"an independent online kurdish website

بەخۆشییەوە لە سەردەمی ئێستادا بیروهزری کۆمەڵگاگەشەی کردوەو نەریتە کۆن و سەپاوەکان جێگەیان پێ لێژبووە و نەریت و ئەقڵیەتی تازە لە نێوکۆمەڵگەکەماندا ریشەی داکوتاوە و کاری پێ دەکرێ، هەروەها گەنجان و رووناکبیران کەلەفکری ئایەندەو دوارۆژێکدان بۆ کۆمەڵگاکەیان،تەواوی داب و نەریت و ئەقڵیەتە کۆنه‌کانیان خستۆتە ژێر پەڕاوێزەوەsolaiman-ahmadnejad

و لە ئەقڵێتی تازەکەڵک وەردەگرن.

هەربۆیەکەسانێک کەلەژێرناوی ئەقڵێتی تازەدا چەواشەکاری دەکەن و بەخەیاڵی خاویان دەیان هەوێت لاوان و گەنجانی کۆمەڵگا بەلارێدا بەرن. ئەوە ئەقڵییه‌تی تازە،  پیلانەکانیان دەکاتەوە بڵقی سەرئاو، هەروەک هەموومان دەزانین کە لە سەردەمی ئێستادا دەیان و بگرە سەدان ماڵپەری کوردی مان هەیە کەرۆژنامەگەری دەکات و هەواڵ و بابەت و زانیاری گشتی بڵاودەکەنەوە بەڵام ئەگەر بێنی بەراوردێک بکەین لەسەرجەمی ئەم مەڵپەڕانەدا بۆمان دەردەکەوێت کە چەند دانەیەک لەم مەڵپەڕانە نەک هەر لە خزمەت قازانج و بەرژەوەندی نەتەوەی کورد دانین بەڵکو وەکوو چەکێکی دەستی بێگانە سەفی یەکگرتووی نەتەوەی کورد دەپێکن، بۆنموونە ئەگەر دەرگای مەڵپەڕی رۆژهەڵات تایمز دەکەیەوە و  سەرێک لەناو ژوورەکەیان دەنێی شۆک دەت گرێت و سڵ دەکەیەوە، دوای چەند سانیەیەک و چاوخشاندنیکی کورت بە دەرو دیوارەکەیدا ئەمجاره‌ بۆت مەعلووم دەبێ کە چۆن بۆتە جێگەی گاڵتە جاڕی، قەشمه‌ری و بەکام ئەقڵیەت بابەت و بۆچوون بڵاودەکەنەوە، یەکەم شت کەچاوت پێی دەکەوێ ناوی سەیرو سەمەرەی بەشێکی زۆر لە بۆچوون نووسەکانیانە.

بۆنموونە سەرنج بدەنە ناوی چەندبۆچوون نووسێکیان و قەزاوەت بکەن بزانن ئەمە قەشمەری بەخۆکردن نییە؟؟

  1.  شەریفە باو کەرۆ
  2. کوڕەبانەیی
  3. پیخۆرفرۆش
  4. بیبارەتیژەکە
  5. حەمەکەی بانە
  6. تاران
  7. حەمەدۆک
  8. شار
  9. قەزا
  10.  میتران

   11. دۆست

   12. سابڵاغی

    13. بێزار

   14. هاووڵاتی

   15. مامەپیرەکە

   16. فیتنە

جیا لەوە کە دەیان ناوی قێزەوەنی دیکەی تیدایە کە شەرمە باسیان لێ بکرێ،  جا وەرە کوردی هەژار و لێقەو ماو و بێکەس لە سەدەی 21 دا و لەسەردەمی ئێستادا کێ خۆی بە پێشڕەوی تۆبزانی و کێ بەخۆی بڵێ ئەقڵێتی تازە؟؟  باشەئەگەر ئەمە ئەقڵێتی ئەمرۆبێ؟؟  عەقڵێتی دوینێ کامەیە؟؟

لێرەدا روونە کە هەرکەسێک ئەم ناوانە ببینێ و ئەم بۆچوونانە بخوێنیتەوە بە ئیزافەی بەشێکی زۆر لە ناوی بابەت نووسەکانیان بەتەواوی بۆی دەردەکەوێ کە ماڵپەری ناوبراو وەزن و قورسایی چەندەیە و بەکام یەک لە ئەقڵێتەکان کاردەکا؟؟

من پیموایە هەر لایەنێک کە بە خۆی دەڵێت ئەقڵێتی تازە دەبێ مەڵپەڕێکیشی هەبێت رێزلە ئەقڵێتی ئەمڕۆیی بگرێ و قەشمەری بە کۆمەڵگا نەکا، ئەم ماڵپەرە زۆرجار شتی داتاشراوو دەست کردی خۆی بڵاو دەکاتەوەو دای دەنێ کە خەڵک زۆر لە خۆیان باشتر دەزانی کە تەزویرە. بۆنموونە چەندجارێک بە ناوی باوکی هانا نووسراوەیەکی بێ بنەمای بڵاوکردوە کە لەڕاستی بە دوور بوو و نووسراوەی خودی ماڵپەڕی ناوبراوبوو. هەروەها چەندجارێکیش بە ناوی ئەندامان و لایەنگرانی ح.د.ک.ا راو بۆچوونی بڵاوکردۆتەوە کە ئەوەش یەکێکی دیکەیە لە ناڕاستیەکانی ئەم ماڵپەڕە بێ سەرەو بەرەیە.

