سواره كه‌ریم ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 13ساڵ و له‌گه‌ڵ دوو خوشك و باوكی‌دا له‌گه‌ڕه‌كی خه‌باتی شاری سلێمانی له‌خانوویه‌كی كرێدا نیشته‌جێن، سواره به‌روویه‌كی خه‌ماوییه‌وه له ترافیك لایتی فولكه‌ی یه‌كگرتن له‌و شۆفێرانه ده‌پاڕایه‌وه
تا پاكه‌تێك كلێنێكسی لێبكڕن، سواره بۆیه كارده‌كات چونكه له‌پۆلی سێیه‌می سه‌ره‌تایی بوو كه دایكی ته‌مه‌نی درێژی بۆ ئه‌مان جێهێشت و باویكیشی به‌مووچه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی نه‌یتوانیوه ژیانیان بۆ دابینبكات، چونكه له‌گه‌ڵ كۆچی دایكی‌دا به‌شێك له‌و بژێویه‌و مووچه‌كه‌ی برده ژێر خاك..(ده‌بوو له‌گه‌ڵ باوكمدا پاره بۆ خۆمان و خوشكه‌كانم په‌یدا بكه‌م چونكه باوكم به‌ته‌نیا ده‌ره‌قه‌ت نه‌ده‌هات… له‌و كاته‌وه كارده‌كه‌م..) سواره به‌شه‌رمه‌وه وه‌های وت.
منداڵپارێز چی ده‌ڵێت؟
سواره یه‌كێكه له‌و 12479 منداڵه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كارده‌كه‌ن ئه‌ویش به‌پێی ئه‌جیندای خستنه‌ڕووی ده‌ره‌نجامی سیمینارێكی روپێوی مندلانی ئیشكه‌ر له‌لایه‌ن منداڵپارێزی كوردستانه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو له‌ساڵی 2010دا 12479 منداڵه له‌هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك كه ئیش ده‌كه‌ن، كه له‌كۆی 12479 منداڵه‌دا ته‌نیا 4890 منداڵ به‌منداڵی ئیشكه‌ر ئه‌ژمارده‌كرێن ئه‌وانیش ئه‌و مندالانه‌ن كه ته‌مه‌نی یاسایی نییه‌و كاری قورس ده‌كه‌ن، 48% یان كه بوونه‌وه‌ی 5987 منداڵ ده‌كات به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه ئیش ده‌كه‌ن و 13% كه 1668 منداڵ ده‌كات له‌خوێندن دابڕاون و 28% كه 3493 منداڵ ده‌كات به‌درێژای ساڵ ئیش ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و سیمیناره‌ی منداڵپارێزدا 15%كه 1961 منداڵ ده‌كات له‌كاتی ئیشكردندا تووشی پێكان هاتوون و 7%ی منداڵه‌كان كه 990 منداڵده‌كات له‌كاتی ئیشكردندا مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ كراوه و 67% كه 8461 ئاستی خوێنده‌واری باوكیان سه‌ره‌تای و نه‌خوێنه‌وارن و 87%ی منداڵه‌كان كه 10897 منداڵ ده‌كات ئاستی خوێنده‌واری دایكیان سه‌ره‌تایی و نه‌خوێنه‌وارن، له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه كه‌مترین رێژه‌ی منداڵی مێیان تێدایه كه كاربكه‌ن ئه‌ویش 0.8% كه 103 كچیان تێدایه.
150هه‌زار دینار بۆ منداڵی ئیشكه‌ر
ئه‌و ئاماره هه‌رچه‌نده بۆ ساڵی 2010 ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌لام ئه‌گه‌ر زیاتری نه‌كردبێت له‌ساڵی 2011دا ئه‌وا كه‌متری نه‌كردووه، بۆیه هه‌قی خۆیه‌تی ببێت به‌خه‌می لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌وه‌تا ماوه‌ی دووساڵه له‌په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌ك به‌ناوی كاروباری كۆمه‌لایه‌تی منداڵ و خێزان پێكهاتووه، ژیان عومه‌ر شه‌ریف په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لیژنه‌كه به‌كوردستانی نوی-ی وت: (له‌ماوه‌ی ئه‌و دووساڵه‌دا تائێستا پڕۆژه یاسایه‌كی نوێ نه‌هاتۆته به‌رده‌ستمان تایبه‌ت بێت به‌مندالانی ئیشكه‌ر تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه پێشتر پڕۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌مندالان ده‌رچووه، كه له‌خوار ته‌مه‌نی 15ساڵه‌وه نابێت منداڵ ئیشبكات، هه‌روه‌ها له‌سه‌رووی 15ساڵیشه‌وه تا 18 ساڵ هه‌ر له‌ویاسایه‌دا هاتووه كه به‌مه‌رجێك منداڵ پێویسته ئیش بكات كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی خێزانه‌كه‌یدا بێت، وتیشی: (بڕیاره له‌لایه‌ن تۆڕی پاراستنی كۆمه‌لایه‌تییه‌وه 150 هه‌زار دینار له‌بوجه‌ی ساڵی 2011 ته‌رخان بكرێت و ده‌درێت به‌و خێزانانه‌ی كه هه‌ژارن بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان ئیش نه‌كه‌ن).
