"an independent online kurdish website"

دیمانه‌

مامـۆسـتا عـەلی حەمـەڕەشـید، نـووسـەرێـکی بـە تـوانـا و ناسـراوی نووسـین هەمەڕەنگەیە، لە بواری لقەکـانی ئـەدەبی منـداڵانی کورد دا، هـۆنـراوەنـووس و چـیرۆکنووس و ئۆپـەرێت نـووسـێکی شارەزایە..

Continue reading

کاک موتەلیب لە کۆمارەوە  تا ئێستا ئەندامی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانە و زۆری خزمەت بە حیزب و جۆڵانەوەی رزگاری خوازی کوردستان کردوە و کەسێکی زۆر دڵسۆز و سادقە.


Continue reading

 کاک عومەر دەڵێ لە گەڵ زۆر لایەن دانیشتنمان بووە و  پرسی دانیشتن و چارەسەری مەسەلەی کوردیش لە رێگای وتووێژ هاتۆتە گۆڕێ و ئێمەش ولامی ئەرێنێمان هەبووە بەڵام تا ئێستا دانیشتنێک لە گەڵ کۆماری ئیسلامی نەکراوە .


Continue reading

ماوەی دوو مانگێک دەبوو لە هەلێک دەگەڕام بۆ دانیشتن لەگەڵ ئەو شاعیرەی شێعر و هەڵبەستەکانی دەست بە دەست لە نێوان گەورە و بچووکی ئەم وڵاتەدا دەگەڕێن و بە بۆنەگەلی تایبەتەوە پێشکەش دەکرێن و دەخوێندرێنەوە،


Continue reading

پێشمەرگەکان:  کاک خالید عەزیزی لەم یەک دو رۆژەدا 2 دیمانەی لە گەڵ کرا، یەکیان لە روداو و ئەوەی تریشیان لە دەنگی ئەمریکا.


Continue reading

کاک جەواد،  کتێبێکی لێکۆڵینەوەیی لەژێر ناوی “کشتار بی‌پایان” سەبارەت بە ئێعدام، تێرۆر و کۆمەڵکوژی( ژینۆساید) خەڵکی کوردستان لە نێوان ساڵەکانی ١٣٥٧ تا ١٣٩٦ چاپ و بڵاو کردەوە.


Continue reading

پ م نیوز: وتەکانی جەماڵ پوورکەریم لە پێوەندی بە مافی دیاریکردنی چارەنووس و سەربەخۆیی کوردستان، ئەو بەرنامەیە سێ ساعەت و نیو بوو ، بەڵام لێرە دا کورتەیەک دانراوە و وتەی میوانەکانی دیکە کە سەرجەمیان دژ بە سەربەخۆیی و کورد بوون لە بەر زۆری بەرنامەکە دانەندراوە، تەنیا قسەکانی جەماڵ پوورکەریم لەو بەرنامەیە دا داندراوە.


Continue reading

سەردانی نەمر کەریم حەدداد لە رێکەوتی 2014/04/05 . شاری ڤێسترۆسی سوید لە لایەن ساڵە نەڵۆسی، حامید درودی ، حامید نەسیری و رەشید حەیدەری.  رۆژێکی خۆش و باسی زۆر کرا و جەوێكی زۆر دۆستانە و خۆش بوو.


Continue reading

چەند پەیڤێکی پێویست:   ئەم چاوپێکەوتنە، بۆیەکەمجار  بەر لە زیاتر لە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا لە گۆڤاری خوێندکاری کورد دا بڵاوکراوەتەوە. گۆڤاری ناوبراو، بەهۆی کەم دەرامەتییەوە بە تیراژێکی کەم دەردەچوو و بڵاودەکرایەوە.


Continue reading

لە رۆژی بە خاک سپاردنی نەمر کاک کەریم حەدداد دا  2018/12/07 کە ساڵرۆژی تیرۆر کردنی کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵیش بوو کە  لە ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاویدا لە پیلانێکی داڕێژراوی ڕێژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێراندا تیرۆر و لە ئاکامدا زۆربەی ئەندامەکانی هەستیاری سەروڕووی زیانیان پێ گەیشت و هەر دوو دەست و هەر دوو چاویشی لەدەست دا.


Continue reading

کوردستان میدیا: گۆڤاریسڤیل له‌گه‌ڵ مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وتووێژێکی سەبارەت بە کتێبی نسکۆ و دابڕان لە نووسینی مستەفا هیجری و رێکەوتنی نێوان رێژیمی ئێران و گرووپی ١+٥پێک هێناوە.


Continue reading

وتووێژ: سەلیم زەنجیری

چارەنووسی بەرجام لە دوای ئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیل لەمەڕ ئاشکراکردنی بەڵگەکانی پێوەندیدار بە پرسی ناوکیی رێژیم،

Continue reading

گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:

شەریف هەژاری

Continue reading

“به‌رنامه‌ و پلانه‌كانی به‌میللی كردنی نه‌وتی سابڵاخ له‌ ماڵی ئێمه‌ دانرا و نووسرا”

هه‌فته‌نامه‌ی (باس) له‌ مه‌هاباد سه‌ردانی ماڵی قازی محه‌مه‌د ده‌كا و له‌گه‌ڵ مونیره‌ خانم، كچه‌ گه‌وره‌ی پێشەوا و سەکۆماری کوردستان قازی محه‌مه‌د، له‌مه‌ڕ بنه‌ماڵه‌ی قازی محه‌مه‌د و قوربانییه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌، وتووێژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. مونیره‌ ده‌ڵێ: ”بنه‌ماڵه‌كه‌مان قوربانیی زۆری بۆ كورد و كوردستان داوه‌ و باوكم له‌ كاتی ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرتن ده‌ستگیر كراوه‌“.

 

ئێستا بنه‌ماڵه‌ی قازی محه‌مه‌د، له‌ خانووێكی گه‌ڕه‌كێكی كۆنی مه‌هاباد نیشته‌جێن. پێشەوا قازی محه‌مه‌د، حه‌وت كچ و كوڕێكی هه‌بوو، ئێستا سێ كچ و كوڕێكی له‌ ژیاندا ماون، دوو كچی به‌ نێوه‌كانی (مونیره‌ و فه‌وزی) له‌ مه‌هاباد ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، (مریه‌م)ی هاوژینی سه‌ردار جاف، له‌گه‌ڵ دوو كچه‌كه‌ی له‌ عه‌ممان ده‌ژین، (عه‌لی) له‌نێوان كوردستانی باشوور و ئه‌وروپادا ژیان به‌سه‌ر ده‌با.

 

له‌ سه‌روبه‌ندی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان، مونیره‌ قازی، ته‌مه‌نی ده‌ ساڵ بووه‌، له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی باوكیه‌وه‌ ده‌ڵێ: ”له‌كاتی ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرتن باوكمیان ده‌ستگیر كرد و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مامم له‌ مه‌هاباد زیندانی كران، ئه‌وسا له‌سێداره‌یان دا، له‌دوای شه‌هیدبوونی قازی، به‌ به‌رده‌وامی خه‌ڵك سه‌ردانی ماڵی ئێمه‌ ده‌كرد و ده‌رگایان ماچ ده‌كرد. خودا شاهێده‌، باوكم بۆ ماڵی دونیا كاری نه‌ده‌كرد، پیاوه‌ به‌ ته‌مه‌ن و قه‌دیمییه‌كانیش شاهێدن و له‌ كتێب و یاداشته‌كانیان نووسیویانه‌“.

 

خانمی قازی، ده‌ڵێ: ”عه‌لی برام، به‌نێوی باپیرم (عه‌لی) ناو نرا، ئاره‌زووی بۆ ئاژه‌ڵ هه‌بوو، بۆ نموونه‌: ئاسك و كۆتری جوانی هه‌بوو، شتی عه‌نتیكه‌ی ڕاگرتبوو، خه‌ڵكیش ڕێزی زۆری لێ ده‌گرت و دیارییان بۆ دێنا، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جار باوكم دیارییه‌كانی قبووڵ نه‌ده‌كرد و ده‌ینارده‌وه‌ بۆ خاوه‌نەكه‌ی“.

 

كچه‌ گه‌وره‌ی پێشەوا قازی محه‌مه‌د، باسی دوای له‌سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د ده‌كا و ده‌ڵێ: ”دوای شەهیدبوونی باوکم قڕانێكمان پوول نه‌بوو. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، دایكم ده‌گریا و خوشكی بابم، ئه‌گه‌رچی زۆر زۆر بابمی خۆشده‌ویست وتی: براله‌ (براله‌ی له‌ زاری قازی محه‌مه‌ده‌وه‌ به‌كار هێناوه‌، چونكه‌ قازی محه‌مه‌د به‌ هاوژینه‌كه‌ی وتووه‌ براله) بۆ هێنده‌ ده‌گری، من ببینه‌، سێ برام شه‌هیده‌ و هێنده‌ی تۆ شین ناكه‌م، تۆ بۆ وا ده‌كه‌یت؟ له‌ وه‌ڵامدا دایكم وتی: مردنی قازی له‌ لایه‌ك و به‌خێوكردنی ئه‌و منداڵانه‌شم له‌لایه‌كی دیكه‌، چۆن ئه‌و منداڵانه‌ به‌خێو بكه‌م؟ ڕاسته‌ موڵكمان زۆر بوو، به‌ڵام ده‌رامه‌ت كه‌م بوو. له‌دوای نه‌مانی باوكم، جه‌وانه‌كانی مه‌هاباد به‌روبوومی نێو موڵكه‌كانمانیان بۆ فرۆشتین و به‌و ده‌رامه‌ته‌ به‌ڕێوه‌‌ چووین“.

 

مونیره‌، ده‌ڵێ: ”زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی حزبی دیموكرات له‌ سه‌رده‌می شا، له‌ ماڵی ئێمه‌ ئه‌نجام ده‌درا، ته‌نانه‌ت به‌رنامه‌ و پلانه‌كانی به‌میللیكردنی نه‌وتی سابڵاخ له‌ ماڵی ئێمه‌ دانرا و نووسرا، عیسمه‌ت خانی خوشكم هاوكار و كۆمه‌كی ده‌كردن. له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می شا، هه‌میشه‌ چه‌كدارانی شا، ماڵی ئێمه‌یان ده‌پشكنی“.

 

مونیره‌ خانم، له‌دوای له‌سێداره‌دانی پێشەوا قازی محه‌مه‌دی باوكی، له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان، باسی قوربانییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كا: ”ئێمه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی قوربانیده‌رین بۆ بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، قازی و خزم و هاوڕێیانی له‌ ساڵی (1947) له‌سێداره‌ دران، له‌دوای ئه‌وكاته‌وه‌ له‌پێناو كوردایه‌تی شه‌هیدمان داوه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رنامه‌ و پلان و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی قازی دراوه‌، كوڕێكم به‌نێوی (محه‌مه‌د) كه‌ به‌ نێوی باوكمه‌وه‌ ناومان نا، له‌ شه‌ڕی (سه‌را) لای بۆكان شه‌هید بوو، نۆزده‌ ساڵ له‌وه‌و پێش، پلانیان بۆ له‌ناوبردنی فه‌تاح خانی هاوژینم دانا و له‌ چوونه ‌ژوورێی –وروودی- مه‌هاباد تڕێڵه‌ لێی دا، ئه‌گه‌رچی شوێنی فیشه‌ك به‌ سه‌ریه‌وه‌ بوو، واته‌ به‌ گولله‌ لێیان دابوو. ئه‌وسا، جمهوری ئیسلامی بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ نه‌نكمیان ده‌ستگیر كرد و به‌ پێ خاوسی ناردیانه‌وه‌ ماڵه‌وه‌. له‌و سه‌روبه‌نده‌ی پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات چالاكییان زۆر بوو و چه‌كدارانی ئێرانیان ده‌كوشت، داوایان له‌ دایكم كرد، كه‌ وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن و دایكم بڵێ: دیموكرات حزبی ئێمه‌ نییه‌، ئه‌گه‌رچی ڕازی نه‌بوو و قه‌بوڵی نه‌كرد. دواتر له‌ سوید بۆمبیان بۆ عیفه‌ت خانی خوشكم –خێزانی ئه‌میری قازی- دانا و به‌ر بۆمبه‌كه‌ كه‌وت و گیانی له‌ده‌ست دا“.

له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردنی قازی محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مونیره‌ قازی ده‌ڵێ: ”هیچ باوكێك وه‌ك ئه‌و نه‌بوو، -ئێستا به‌ منداڵه‌كان ده‌ڵێم، ئێوه‌ وه‌ك باوكی ڕه‌حه‌تیم نین- زۆر میهره‌بان بوو، خه‌ڵكی خۆشده‌ویست، له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س به‌ڕێز بوو، به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ كه‌م له‌نێو باوه‌شی سۆز و خۆشه‌ویستیی ئه‌ودا بووین، چونكه‌ یا له‌ تاران، یا له‌ ته‌ورێز، یا له‌ باكۆ بوو، ئه‌و كاتانه‌ی له‌ مه‌هابادیش بوو، ده‌چووه‌ دادگا. ئه‌و كاتانه‌ی باوكم له‌ ماڵه‌وه‌ بوو كایه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ده‌كرد، كایه‌ی باره‌ خوێی پێ ده‌كردین، لاقی له‌سه‌ر لاقی خۆی داده‌نا و ده‌یوت: باره‌ خوێ، باره‌ خوێ، یا به‌ فه‌وزییه‌ی خوشكمی ده‌وت: مریشكه‌كه‌ دێ و ده‌ڵێ: له‌ وه‌ڵامدا فه‌وزییه‌ ده‌یوت: دیموكرات، دیموكرات“.

