له‌و کاته‌وه مرۆڤ ده‌گاته ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ده‌توانێ به بیرکردنه‌وه ڕاست و ناڕاست، به‌سوود و زیانگه‌ێن بۆ خۆێ و کۆمه‌ڵگه له‌یه‌ک جیا بکاته‌وه، ده‌بێ بۆی ڕه‌وا بێ که له‌و شتانه‌ی بۆی ناڕوونن یان جێگه‌ی پرسیار لێکردنن بپرسێ بۆ ئه‌وه‌ی وڵامی دڵنیاکه‌ر وه‌رگرێته‌وه. وه‌ک ده‌ڵێن، که شێخ سه‌عدی شیرازی وتویه‌تی (پرسیارکردن عه‌یب نییه، نه‌زانین عه‌یبه)
به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین و ده‌خوێنینه‌وه له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا که له‌دواکوتوویدا ڕاگیراون، به کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریشه‌وه، زۆر که‌س که ده‌یانه‌وێ بپرسن، بۆچی؟ ئه‌گه‌ر منداڵه و له دایک یان باب پرسیارێکی هه‌یه، (خووی منداڵ وایه زۆر ده‌پرسێ و وڵامی ده‌وێ) ئه‌و باب و دایکه‌ی وڵامی ناده‌نه‌وه و لاملی تێده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر قوتابییه و پرسیار له مامۆستاکه‌ی ده‌کا وڵامی دڵخواز وه‌رناگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێڕه‌وی ئایینێکه و ده‌پرسێ ئه‌و بڕیاره ئایینییه بۆ وایه؟ ئه‌وه به کافر و له‌خوا یاخی ده‌زانن و له‌وانه‌شه ده‌ستووری کوشتنی بدرێ. ده‌ڵێن ئه‌وه بڤه‌یه و لێی مه‌پرسه. ده‌ڵێن هه‌روا بووه و هه‌رواش ده‌بێ، واتا نابێ بپرسی، ده‌بێ هه‌ربه‌و ده‌رده‌وه بتلێیته‌وه. ئه‌گه‌ر له ڕێبازێکی ئایینی پرسیارت بۆ بێته پێش، ئه‌وه‌خۆ نابێ چوونکه فڵان ئیمام وای فه‌رمووه. ئه‌گه‌ر دۆست و لایه‌نگر، یان ئه‌ندامی پارتێکی سیاسیه و ده‌یهه‌وێ بپرسێ، بۆچی؟؟؟؟؟ ئه‌وه‌خۆ به دژت به ئه‌ژمار دێنن و ده‌ڵێن، بڕیاره و پاشگه‌ز بوونه‌وه به‌واتای شکه‌سته و ملکه‌چ بوون بۆ بیری تاک با له‌سه‌دا سه‌دیش سوود به‌خش بێ ئه‌وه خۆ گوێی بۆ ڕاناگیرێ.
ئه‌گه‌ر تاکێک له سه‌رکرده‌یه‌ک بپرسێ بۆچی؟ ئه‌وه به بێ‌ڕێز چاوی لێده‌که‌ن و ده‌ڵێن ده‌بێ هه‌رچی وترا لای سه‌رۆکه‌وه ده‌بێ بێ سێ و دوو لێکردن پێڕه‌وی لێبکه‌ی و ده‌مت داخه‌ی. به‌کورتی و به پوختی، هه‌تا ئێمه نه‌توانین ڕاو بۆچوونه‌کانی خۆمان ده‌ربڕین، پرسیاره‌کانمان ئاراسته بکه‌ین و وڵام وه‌رگرینه‌وه، ڕخنه‌کانمان له بواره‌کانی ئایینی، ڕێبازه ئایینییه‌کان، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و … وڵامی بۆچییه‌کانمان وه‌رنه‌گرینه‌وه، دره‌نگتر به ئامانجی دڵخوازمان که کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پێگه‌یشتووی تێگه‌شتووه ده‌گه‌ین.
به‌داخه‌وه پرسیار لای ئێمه ده‌بێ باجه‌که‌ی بده‌ی. که ئه‌ویش تیاچوون، که‌وتنه‌به‌ر هه‌ڕه‌شه، زیندانی کران، ده‌رکران، که‌وتنه به‌ر تانه و ته‌شه‌ر و هتد. به‌و هیوایه هه‌رچی زووتر بتوانین ده‌نگمان هه‌ڵبڕین و بڵێین مرۆڤه‌کان به ئازادی له دایک بوون و ده‌بێ ئازاد بن له ڕاده‌ربڕیندا. من له‌گه‌ڵ بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ییدا نیم. له‌گه‌ڵ شکاندنی یاسا و بێ پرنسیپیدا نیم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاکێک پرسیارێکی بۆ هاته پێش له گشت بواره‌کانی پێوه‌ندیدار به ژیانی ئه‌و تاکه‌وه یان کۆمه‌ڵه‌وه ده‌بێ که‌س، یان لایه‌نی پێوه‌ندیدار وڵام بداته‌وه. مرۆڤ بۆی هه‌یه هه‌رچی به مێشکیدا دێ بپرسێ. ئه‌وه‌ش به‌و واتایه نییه که حه‌تمه‌ن وڵامه‌که به دڵی ده‌بێ، به‌ڵام نابێ بێوڵامیش بمێنێته‌وه. له کولتووری هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا که پرسیارکردن عه‌یب بێ، یان مه‌منووع بێ، یان ئه‌و که‌سه‌ی ده‌پرسێ بکه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن و… ئه‌وه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه دوا ده‌که‌وێ و به ئامانج ناگا. هیوادارم ئێمه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واری هه‌نگاو بۆ لابردنی به‌ربه‌ست له پێش پرسیارکردنه‌کانمان هه‌ڵگرین و به ئاواته‌کانمان بگه‌ین.
مه‌جید پاڵانی، نۆروێژ