چونکوو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، زۆر لەوە بەشەهامەتترن کە لە ژێرناوی قێزەوەن یا لە ژێرناوی نادیار دا بابەت یا بۆچوون بنووسن و شوێنە ونکە بکەن لە بەرئەوەی ترسیان لەکەس نییە و حازریش نین ناوی قێزەوەن و بێز هەستێن لە جێگای ناوی شێرانەی خۆیان دابنێن، لە یه‌کێک لە بۆچوون نووسەکانی ماڵپەڕی ناوبراو وابزانم ناوی خلەیە جارو باریش بە ناو بابەت دەنووسێ. بەڵام ئەدەبیاتەکەی زۆرمەلایانە و دەروێش سفەتانەیە و هیچ پێ ناچێت لە ناو لایەنێکی سیاسی کوردی دا کاری کردبێتن؟؟ ناوبراو لە شوێنێکدا دەڵێت ئەندامان و لایەنگرانی ح.د.ک.ا زمان شرن، بۆیە دەبێ تف بارانیان بکەین و بەشەق فێریان بکەین؟

لێرەدا من نەزەری لە سەرنادەم، قەزاواتەکە دەخەمە ژێر نەزەری خەڵکانی رووناکبیرو مووتەمەدوون و کورد دۆست کە نەزەری له‌ سەر بدەن و بزانن ئایا ئەوە ئەندامان و لایەنگرانی ح.د.ک.ا نن کە زمان شڕن یاخود خاڵەخلەو رۆژهەڵات تایمزەکەی؟؟؟؟

هەروەهاچەندکەسێکی دیکە لە بۆچوونەکانیاندا دەڵین ئەوانە مەڕن، خوێن مژن، زۆڵن؟ لەوەش زیاتر یەکێک کە بە ناو بابەتی نووسیوە زۆر رووهەڵماڵاوانە دەڵێت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران قەولی بەدووژمنان داوە؟  بەڕێز کاک خالید عەزیزیش هەر کە قسەی کرد یەکەم قسەی ئەوەیە دەڵێ ئێمە بە ئەقڵێتی تازە کاردەکەین؟؟؟؟

من پێموایەو رەنگە زۆر کەسیش لەو بڕوایەدا بێت کەسیک کە باوەڕی بە ئەقڵێتی ئەمڕۆیی هەبێ بەم جۆرە نانووسێ و ماڵپەڕێکیش کە ناوی کوردی لە سەربێ ئەو شێوە تۆهمەتانە بڵاو ناکاتەوە، چونکوو تا کو ئێسا نەدیتراوە کە دووژمنانی کوردیش بەو سەبک و ڕێتمە بنووسن و ئەو ئەقڵێتە تێکەڵاوی فەرهەنگی کوردی بکەن؟؟

بەڵام لێرەدا بە قەولی کاک سماعیل بازیار دەڵێ بەجێیە لێرەدا هەڵوێستەیەک بکەین و پرسیارێک ئاڕاستەی حد.ک. بکەین کە چۆنە خۆی کردوە بەئاڵاهەڵگری بیری نوێ و ئەقڵێتی ئەمرۆیی و بانگەشەی بۆدەکا؟ بەڵام لە عەینی حاڵیشدا لە ئاست ماڵپەڕەکەی دا خۆی بێدەنگ ڕاگرتووە و هیچ خەبەرێکی لەوە نیەکە ئەو ئەقڵێتەی لە ماڵپەری ناوبراودا کاری پێ دەکرێ دەگەڕێتەوە بۆ ئەقڵێتی سەردەمانێک کە ئادەمیزاد بە شێوەی دەستەجەمعی و (گلەئی دەژیان لە چیاو ئەشکەوتەکاندا؟؟

بەڵام لە سەر ئەو نەهامەتیەش ڕا حیزب و لایەنە کوردی یەکان بەچەق بەستوو، کۆنەپەرەست و ئەقڵێتی کۆن دادەنێن و خۆیان بە ئەقڵیتی ئەمرۆیی و پێیان وایە  لەم بەستێنەدا کەس تۆزیان ناشکێنێ؟؟ بەڵام دەبێ ئەم ڕاستیە قه‌بووڵ بکەین کە ئەوە کۆمەڵە تەشخیس دەدات کام ئەقڵیه‌ت دواکەوتوو و کۆنەپەرەستانەیە و کام ئەقڵیه‌ت پێشکەوتوانە ترو گونجاوترە بۆ سەردەمی ئێستا؟؟

سه‌رچاوه‌:: پێشمه‌رگه‌کان{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی