستای زانکۆ، ئەندامان و بەرپرسانی ئاکادیمیای کوردی،

Continue reading

لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان کۆمەڵێک بنەماڵەی دیرۆکی و ناسراوی خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی هەن  و لە قۆناغە جۆراوجۆرەکان دا زۆربەی ئەو ماڵباتانە توانیویانە هاوکار و یارمەتیدەری خەڵک بن  هەم بۆ چارەسەری کێشي کۆمەڵایەتی و زەوی و زارییەکان و هەم بۆ بواری دۆزینەوەی سەرچاوەی بژوی ژیان.

Continue reading

لە کاتی دیاریکراو دا من و محمد ساڵح و فەیسەڵ گەیشتینەوە بنکەی قەرەغان زۆر خۆش چاک کرابوو، جاران ٢ ژووی خەوی گەورە هەبوو لەگەل ئاشپەزخانە و حەمام و … . بەڵام ئەو ساڵە زۆر جوان دروست کرابوو و ٣ ژووری خەو و ئاشپەزخانە و حەمامی باش هەبوو.

Continue reading

سوپاس هاوڕێ ڕەحمان نەقشی، دەمێک ساڵە ئاگام لە خەبات و جیدیەت و تێکۆشانی ئەو مرۆڤە خۆ نەویستەیە. ئەو ئاگاداریەشم دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە کاک ڕەحمان، ساڵانێک لە دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە پاریس کاری ڕاگەیاندنی فەرمی حیزبی دەکرد و دەمزانی کە بەڕێزیان یەکێك لە تێکۆشەرە ماندووەکانی ئەوکات و ئێستای حیزبن.

Continue reading

بەشی یەکەم

دوای عەمەڵیاتی بەرەتیشک کە گەڕاینەوە سنوور و ماوەیەک لای هێز و مەڵبەند ماینەوە و ئێمە وەک تیمی تەشکیلاتی(محمد ساڵح قادری ، فەیسەل مەزیدی و من) دەبا بچێنەوە داخیل و خەریکی کار و ئەرکی خۆمان بین، 

Continue reading

بەشی چوارەم

کە گەیشتینەوە نێو گوندی گیزک جارێ ڕۆژ ئاوا نەببوو و تەنیا سێبەر گەلیی دێلەزیی گرتبوو. لەگەل وارید بوونی ئێمە ماشێنێکی سەوزە فرۆشی تورک هاتە نێو گوند و (وابزانم) بەستەنیشی هێنابوو بۆ فرۆشتن لەو گوندانە. بە بڵیندگۆ بانگی دەکرد تا خەڵک بێن و بیکڕن! 

Continue reading

سەرەتای خەرمانانی ١٣٦٨لە ماوەی چەند ڕۆژێك دا دەورێکمان لە شپیران دا و کۆمەڵێک ئەندام و دڵسۆزی حیزبیمان بە سەرکردەوە و زانیاریی پێویست و بە کەلک مان لە سەر ناوچە و هێزەکانی دوژمن کۆکردەوە و کاک سلێمان کەلەشی بە پەیامێک لە ڕێگای ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێرانەوە ئاگاداری کردین کە ئەوە حەرەکەتمان کرد بۆ لای ئێوە.

ئێمەش بۆ ئامادە کردنی تەداروکاتێکی باش بۆ پێشمەرگەکان، لە چەند ڕێگاوە دۆستان و دڵسۆزانی حیزبیمان مەئموور کرد و ئەوانیش وەک هەمیشە زۆر بە باشی ئەرکەکەیان جێ بە جێ کرد و خواردن و میوەیەکی باشیان بۆ هێناینە ئەو شوێنەی کە دیاریمان کردبوو.
شەوێکی تاریک و شوێنێکی هەتا بڵێی حاستەم کە دەبا یەک بگرینەوە. کێلی دەستمال کە دەکەوێتەوە نێو کەوشەنی گوندەکانی : کەریکان، کەڵەڕەشی سەرێ و خوارێ. جێگایەک کە تەنانەت بەڕۆژ ئینسان بە ڕاحەتی ناتوانی یەکتری بدۆزێتەوە. وەک شارێکی گەورە و بەرین وایە، هەموو بەرد و شاخەکانی وەک یەک وان، کەسێک زۆر شارەزای نەبێ زۆر جار تووشی بۆمبەست دەبێ، یان نازانێ بەرەو کوێ دەچێ. ئەگەر کەمێک تاریفی خۆم بکەم و شوکور شاهیدێکیشم کاک محمد ساڵح قادری لە ژیان د اماوە و داخی گران کاک فەیسەڵ مەزیدی گیانی لە پێناو ڕزگاریی نەتەوەکەی دا بەخشیوە، یادی بەخێر، زۆر بە دیقەتەوە توانیم هاوڕێیان بدۆزمەوە کە کاتێک گەیشتینەوە لایان هەم ماندوو بوون هەم خواردنیان لا نەبوو، یان شتێکی ئەوتۆیان پێ نەمابوو . بۆیە لەگەل چەند هاوڕێیەک ٢ ئەسپ مان برد و بەشێک لەو خواردن و میوەیەمان هێنا و بۆ جاری دووهەمیش دیسان هەر چووین هێنامان.
ئەو شەوەمان کردە ڕۆژ . ئەوەش بڵێم کێلی دەستماڵ لە هەموو فەسڵەکان دا هەر ساردە ، بەڵام پێشمەرگەکان کیسەخەویان هێنابوو و ئەوەی کیسەخەوی نەبوو تیمە ٣ کەسییەکەی ئێمە بوو. ئێوارە داهات و بە پێی بەرنامەی پێشووی هێز و مەڵبەند دەبا بڕۆینەوە گوندی کەریکان. تیمێک لە پێشمەرگەکان وەک تیمی پێشڕەو لە پێش هێزەوە دەچوون و ئێمەش بە فاسیلەیەکی چەند کیلۆمێتری بە دووی ئەوان دا دەچووین. کاتێک گەیشتینەوە نیزیک گوند جارێ ڕووناک بوو و دەبا تیمی پێشڕەو بگاتە نێو دێ و کۆنتڕۆڵی ڕێگای پایەگاکە و ڕێگای ئەسڵی بۆ نێو دێ بکا ، جا هێزەکەش بگاتە نێو گوند ئەگەر لە بیرم بێ بەرپرسی ئەو تیمە کاک محمد حەقدار فەرماندەری پەلی ٣٢ بوو. پێشمەرگەکانی پێشڕەو گەیشتنەوە نێو دێ و دوای چەند دەقیقەیەک بە بێسیم گوتیان ئەوە لە ماشێنێکی شەخسی دا فەرماندەری پایەگا و ٢ سەربازمان بە چەکەوە و بە بێ تەقە دەستگیر کرد. خەبەرێكی خۆش بوو . زوو ئێمەش چووینە نێو دێ و پێشمەرگەکان دابەشی نێو ماڵان بوون و کەمینیان لە سەر ڕێگای پایەگا و جادەی ئەسڵێ دانا . فەرماندەری پایەگای کەریکان ستوانێک بوو بە ناوی غلامرضا پارسا .
ئێمە وەک تیمی تەشکیلاتی بە پێچەوانەی جاران کە تیمێکی بچووکی ٣ کەسی بووین و سەردانی دۆستان و ئەندامانی حیزب هیندە هاسان نەبوو، ئەو شەوە هێزی ئاگریمان لە پشت بوو کە هەرکام لە کادر و پێشمەرگەکانی ئەو هێز ەبەناوبانگەی حیزب خۆی قارەمانی دەیان داستانی مێرخاسی بوو، بۆیە بە بێ ترس و نیگەرانی خەریکی کاری خۆمان بووین تا نیزیک سەعاتی ١ی شەو. لە خوارەوەی گوند هەموو هاوڕێیان یەکیان گرتەوە و کاک سەید ڕەسووڵ و کاک محمد ساڵح بانگی من و فەیسەڵ مەزیدی یان کرد و گوتیان ئەوە فەرماندەری پایەگاکە کارمان پێ یە و جارێ ئازادی ناکەین، بەڵام ئەو دوو سەربازە قسەمان لەگەل کردووە و ئازادیان دەکەین، ئێوە لەگەل چەند پێشمەرگە لێرە سەربازەکان لای خۆتان ڕادەگرن تا ئێمە دوور دەکەوینەوە و جا ئێوەش ئەوان بنێرنەوە لای پایەگاکەیان و وەرن بگەنە ئێمە. مەسیرەکەمان دەزانی بۆ ڕۆژی دوای لە کوێ دەمێةینەوە و بێسیمێکیش لەلامان بوو بەردەوام پەیوەندیمان هەبوو. ئەوە بوو دوای نیزیک ٤٠ دەقەیەک کە هێز ڕۆیشتبوو، ئێمەش سەربازەکانمان ئازاد کرد و هیندێک ڕاوەستاین تا لێمان دوور کەوتنەوە و بە سەریعی کەوتینە ڕێ بۆ لای هاوڕێیان.
ئەوەی لە بیرم بێ پێشمەرگەکان حاجی خەرەگۆشی و لوقمان فۆلادی بوون (ڕووحیان شاد) و ئەوانی دیکە بەڕاستی لە بیرم نین کە ٢ کەسی دیکەش بوون. نیزیک سەعات ٣ بوو گەیشتینەوە هاوڕێیان و بەرەو خوەشیلان دەچووین کە دەبێتە کەوشەنی گوندی گیزک.
((با قسەی خۆشیش ون نەبێ. هەموومان زۆر ماندوو بووین. لە جێگایەک دانیشتین و سیگارێک مان کێشا و گەیشتینەوە دەروای گەلی پیران کە ئاوەکە زۆر نیە، بەڵام هەم خوڕە و هەم هیندێک جێگا گۆمی بچووکی هەیە. ڕێگای کاروانچیەکان بوو و خۆڵ تا نیزیک ئەژنۆمان بوو. هاوڕێیان هەموویان پەڕینەوە و من لەگەل کاک دوکتۆر شوان (صالح سنجاری) خەڵکی شنگال و دوکتۆری ئێمە بوو ، مامەوە کە زۆر ماندوو ببوو و هەر دەیپرسی: کاووس گەلەکا مایە بۆ جهێ مانێ؟ منیش هەر دەمگوت: هیندەی نەماوە و دەگەینێ. دوکتۆر لە پێشمەرگە و دوکتۆرەکانی شۆڕشی ئەیلوول بوو و دواتریش کە هاتبووە لای حیزب و دەیان کادر و پێشمەرگە و خەڵکی هەژاری دەڤەری لە مردن ڕزگار کردبوو. مرۆڤێکی خەباتکار و پسپۆر لە پزیشکی دا کە ئەوکات نیعمەتێک و فریادڕەسێک بوو بۆ ئێمە. بەخۆشی یەوە ئێستا ئەویش لە دانمارک دەژی و تەندروستی و ژیانی زۆر باشە.
من بازم دا و پەڕیمەوە. دوکتۆر کەمێک کێشەی چاوی هەبوو لە شەو دا، گوتی ئاوەکە نابینم ، ئەزێ خوە باڤێژم! گوتم : دوکتۆر وەرە لێرە کورتە هەر لە جێی خۆت بازدە و ناکەویتە ناو ئاو. بە قسەی کردم و بە قەولی خۆی ، خوە هاڤێت، ڕاست هەتا کەمەر کەوتە نێو گۆمە ئاوەکەوە. یەک جێ چینێک جنێوی پێدام و گوتی: نەمرۆف وەلاهی تە هەرب قسەتی ئەز ئێخستمە ئاڤێ. خواش دەزانێ ڕاستی دەکرد و فێڵم لێ کرد. دوای ئەوە ئیدی هەر یەکجار ماندوو بوو بەو پانتۆڵە تەڕە و بە ناو خۆلی ڕێگاکە دا ببووە سواغ. ناچار بووم تفەنگەکەیم هەڵگرت و گەیشتینەوە هاوڕێیان و گوتی: کاووس خستمیە نێو ئاو. تا چەند ساڵ دواتریش هەموو جارێ دوکتۆر باسی دەکرد و ڕیزە جنێوێکیشی بۆ دەناردم کە مافی خۆی بوو)).
گەیشتینەوە خوەشێلان و ئەو ڕۆژە لەوێ ماینەوە تا ئێوارێ. سێبەر داگەڕان و ئێمە حەرەکەتمان کرد بۆ نێو گوندی گیزک. ڕێگاکە زۆر هەڵدێر و سەختە. هەمووی دار و بەرد و گوێنی و هەڵدێر. یەکێك لە ئەسپەکان کە هیندێک فیشەکی زیایدی و کتری ڕەشە بەناوبانگەکەی لکی ٢ و شتی وای لە سەر پشت بوو. لە بیرم نیە کە لوقمان سواری ببوو یان نە، بەڵام لە هەڵدێری پشتی گوند دا ئەسپەکە هەڵدێرا و لوقمان کەوتە نێو دەست و پێی ئەسپەلە و سەری شکا و زۆر بریندار بوو ، بارەکەی هەڵوەشایەوە. لەوکاتی دا کە ئێمە خەمی لوقمان مان بوو کاک بەهرام ئازاد فەر (ڕووحی شاد) بانگی دەکرد: کتری هیچی لێ نەهاتووە؟ کتری ماوە؟ ئەو قسەیەش تا کاک بەهرام لە ژیان دابوو و هەتا ئێستاش وەک یاد کردنەوەیەکی ئەو مرۆڤە خەباتکار و زانایە هەر لە لامان ماوەتەوە. کاک بەهرام عاشقی چای و سیگار بوو یادی بەخێر.
درێژەی هەیە…..