 

هه‌روه‌ها وتی:​ ”خانمێكمان لابوو، نانی بۆ ده‌كردین، باوكم به‌ناوی خۆش و قسه‌ی خۆش بانگی ده‌كرد، ئه‌و خانمه‌ كورێكی بچووكی هه‌بوو، له‌ كاتی نان خواردن باوكم لای خۆی دای ده‌نا و ده‌یوت: له‌گه‌ڵ من نان بخۆ، به‌ڵام دایكم ده‌یوت: با له‌گه‌ڵ تۆ نان نه‌خوا، چونكه‌ تۆ گۆشت ناخۆی و زیاتر ئاره‌زووی برنج و كشمیش ده‌كه‌یت، خۆمان گۆشتی بۆ داده‌نێین. هه‌موومان له‌گه‌ڵ پووره‌كانیشمان له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌ نانمان ده‌خوارد. ئه‌و كاتانه‌ی میوانمان هه‌بوو، هۆڵه‌كه‌ پڕ دەبوو له‌ مه‌لا و میوان، كه‌چی باوكم ئێمه‌ی ده‌برده‌ ژووری میوان و له‌لای خۆی دای ده‌ناین“.

 

سەرچاوە: باس نیوز

 

کاک مستەفا هیجری لەم وتووێژەدا، زۆر هەوڵی داوە کە هاوڕێیانی پێشوو ، نەڕەنجێن و جارێکی تر یەکگرتنەوە پەکی نەکەوێ، ئەگەر لە یادتان بێ کاک مستەفا کتێبی نسکۆ و دابڕانی بڵاو کردەوە

مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حدک ئێران

Continue reading

بەشی یەكەم

فرێدریك تیسۆ، كونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان، لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا بە رێگەی قاچاخ لە توركیاوە خۆی دەگەیەنێتە رۆژهەڵاتی كوردستان

فرێدریك تیسۆ، كونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان

Continue reading

لە ساڵی ١٩٥١ لە جەزائیر لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٦٢ دەگەرێتەوە بۆ فەرەنسا، دوای ئەوەی پلەکانی خوێدن دەبڕێت، لە ساڵی ١٩٨٠ دەبێتە پزیشک . وەکو پزیشکێکی فەرەنسی، بریار دەدات بچێتە لەو وڵاتانەی کە دوورەدەستن و شەڕ تێیاندا بڵاوە و هیچ هاوکارییەکیان بەدەست ناگات.

Continue reading

رەحیم رەشیدی: زۆر سپاس جەنابی باڵوێز بۆ کاتەکەتان. تکایە روانگەی ئێوە سەبارەت بە رۆڵ و دەوری ئیران لە نێوچەکە چیە؟ هەروەها پێگەو داهاتووی ئێران و رێژیمی ئەسەد لە رۆژهەلاتی نێوەراست دا چۆن دەبینن؟

Continue reading

شێخ جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد”ئه‌وه‌ی له‌چه‌مچه‌ماڵ و ڕانیه‌ و سلێمانی و شوێنه‌كانی تر ڕویدا ئه‌مجاره‌ تێكه‌ڵی خۆپیشانده‌ران بوون ئه‌وه‌ یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كان بوو كه‌ ئه‌و ئاژاوه‌گێرییه‌ دروست بكه‌ن

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی

Continue reading

ساڵە نەڵۆسی: وتووێژی شەهید سه‌لاح نادری لە گەڵ من، کە ئاماده‌كاری بۆ به‌رنامه‌ی وێنه‌گرانی شۆرش دەکرد لە تیشک تی ڤی سەر بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران کە بە داخەوە لە رێکەوتی 2016/06/15 لە گوندی قەرەقەسەلی لە نزیک شاری شنۆ لە گەڵ 7 هاوڕێی تری بە دەست جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهید کران.

ساڵە نەڵۆسی، شەهید سەلاح نادری

Continue reading

کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن.

kerim-perwizi-01 Continue reading

کاک عه‌لی ڕزگه‌یی ناسراو به‌ کاک شوانه‌ چه‌ند ساڵ پێش توانی ژنێک له‌ مه‌رگ ڕزگار بکات. ناوبراو حه‌وتووی ڕابردوو خه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی بۆ جوامێری پێشکه‌ش کرا. Continue reading

بەشی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دیمانەیەکی لەگەڵ محەممەد مەسعوودی زیندانیی سیاسی کە ئێستا نیشتەجێی وڵاتی دانمارکە پێکهێناوە کە سەرنجتان بۆ دەقی تەواوی ئەو دیمانەیە ڕادەکێشین.

muhamad-masudi-

Continue reading

ناوه‌ندی مافه‌کانی مرۆڤ و دادی لانتس خه‌ڵاتی به‌ ئه‌ندامی پاڕلمانی عێراق، ڤیان ده‌خیل پێشکه‌ش کرد سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌کانی ئه‌و خانمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سته‌مکاری و کوشتاری داعشvian-dexil-0

Continue reading

جاستن ڕۆی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگان له‌ گه‌ڵ په‌ناخوازن له‌ یونان و کڕواتیا کاری کرد. ناوبراو پله‌ی مه‌ستری له‌ به‌شی مێژووی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ زانکۆی San Diego ی کالیفۆڕنیا وه‌ده‌ست هێنا  .jasten

Continue reading

دوای ئەوەی سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، لە نەورۆزی 2016  بڕیاری رێبەری حیزبی دێمۆکڕاتی  سەبارەت بە ناردنەوەی پێشمەرگەی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاند و ناوی راسانی دێمۆکڕاتی لە سەر دانرا.haji-ahmadi-2013

Continue reading

ئالۆن بێن مه‌یر: بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌لی کورد ده‌بێت چاو له‌ شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ و لایه‌نی مێژوویی ئه‌و وڵاته‌ بکه‌ی.Alon-Ben-_Meir

Continue reading

له‌ دڕێژه‌ی باسی ئه‌گه‌ری هه‌بوونی زمانی دژه‌ ژن و ئه‌ده‌بیاتی سکسیستی له‌ کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و له‌ حیزبه‌ سیاسیه‌کانیدا ئه‌و پرسیاره‌ دێته‌ ئاراوه‌nahid-huseni-2

Continue reading

٥٨ـه‌مین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی بەهێزترین وڵاتی دونیا، بۆ دیاری کردنی ٤٥ـه‌مین سەرکۆمار لە ١٨ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا بەڕێوە دەچێت،rahim_reshidii

Continue reading

پێشمەرگەکان:  عەبدولڵا ئاكرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی تاران و هەوڵێر، پێشمەرگەکان بە چەکدار ناو دەبا و هەڕەشە لە حیزبەکانی رۆژهەڵات دەکا و دەڵێ” ئێمە داوایان لێدەكەین، نابێت‌ ئەو چەكدارانەabdula-akreyi

Continue reading

کوردستان میدیا: ڕۆژنامه‌ی دی پرێسه‌ی ئۆتریش سه‌باره‌ت به ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگه‌ڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات وتووێژێکی پێک هێناوە.mustefa-hijri-201608

Continue reading

٢٢ی پووشپەری ئەمساڵ، ٢٧ـەمین ساڵیادی تیرۆرکرانی د.قاسملووی ڕێبەر بە دەستی دیپلۆمات تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری وییەن بوو. teymur_mistefayi

Continue reading

کاک خالید عەزیزی سکرتێری “حدک” لە تازەترین وتوێژی دا لەگەل بەرنامەی تەلەفیزیۆنیی “کوردکانال”ی حیزبەکەی دا کۆمەڵێک باس و بابەت دەورووژێنێ کە بەشێک لە چالاکانی سیاسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەیان لە قسەکانی هەیە و بەشێکیش تەئیدی دەکەن کە زۆربەی بەشی دووهەم لە خودی حیزبەکەی خۆیانن.xalid_azizi_nu

Continue reading

مستەفا هیجری سەرۆكی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایدەگەیەنێ بڕیاری خەباتی چەکداریان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران نەداوە و لەبەر هەرێمی كوردستان ئەوە ناكەن.mustefa-hicri

Continue reading

1 2 3 6
نویترین هەواڵ و بابەت