ژیان عومه‌ر شه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌ك لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌لایه‌تی منداڵ و خێزان له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی كردووه له‌ئێستاشدا پڕۆژه‌یاسای تایبه‌ت به‌و مندالانه‌یان ئاماده‌كردووه و به‌م نزیكانه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی منداڵ و خێزان له‌په‌رله‌مانی كوردستان قسه‌ی له‌سه‌رده‌كرێت. وتیشی: (پێویسته دایك و باوكی ئه‌و مندالانه‌ی كه له‌بازاڕدا ئیشده‌كه‌ن هه‌ست به‌به‌رپرسیارییه‌تی بكه‌ن كاتێك منداڵه‌كه‌یان ده‌خه‌نه بازاڕ‌و سه‌رشه‌قامه‌كان له‌خوێندن بێبه‌شیان ده‌كه‌ن جگه له‌وه ئه‌و منداڵه توشی چه‌ندین گرفتی تریش ده‌بن).
وه‌زاره‌تی ناوخۆ چی كردووه؟
هه‌رچه‌نده هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و مندالانه‌ی كه له لایه‌ن خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانه‌وه كار بۆ منداَله‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌لام نه‌توانراوه به ته‌واوی بنبڕ بكرێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی چی بۆ ئه‌و مندالانه كردووه محه‌مه‌د حه‌مه ساڵح به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه وتی: پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌وه بپرسین ئه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ چی كردووه؟، چونكه یاسایه‌ك له‌م ولاته هه‌یه كه نابێت رێگه بدات منداڵ ئیش بكات، به‌لام كاری ئێمه‌یه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌و هۆكارانه بكۆڵینه‌وه كه‌وا له‌منداڵێك ده‌كات كاربكات و چی‌یان بۆ بكه‌ین باشه، بۆیه ئێمه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌كه به‌رنامه‌ی چاودێری خێزانمان هه‌یه، كه زیاتر بۆ بێوه‌ژنانء مندالانی بێسه‌رپه‌رشتء ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه كه ته‌مه‌نی زیندانیكردنیان ماوه‌كه‌ی له‌ساڵێك كه‌متر نییه، وتیشی: (ئێستا وه‌ك به‌شی پاراستنی منداڵ به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه‌و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و منداڵه ئیشكه‌رانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كارده‌كه‌ن و باوكیان نه‌ماوه‌و دایكی هه‌یه به‌مه‌رجێك دایكی به‌رنامه‌ی چاودێری خێزان نه‌یگرێته‌وه ئه‌وا ئه‌و مندالانه مووچه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه).
به‌پێی رێكه‌وتن نامه‌ی مافه‌كانی منداڵ كاركردنیان تاوانه، له‌ساڵی 1989دا كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی مندالانی راگه‌یاند و ساڵی 1990 خستییه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌پێی مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه هه‌موو كه‌سێك له‌خوار ته‌مه‌نی 18ساڵییه‌وه به‌منداڵ داده‌نرێت و له‌مادده‌ی 32شدا كه جه‌خت له‌پاراستی مافه‌كانی منداڵ ده‌كاته‌وه نابێت له‌رووی ئابوورییه‌وه ئیستغلال بكرێت و هیچ جۆره كارێك بكات كه كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی جه‌سته‌ی و ژیری و هه‌روه‌ها رێگربێت له‌به‌رده‌م خوێندندا.
حكومه‌تی عیراقیش له‌ساڵی 1994دا له‌سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه ئیمزای كردووه، به‌لام رۆژانه سه‌رشه‌قام و ناو بازاڕ چه‌ندین منداڵی ئیشكه‌ر ده‌بینرێت كه ته‌مه‌نه‌كه‌یان بۆ كاركردن گونجاو نییه، كاتێكیش ئه‌و مندالانه ده‌دوێنرێن هۆكاری خۆیان هه‌یه كه یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانیان بۆ كاركردن و خراپی باری گوزه‌رانی خێزانه‌كه‌یانه.
به‌پێی رای توێژه‌رانیش كاركردنی منداڵ له‌پێش ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه تاوانه، چونكه جیهانی منداڵ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كان له‌ڕووی جه‌سته‌ییء ده‌روونییه‌وه جیاوازه‌و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ده‌روونی منداڵ ده‌بێت و له‌دنیای منداڵی بێبه‌شی ده‌كاتء كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رپرسیارێتی بۆ دروست ده‌كات كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا ناگونجێت.
هه‌روه‌ك ده‌شزانین ئه‌و مندلانه‌ی كه له‌سه‌رشه‌قام كارده‌كه‌ن زۆرجار ده‌بنه هۆی شێواندنی رووی شارستانی و خه‌ڵكانی دیكه لێیان بێزارده‌بێت، هاولاتی هه‌وار محه‌مه‌د پێوایه منداڵی ئیشكه‌ر سیمای شارستانییان تێكداوه‌و زۆربه‌یان ده‌بن به‌سواڵكه‌رو خه‌ڵكی نیگه‌ران ده‌كه‌ن داوا له‌حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ن هه‌ڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دیاردانه زیاتربكات.
بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی دیارده‌كه، چونكه له‌ئاینده‌دا كاریگه‌ری خراپی به‌جێده‌هێڵیت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی كاتێك ئه‌م نه‌وه‌یه گه‌وره ده‌بن و ده‌بنه چینێكی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگا، چینێكی بێبه‌رهه‌م و نه‌خوێنه‌واریان لێ‌دروست ده‌بێت. بۆیه ده‌بێت ئه‌و خێزانانه‌ی كار به منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن ئاینده‌ی منداڵه‌كه‌یان پێباشتربێت له بڕێك پاره‌ی كه‌م.
25/12/2011
سه‌رچاوه: کوردستانی نوێ{jcomments off}