 

 

کاتێک دایکە گەیشتەوە لامان و دڵنیا بوو کە ئەوە هەمان ئەو کەسانەن کە قەرارە ببنە قوربانیی پیلانێكی دوژمن، بە گریانەوە گوتی: مالا من بۆ ڤە خرابە ، هندە نەمابوو هوون بگەژنە ناو کەمینێ، ئەوە دوو شەوە حەتا سبێ کەمین لێرە هەیە. بە دەست ئیشارەتی بە پاسدارەکان کرد کە لە کەمین دابوون . بەدڵنیاییەوە پاسدارەکان ئەو شەوە خۆشحاڵ و ئەرخایین بوو کە بە بێ دەستکەوت ناگەڕێنەوە. پیلانەکە وادانرابوو کە بە بێ خەساری چەند کەسمان مەحاڵ بوو کۆتایی بێ.

Continue reading

سەرەتای گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی بوو. ئێمە وەک کۆمیتەی شارستانی سەڵماس لە ناوچەی سۆما بووینو جارێ هێز و مەڵبەند نەهاتبوو بۆ لای ئێمە.

Continue reading

بەهۆی ئەوەی گوندی بێردووک دەروازەی چەندین گوندە و شوێنێکی مەحدوودی تەنگە وەک دەراوی دوو چۆم، کەمێک درەنگ بەرەو نێو دێ چووین. Continue reading

ئەوەبوو دوای نیزیک بە ١٠ ڕۆژ مانەوە لە سنوور، بڕیارماندا جەولەیەکی تەشکیلاتیی ناوچەی سۆما بکەین. هەر وەک گوتم فەرهاد کەمێك نەخۆش بوو و کاک نایب مەشایخی داوای لێکرد ئەو نەیە بۆ ئەو جەولەیە و لە لای خزم و دۆستان بۆ ماوەیەک ئیستراحەت بکا و کاک فەرهادیش بە نابەدڵی قەبووڵی کرد و ڕۆی بۆ ئەو جێگایەی کە دەبا بۆی بچێ تا ئیستراحەت بکا.

Continue reading

مام شەڕافەددین تاهیر حەسەن خەڵکی ئاوایی مەمەکان سەر بە ناوچەی سۆما لە ساڵی ١٣٥٨ بوو بە پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران و ماوەی ١١ ساڵ بەو پەڕی فیداکاری و لە خۆربوردوویی یەوە خەباتی کرد.

Continue reading

پاییزی ساڵی ١٣٦٩ بوو و  بە پێی ئەساسنامەی حیزب دەبا زستانی ئەو ساڵە کۆنگرە ی ٩ گیرابا.  سەددام کوێتی داگیر کردبوو و ئابلۆقەیەکی توندی ئابووریی لە سەر. هاوپەیمانان هەڕەشەیان دەکرد ،

Continue reading

بەشی یەکەم: ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی ئێمە تیمێکی ٣ کەسی لە کادرەکانی کۆمیتەی شارستانی سەڵماسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران

Continue reading

دەزانم موخالیف و موافیقی ئەو بۆچوونەم هەن و هیوادارم هەردوو بەشی ئەو هاوڕێیانەم لە چوارچێوەی دڵسۆزی و ڕاگرتنی ڕێز  و حورمەتی ئەو دوو شەهیدە سەرکردەیە و ئێمەش بیر و بۆچوونیان لەو پەیوەندییە دا دەرببڕن.

Continue reading

ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی یەکەم ساڵی ڕێکخستنی سەرلە نوێی هێزی پێشمەرگەی حیزب بوو کەبە بڕیاری کۆنگرەی ٧ و بە مەبەستی کار و چالاکیی تەواو پارتیزانی ژمارەی هێزەکانی حیزب لە ٢٠ هێز ڕا هاتبووە ١٢ هێز.

Continue reading

مەبەستم ڕۆژهەڵاتی کوردستانە!

زۆرن ئەو ڕێبەر و سەرکردە و شاعیر و هونەرمەندانەی کە هەرکامەی لە بوارێک و مەیدانێک دا کاریگەریی زیاتریان لە سەر خەڵك هەبووە

Continue reading

شەو شیرکەتی کانادادرای ئۆرمیە سووتێندرا کە جگەلە فابریکا و سەدان کەپسوول گاز بۆ دروست کردنی نووشابە و سەدان ماتۆر ودام و دەزگای پێشکەوتووی شیرکەتەکە، ٥٩ ماشینیشی تێدا بوو.


Continue reading

٢٤ی گەلاوێژی ١٣٦٥ بوو. وەک هێزی ئاگری ویستمان عەمەڵیاتێک بە بۆنەی ٤١ مین ساڵی دامەزرانی حیزب ئەنجام بدەین. ئێوارەی ٢٤ی گەلاوێژ سازماندەهی کراین و دابەش بووین بۆ مەبەستی دەست بەسەر داگرتنی دوو پایەگای ڕێژیم کە یەکیان پایەگای گوندی خۆشەکۆ و ئەویدیکەیان پایەگای شاخی خوێبەرلە ناوچەی تەڕگەوەڕ بوو.

Continue reading

سوپای پاسداران وەک باسکی جورم و جینایەت لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی ڕەشی ئاخوندەکان لە ئێران کە  هاوکات هۆکار و عامیلی ئاژاوە و گێرەشیوێنی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بگرە جیهانیشە

Continue reading

ئەردۆغان وەک کەسی هەرە بە” دەسەڵاتی” تورکیە لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بیری لە بەدەست هێنانی هەموو کوردانی باکوور کردووە کە بەداخەوە بە هۆی سیاسەتی چەوت و ناجێگیری لایەنی باڵا دەستی نێو بزووتنەوەی کوردی ئەوبەشە لە کوردستان ، لە نیزیک بە  تەواوی هەڵبژاردنەکانی پەرڵەمانیی تورکیە لە ماوەی  ١٦ ساڵ دا حیزبەکەی ئەردۆغان و شەخسی خۆی یەکەم و لایەنی کوردی دووهەم بوون لە باکووری کوردستان کە ئەوەیان باسێکی دوور و درێژە و لێی دەرباس دەبم.

Continue reading

ئاخەر ئۆخری بەهاری ساڵی ١٩٩٣ لە کەناورێ کە ئەوکات بنکەی هێزی ئاربەبا و کۆمیتەی شارستانی بانە لەوێ بوو، بە بڕیاری کۆمیتەی شارستان دەبا تیمێکی ٦ کەسیی کادری تەشکیلات بڕۆینەوە ناوچە تا هەم سەرلەنوێ سەردانی ئەندامانی حیزب بکەین و هەمیش زانیاریی پێویست لە سەر وەزعی ناوچە و هێزەکانی ڕێژیم کۆبکەینەوە تا ئەوەی کە هێزیش بێتەوە ناوچە و بە یەک بگەین بۆ دەستپێکردنەوەی فەسڵێکی نوێ لە تێکۆشانی سیاسی، تەشکیلاتی و نیزامی لە ناوچەی بانە .

Continue reading

شڕۆڤە: بەپێی ڕێککەوتنی هێزەکانی یەپەگە و سوپای ئەسەد، ئەمڕۆ هێزێکی تەیار و تەکووزی سوپای سووریە گەیشتنەوە عەفرین دەیانەوێ لە سنووری نێوان سووریە و تورکیە جێگیر بکرێن کە ئەوە ٣١ ڕۆژی ئەرتەشی تورک هێرشێکی بێ بەزەیانەی کردۆتەوە سەر  باژاری عەفرین کەلەگەل بەربەرەکانیەکی بوێرانەی هێزەکانی پەیەدە ڕووبەڕوو بۆتەوە و تا ئێستا لە هەردوولا ژمارەیەکی زۆربوونەتە قوربانی وێرانیەکی زۆریش بەدوایداهاتووە.


Continue reading

سەرۆک کۆماری تورکیە دوای ڕوداوەکانی کەرکووک هاوشیوەی عیبادی تووشی جۆرێک شەیدایی و سەرمەستی هاتووە و تۆنی دەنگی بەرزتر بۆتەوە و  کۆشکی کۆماری گۆڕدراوە بە فابریکی تەولیدی بڕیاری داگیرکاری و پەلەکردن لە هێرش بۆ ئەملا و ئەولا بێ ئەوەی حیساب بۆ باڵادەستیی وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندیی جیهان بکا کە ئەمریکا لە سەرووی هەموویانەوەیە. کەچی ئەردۆغان خۆی خەریکە تووشی گرفت دێت و ئەو ئامانجانەی کە وەک ستراتێژییەکی کورت مەودا  دیاریی کردبوون بۆی جێ بە جێ نابن.

Continue reading

عەفرین لە نێو هەموو سووریە دا ئارامترین و تا ئێستاش ئاوەدان ترن ناوچەیە چ لە سووریا و چە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ماوەی ٧ ساڵی رابردووی شەڕی ناوخۆی سووریە دا.

kavos_azizi12 Continue reading

بە درێژایی تەمەنی کۆماری تورکیە (١٩٢٣) نێوان ناخۆشیی تورکیە و ئەمریکا بەو ئاستەی یەک دوو ساڵی ڕابردوو نەگەیشتووە. لەم نێوان ناخۆشیە دا  بە سروشتی هێز و دەسەڵاتی ئەمریکا لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری،  دیپلۆماسی ،نیزامی و هێژموونیی بە سەر ڕێکخراوە نێونەوەییەکان دا  بە جۆرێکە کە زۆرترین زیان بە تورکیە بگات .

Continue reading

ئەگەر بە هەر مەنتیقێک بۆی بچین ١١ ساڵ بەسە بۆ ئەوەی ململانێ و کێشەکان بۆ بەرژەوەندیی نەتەوەیەکی لەگەل مەترسیی توانەوە بەرەوڕوو بوو غورووری خۆمان بخەینە ژێر پێ و دەست لە نێو دەست دیاریی یەکگرتنەوە پێشکەشی ئەویندارانی ئازادی بکەین. یەکگرتنێک کە خەڵک چاوەڕوانیەتی و دوژمن لێی نیگەرانە.

Continue reading

هاوینی ساڵی ١٩٨٤ مرۆڤێکی کورد لە باکووری کوردستانەوە  ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕیزەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکا کە توێشووەکەی پڕە لە ئەزموونی  خەباتی پارتیزانی و  نەزم و دیسیپلینێکی پۆڵایین و مێشک و بیر هزری هەم بیری نەتەوایەتی و  هەمیش بیری سۆسیالیستیی لە خۆ گرتووە. نە ئەو کەس دەناسێ و نە کەس ئەو دەناسێ . Continue reading

هەر سووچێکی ئەم کوردستانە تەماشا بکەین کۆمەڵێک مرۆڤی بەکردەوە لە مەیدان و بە ناوی گومناو دەبینین. ئەگەر ئێمە نەگەڕێینەوە بۆ پێش خۆمان و هەر ٤٠ ساڵی ڕابردوو بکەینە میناک، دەبینین کە لە پەنا خەباتی هەمە لایەنەی گەلی کوردستان لە پێناو ئازادی دا، کۆمەڵێک تاکی خۆبەخشی بێ چاوەڕوانی هەن کە تۆمارکەری داستانهایەکن تا ئێستا  نەبیستراون و ئەگەریش لانی کەم ئێمەمانان  هەرچەند بە کورتیش بێ تۆماری نەکەین، مومکینە بە بێ دەنگی سەر بنێنەوە و مێژوو و داستانەکانیش لە گەل خۆیان دەبەنەوە. Continue reading

تڕامپ سەرۆکی ئەمریکا کە نیزیک بە ساڵێکە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەی بەدەستەوە گرتووە، کۆمەڵێک بڕیاری پڕ هەرا و هەنگامەی دەرکردووە  کە تەنانەت لە خودی ئەمریکاش هەم کێشە ساز بوون ، هەمیش لە ئیجراکردنی دا کەند وکۆسپی زۆری بۆ هاتۆتەوە پێش.بڕیارەکانی تڕامپ تەنانەت کابینەی خودی خۆی و بگرە کۆنگرێس و سنای ئەمریکا بە تەواوی لە ئاست جێ بە جێ کردنیان دا زۆر پێبەند و مولزەم نەبوون.

Continue reading

لە ٣ی سەرماوەزی ١٣٦٨ی هەتاوی لەکاتێک دا کامیل ئیبراهیمی کادری کۆمیتەی شارستانی ئۆرمیەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانن،  بۆ ئەرکێکی حیزبی لە ئاوایی کەنداڵۆک دەبێ،

Continue reading

هەر لە سەرەتای هێرشی حکوومەتی عێراق بە هاوکاریی  سوپای پاسداران و حیزبولای لوبنان بۆ سەر کەرکووک و باقی  ناوچەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و داگیر کردنیان،  حەیدەر عیبای سەرۆک وەزیرانی عێراق بە جۆرێک سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و تووشی لووت بەرزییەکی زۆر بۆتەوە.

کاووس عەزیزی

Continue reading

ساڵانی هەشتاکان کە جارێ هیندێك ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەست هیزی پێشمەرگەوە بوون سوپای پاسداران شایەعەی ساز دەکرد کە بەم زوانە فلانە جادە، یان گرد، یان نوقتە دەگرین! کاتی دیاری دەکرد، سەعاتی دیاری دەکرد، پێشمەرگە و خەڵك دەکەوتنە ئامادەباشی، کەچی باسێک نەبوو.

kavos_azizi Continue reading

فاخر ڕەحمانی پێشمەرگەیەکی ئازا، دڵسۆز، خاکی و قسە خۆش ، پاک و سادق لەگەل حیزب و خەلک و هاوڕێکانی ، کادرێکی پڕکار و خەڵکی  و خاکی بوو .

Continue reading

بە درێژایی مێژووی بزاڤی نەتەوایەتیی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی ئەو بڕگەیە لە بزووتنەوە کە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ڕێبەر و ڕێبکخەری بۆوە ، پڕە لە ڵاپەڕە ی هەڵنەدراو کە لەو ڵاپەڕانە دا کۆمەڵێک سەربازی ون  و ڕاز و  نهێنی ماون و هەن. kerem_neimet

Continue reading

کاتێک ئەو وتەیەی دوکتۆر قاسملوو ڕێبەری زانای کوردم بیردەکەوێتەوە کە لە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٦٨ لە کۆبوونەوەیەکی حیزبی دا مەترەحی کرد، من و زۆر لە هاوڕێیانم ڕەنگە بە تەواوی تێنەگەیشتبین کە ئامانج لەو قسەیە چیە؟


Continue reading

ئەوەبوو لە گوندی شەش ماڵ و لە ئێوارەیەکی کڕێوە دا ئێمە پێنج کەس جیابووینەوە بەرەو مەئمووریەتەکە و سێ کەسەکەی تریش گەڕانەوە بۆ لای مەقەڕ. ئێمە ڕۆژی دوایی لە شاخەکانی پشتی گوند ماینەوە و بەرلە دونیا تاریک بوون بەرەو لای کەناربەڕۆژ حەرەکەتمان کرد.kavos_azizi12

Continue reading

دوای ڕۆیشتنەوەی هاوڕێیان بەرەو باشوور، ئێمەش تیمێکی وابزانم ٨ کەس بووین بەرەو ناوچەی برادۆست و گەلی بەردەڕەش جەولەیەکمان دەستپێکرد کە بەرپرسی تیمەکە فەرەیدوون میرزایی بوو(ڕووحی شاد). kavos_azizi

Continue reading

شیرەکەتەکە لە سەر جاددەی ئرۆمیە تاران ولە ناوەڕاستی شارۆچکەکە هەڵکەوتبوو. دیواری حەوشەی زیاتر لە دوو میتر بەرز بوو. شارەزا و ئەندامە تەشکیلاتییەکەمان هەر لەگەل بوو جارێ. چارەچیە بۆ چوونە ژوور؟ kavos_azizi66

Continue reading

کاک عەلی کاشف پوور و ئەوان کە لە ناوشیوان لێمان جیابوونەوە بەرەو تەڕگەوەڕو مەڕگەوەڕچوون، بەداخەوە بۆ من ئاخەرین ماڵئاوایی بوو لە گەل کاک عەلی، ئیدی چاوم پێ نەکەوت و هەروەها کاک ڕەحیم کە ئەو لە نۆروێژ و من لە دانمارک تا ئێستاش یەکترمان نەدیوە .kavos_azizi_pm

Continue reading

هەروەک گوتم دوای عەمەڵیاتە ناسەرکەوتووەکەی پایەگای نێچەلان گەڕاینەوە بنکەی مەڵبەند کە جارێ مابووە. دوای چەند ڕۆژێک مەڵبەند بڕیاری دابوو سازماندەهیی ‌هێز  تازە بکاتەوە کە ئەوە وەک ئووسوول هەموو ساڵێ دەکرا. kavos_azizi

Continue reading

هەروەک باسم کرد هاوڕێیان لە گوندی دێریشک مابوونەوە و  کاک نایب مەشایخی لەم ڕۆژانە دا بۆی گێرامەوە کە شەوی ڕووداوەکە سەعید و یەکێکی دیکە لە هاوڕێیانیش بۆ کارێکی تایبەت لە گوندی دەراو بوون کە سەعاتێک دوورترە .kavos_azizi66

Continue reading


نیزیک ٢٠٠ میترێک ڕۆیشتین کە جێگایەکی هەڵدێری سەخت لە فەسڵی زستان دا تاو لێی نەدەدا و قەتیش فڕۆکە نەیدەتوانی زەربەی لێبدا. داڕستان ئیدی خەریک بوو کۆتایی دەهات و دەگەیشتینە ناوچە شاخاویە سەختەکەی کە قەبری زاهیری پێدەڵێن کە دارستانی نیە.kavos_azizi_pm

Continue reading


دوای چەند ڕۆژ چاوەڕوانی و کاری بەردەوامی هاوڕێیانی بەرپرس ، ڕۆژی ٩ی ڕێبەندان بە ماشێن هاتینەوە دیانان و تا گوندێکی سەرەوەی دێلزیا زیاتر ماشێن ئیزنی نەبوو بڕوات. kavos_azizi66

Continue reading

لە دوای هەڵبژاردنی ٧ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک و حکوومەتی ئاکەپەی ژێر دەسەڵاتی ئەو، بەردەوام بە بیانووی جۆراوجۆر هەوڵیان داوە ڕێبازێکی تازە لە پاکتاوی نوخبەکانی کورد لە باکوور بگرنە بەر.kavos_azizi12

Continue reading


کە سەرکەوتینە قەبری زاهیر هەوایەکی زۆر خۆش بوو. ناوچەکە ئیدی شوێنێک نەبوو کە دەوڵەتان حاکمی بن و ناوچەیەکی ئازادی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکان بوو. کە داگەڕاینەوە بۆ خوار پێشمەرگەکان بە سەر ئەو بەفرە دا خۆیان دەخلیساکاند و وێگڕا بانگیان دەکرد : یا علی! مەبەستمان کاک عەلی کاشف پوور بوو .kavos_mam_kavos

Continue reading

خوێنەری هێژا ، ئەم بیرەوەرییە درێژەی بیرەوەرییەکە کە لە سەر شەهید بوونی عەبدوڕەحمان دەشت پێمان لە ٧ بەش دا نووسیبووم بە ناوی: لە یەکەم سازماندەهیی مەڵبەندی شیمال تا شەهید بوونی عبدالرحمن دشت پیمان.kavos_mam_kavos

Continue reading

ئامانج لەو کۆمێنتارانە دوو شتە: هەم سەبارەت بە کۆمەڵێک گرفتی هەنووکەیی بزووتنەوەی کورد ڕای خۆم بە خوێنەر بگەیەنم ، هەم سەرنەخی ئەو گرفتانە بدەمە دەست خوێنەران تا بەدوایدا بچن و لایەنەکانی ئەو سەرنەخانە هەڵسەنگێنن. هەڵبەت هەمووی ئەو ڕا و بۆچوونانەم لە چوارچێوەی کوردستان دا خۆیان بەرجەستە دەکەن.kavos_azizi12

Continue reading

لە دوای کوودەتا ناسەرکەوتوو و تا ڕادەیەکیش گوماناوییەکەی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی تورک ، ئەردۆغان و حیزبەکەی وەک ئەوەی کە پێشتر خۆیان ئامادە کردووە و لیستەیان لە بەر دەستدایە ،کەوتنە تەسفیە کردنی موخالیفانی خۆی و بێ سڵەمینەوە ئەوەیان دەستپێکرد کە چاوەڕان دەکراو لەگەل لۆژیکی ڕەوتی ئیخوانیی ئەردۆغان یەک دەگرنەوە.kavos_azizi

Continue reading

لە دوو کۆمێنتاری پێشتر دا قەوڵم دابوو تا لە کۆمێنتاری سێهەمی باس لە هەوڵی کوودەتای بە ئامانج نەگەیشتووی ژمارەیەک لە نیزامییەکانی تورکیە بە سەر حکوومەتی ئیخوانیی ئاکەپە و بەتایبەتی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو تاکڕەویی فەردی دەڕوا بکەم. kavos_azizi12

Continue reading

خوێنەری هێژا ، لە کۆمێنتاری یەکەم دا باسی ئەوەم کردبوو کە کورد بۆچی دەبێ خۆشحاڵ بێ بە سەرکەوتنی کوودەتای نیزامی لە تورکیە و نموونەم لە هیندێک کوردی ڕۆژهەڵاتی  کوردستان هێنابووە کە گوایە زۆر خۆشحاڵ بوون ئەگەرکوودەتا سەرکەوتبا و ئەردۆغان و حیزبەکەی لەدەسەڵاتی تورکیە نەمابانەوە.kavos_azizi12

Continue reading

لە پێشان ئەوە بڵێم کە ئەردۆغان مرۆڤێکی دەسەڵاتخوازی نەحەواوەی توند ئاژۆیە ،  دیکتاتۆرە، بەڵام نە بە مانای  دیکتاتۆریی خامنەیی ، سەددام و ئەسەد . کەس پێیوانەبێ کە من لەم چەند دێرە دا مەبەستم لە بەرگری لە ئەردۆغان و حیزبەکەیەتی. من ئارەزوو دەکەم کە ئەردۆغان لە سەر دەسەڵات نەمێنێ ، بەڵام نەک بە کوودەتای نیزامی. kavos_azizi

Continue reading

یەکێک لە ئۆرگانیزاسیۆنە هەرە دێرینەکانی نێو بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانە کە لە بڕگەی جۆراوجۆر و بە شێوەی جۆراوجۆر ئەو بزووتنەوەیەی یان ڕێبەریی کردووە، یان یەکێک لە فەعاڵ ترین بەشدارانی بزووتنەوەکە بۆوە.armi_peshmerge

Continue reading

ئەگەر لە هەر پیرێکی ٨٠،٩٠ ساڵەی دەڤەری مەڕگەوەر بپرسێ محمد برینجکار کێ بوو ، دەست بەجێ دەڵێ: کادرێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو کە ئێستا بە حەسرەتی گەڕانەوەی باوەشی خەڵک و زێدی خۆی لەو دیوی سنوور دەژی .

Continue reading

کوردستان ئەم نیشتیمانە داگیر کراوەی کە بست بە بستی بە خوێنی سووری لاوانی پاراو بۆوە و هەر بستەشی ئێسک و پرووسکی قارەمانێکی لە خۆ گرتووە. هە رشاخ و دۆڵ و دەشتێک، پەناهەرکانیاو و لە بن هەردار و بەردێک کە دەرباس بی، دڵنیای کە لاوێکی ئەم نیشتیمانە بە مات و مەلوول و بە غەریبی و لە هەمانکات دا ئارام و بە هیوای ئازادیی نیشتیمانەکەی سەری ناوەتەوە و چرکە ساتەکان دەبژێرێ بۆ ئەو ڕۆژەی کە ئاواتی ئەو بوو و سەری لە پێناو دا نایەوە.loghman__foladi

Continue reading

هەموو حیزب و ئۆرگانیزاسیۆنێکی سیاسی و، کولتووری، جڤاکی و …. بەجۆرێک خاوەن  پەیڕەوێکی ناوخۆن کە چۆنیەتیی پەیوەندیی ئەندامانی ئەو ئۆرگانیزاسیۆنە دیاری دەکا. لەو پەیڕەوە دا  هەم مافی ئەندامی ئۆرگانەکە دیاری کراوە و هەمیش ئەرکی ئەندام.kavos_azizi

Continue reading

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بە هۆی هێرشی پکک بۆ سەر دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی حدکا ، کەلە ئاکامی ئەو هێرشە دا کادرێکی حدک. ئیڕان بە ناوی قادر کەیمی شەهیدو سێی دیکەش بریندار بوون ،کۆمەڵێک سیما ی کۆن و نوێ دەرکەوتن و سیمای ڕاستەقینەی خۆیانیان دەرخست . لەو بڕگە کورتە دا جگەلە (منظومە) ی پکک، نیزیک بە هەموو هێزو لایەنە سیاسی و جڤاکییە کوردییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان ئەو کردەوەیەی پکک یان بە ناڕەوا زانی و شەرمەزاریان کرد کە ڕەنگ بێ پکک چاوەڕوانیی ئەوەی نەکردبوو.pkk_narun

Continue reading

لە ناوەڕاستی  پائیزی ساڵی ١٩٨٩ کە کۆنفڕانسێک لە پاریس پێک هات و ئەو کۆنفڕانسە بەر لە شەهید بوونی دوکتۆر قاسملوو، بەهەوڵ و تێکۆشانی ئەو و کەسانی وەک دوکتۆر بێرنارد کۆشنێر کاری بۆ کرابوو و بڕیاری بۆ درابوو.kavos_azizi

Continue reading

هەموو مان ئەو بۆچوونەمان بیستووە کە دەڵێن: زمان کۆڵەکەی بوونی هەرنەتەوەیەکە و ئەگەر زمان لە مەرج و پیوەری نەتەوەیەک لابەرین ، باقی مەرج و پێوەرەکانی پێکهێنەری نەتەوەیەک تا ئاستی هەرە نەگاتیڤی پێوەرەکان دادەبەزێ. kiteb_hecab

Continue reading

سی ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ دا(٦ ی ڕێبەندانی ١٣٦٣) بە گەڵاڵە داڕێژیی سەرکردایەتیی کۆمەڵە هێرش کرایە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شارۆچکەی نەوسوود ی هەورامان کە ئەوکات لە ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگە د ابوو ، و لە ئاکام دا ١٧ پێشمەرگە و مام عەوڵای خوسرەوی لەگەل خێزانی کە تەنیا جورمیان بۆ کوژران ئەوە بوو کە پێشمەرگەیەکی بریندار لە ماڵەکەی دا بوو ، گیانیان بەخشی و لە لایەنی هێرش کەریش وابزانم چواردە کەس بوونە قوربانیی ئەو سیاسەتە هەڵە و نامەسئولانەیەی سەرکردایەتیی ئەوکاتی کۆمەڵە.pirsyar_pirsyar_nu

Continue reading

کۆبانی کە ئیستا بۆتە ڕەمزی بەرخودانی ڕۆژئاوای کوردستان و لە هەمان کاتیش دا بە هۆی جیدیەت و بەدەنگەوەهاتنی سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان ، هێزی هاوپەیمانانی دژی داعش بەسەرکردایەتیی ئەمریکا و هێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان پاڵ پشتی لەو بەخوردانەی کۆبانی دەکەن و شەڕ لە ٥٩ مین ڕۆژی خۆیدایە.kavos_azizi12

Continue reading


پێشەکی: تەنیا وڵاتێک کە ئەرتەشی هەیە، بەڵام لە پەنا ئەو ئەرتەشە هێزێکی خاوەن دەسەڵاتی سیاسی، ئابووری، هەواڵگری، ئیداری و ئەمنیەتی هەیە کە ئەرتەش لەهەمبەری دا پەڕاوێز خراوە ، وڵاتی ئێرانی دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی یە. ئەرتەش لە کۆماری ئیسلامی دا نرخ و بایەغێکی نیە و تەنیا ناوێکی زیادی یە. kavos_azizi12

Continue reading

مێژووی نەتەوەی کورد پڕە لە بەرخودان و فیداکاری، پڕە لە هاوسۆزیی نەتەوەیی و هاوخەباتی و بەداخەوە زۆر ڵاپەرەی ڕەشیش هەیە کە کورد بە نیسبەتی یەکتری ئەنجام داوە و غەدری لە خۆی کردووە. ئەمانە چ بە ئەرێنی و چ بە پێچەوانەکەی بووبێ لە مێژووی کورد دا تۆمار کراون. کەوابوو دەبێ وەک خۆشیان کە تۆمار کراون ئیستا و داهاتوو باسیان لێ بکرێ، نەک ئەوەی کە چۆن بە قازانجی فڵانە حیزب و ڕێکخراوەیە و کامە بەرژەوەندیی تەسکی حیزبی و گورووهی و تەنانەت بنەمالەیی تێیدا حەشار بدرێ.mihemmed_heqdar

Continue reading

hicri_mohtedi22a

دوو ساڵ پێش ئێستا و ڕاست لە ڕۆژی ٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٢ لە کاتێک دا حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سەروبەندی کۆنگرەی ١٥ ی خۆیدا بوو ، و کۆمەڵەش بەرەو کۆنگرە دەچوو ،

Continue reading

بێ گومان ئەوانەی کە جیلی سەردەمی ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی و دەستپێکی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، یان شاهیدی جینایەتەکانی ئەو ڕێژمەن دەرحەق بە نەتەوەی کورد، یان لە ڕێگای میدیای ئەوکات و باس و بابەتەکانی دوای ئەو کاتی ئاگادارن کە ڕێژیمی خومەینی لە شاری سنە و لە نەورۆزی ١٣٥٨ی هەتاویدا چ جینایەتهایەکی خوڵقاندووە؟sne_sne58

Continue reading

کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد”ژک” لە ٢٥ ی گەلاوێژی ١٣٢١ لە ساری مەهاباد و لە لایەن کۆمەڵێک ڕۆشنبیری کوردەوە دامەزراوە و دوای ٣ ساڵ کار و تێکۆشان لە گەرمەی شەڕی دووهەمی جیهانی و ئێرانێکی داگیرکراوی بێ دەسەڵات دا ، logo_hdk2

Continue reading

یەکێک لە ڕێبوارانی کاروانی ٢٦ ی سەرماوەزی ١٣٢٤ کەلە دەشتی مەڕگەوەڕ و لە بناری داڵانپەڕ و بۆزی سینا چاوی بە کوردستان هەڵێناوە، و هەر لە تەمەنی مێرمنداڵی یەوە بۆتە یەکێک لە مێرخاسەداستان خوڵقێنەکانی خەباتی پێشمەرگایەتی، هاوڕێ سەعید یووسفی ناسراو بە سەعید گوڵێ یە.saeed_yusifi_1

Continue reading

” ڕاست کردنەوەی هەڵەیەک: بە داوای لێبۆردن کە لە بەشی پێشوو دا نووسیبووم کاک ڕەحیم ساڵح زادە لەگەل لکی ١، و٢ ڕۆیشت ، بەڵام دواتر بیرم لێکردەوە کە هەڵەم کردووە و کاک ڕەحیم هەر لەگەل ئێمە مایەوە”. kavos_azizi_pm

Continue reading

ئەوە بوو پایەگا دەستی بە سەر داگیرا و چەک و چۆڵێکی زۆریش کەوتە  دەستی پێشمەرگەکان بە بێ هیچ زیان و زەرەرێک بۆ پێشمەرگەکان. kavos_azizi_pm

Continue reading

بەمەمەبەستی ورووژاندنی باس لە سەر کۆمەڵێک بابەتی گرینگی ڕۆژ بە نیسبەت پرسی کورد و کوردستان دەمانەوێ ئەم چەند پرسیارە بێنینە گۆڕێ و ئێوەی بەڕێزیش ڕاو سرنجی خۆتان باس بکەن تا هەرچی زیاتر کۆمەڵگای کوردستان لەگەل ئەم کۆمەلە بابەتە باسەکان بەرفراوانتر بکاتەوە .fatih_aresh12

Continue reading

بەمەمەبەستی ورووژاندنی باس لە سەر کۆمەڵێک بابەتی گرینگی ڕۆژ بە نیسبەت پرسی کورد و کوردستان دەمانەوێ ئەم چەند پرسیارە بێنینە گۆڕێ و ئێوەی بەڕێزیش ڕاو سرنجی خۆتان باس بکەن تا هەرچی زیاتر کۆمەڵگای کوردستان لەگەل ئەم کۆمەلە بابەتە باسەکان بەرفراوانتر بکاتەوە.soleyman_keleshinu
Continue reading

ڕۆژی ٨ ی مانگ پێشمەرگەکانی ئاگری و کێلەشین دابەش بوون بە سەر ئەم بەر وئەوبەری بۆزی سینا و بەرپرسانی نیزامیی هیزی ئاگری زۆربەیان چوون بۆ لای سەرووی گادەر کە بنکەی مەڵبەند لەوێ بوو ،kavos_azizi66

Continue reading

کۆنگرەی ٧ ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ٢٦ ی سەرماوەزی ١٣٦٤ لە کانی مێوی دۆلی جافەتی بەڕێوە چوو ، وابزانم ١٥٢ کەس بەشدار بوون؟.kavos_azizi_pm

Continue reading

هەر وەک پێشتر باسم کرد کە سەڵمان و ئەوان ڕۆژی ٣٠ ی خەرمانان لای ئێمە حەرەکەتیان کرد . ئەو کچەی کە سەڵمان هەڵیگرتبوو، بە ڕێگای گەوەڕ دا بە ڕێکرابوو بۆ لای وارگەنم کە  لە مقەری   مەڵبەند نیزیک بوو.kavos_azizi_pm

Continue reading

خوێنەری بەڕیز، هاوڕێیان و هاوسەفەرانی ئەوکاتم، ئەوەی من دەینووسم ، مەرج نیە هەمووی وەک ئەوە بێ کە بووە، ئەوانە کۆمەڵێک لەوشتانەن کە دیومن و ١٩ ساڵە لە سینگم دا پاراستوومن.kavos_azizi_pm

Continue reading

پێشمەرگەکان: لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژی ڕابردوودا کورد کاناڵی زمانحاڵی “حدک” ژیاننامەی شەهید هەمزە بێهنام فەرماندەری پێشووی هیزی ئاگریی حدکا کە لە ٢٧ ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٧٣ لە ئاوایی “نۆوێ” ی سەر بە مەڕگەوەڕی ورمێ بە هۆی پیلانی بەکرێگیراوێکی ڕیژیمەوە کەوتبووە داوی ماشێنی تێرۆری ڕێژیم و شەهید کرابوو ، خوێندراوەتەوە.

Continue reading

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی