
ڕوونکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تا:
پێشه‌کی ده‌بێ پێداگری بکه‌م ئه‌وه لێره‌دا باس ده‌کری ڕاستیه‌کی تاڵ ئاشکرا ده‌کا که پچڕان یا گرنگی نه‌دان به هه‌ڵوێست، پرنسیب و ڕاگه‌یێندراوه‌کانی ساڵانی دوور و درێژ بۆ داکۆکی له مافی کوردستانیان و به دیهێنانی ئامانجی خه‌ڵکی کورد و قوربانیه‌کانی ئه‌م بواره ده‌سه‌لمێنێ.
له‌وه‌تی کۆماری ئێسلامی په‌لاماری کوردستانی ده‌ست پێکردوه، ده‌یان هه‌زار شه‌هید، هه‌زاران منداڵی هه‌تیو که‌وتوو، باب و دایکانی داخ له سه‌ر دڵ چه‌قیو و خه‌یر نه‌دیتوو ، گوێ نه دران به باری ئابووری و بووژانه‌وه‌ی کوردستان هاوشانی به‌شێکی به‌ر چاو له ناوچه کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات، زیندان و ده‌ربه‌ده‌ری هه‌زاران که‌سی وه‌ک من (نووسه‌ری ئه‌م موسیبه‌ت نامه‌یه) هه‌ر نه‌بێ به‌شێکی ئاکامی به‌ڵێنی و به‌رنامه ڕاگه‌ێندراوه‌کان و بهرهئهنگاری خه‌باتگێڕانه‌ی ئه‌م حیزبانه بووه.
که‌چی وه‌ک چه‌ند ڕۆژ پێش من شاهێدی بووم ڕکه‌به‌رایه‌تی له گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌ری دوێنێ به قازانجی دوژمنی هاوبه‌ش ، له ژێر پێ نانی به‌ها و نرخه حیزبیه‌کان، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه که هه‌زاران لاو خۆیان بۆ قوربانی کرد و ده‌بێ لای ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نده نرخی هه‌بێ که بۆ ڕازی کردنی تاقمێکی نه‌یاری ده‌ست و په‌نجه سوور به خوێنی کوردان له نه‌سڵی فرمانرهوا و ڕێگه خۆش کردن بۆ هاوجووتی له گه‌ڵیان به نێوی حێزبی ئۆپۆزسیۆنی کورد به ئه‌رکی هه‌نووکه و شانازی سه‌رکه‌وتن حساب و داکۆکی لێ بکرێ.
پاش نزیک به ساڵێک حیزب و لایه‌نه کوردیه‌کان وێرای کۆنگره‌ی ناسراو به” نه‌ته‌وه‌کانی فێدرالی خواز “له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی چه‌پ، سه‌وزی لائیک، جه‌بهه‌ی میللی و به‌شیکی تر له تاک و کۆی ئێرانی مه‌شروته‌خواز تا د… بۆ خۆش کردنی هه‌لومه‌رجێک که ده‌رکه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی خوازیارانی وه‌لانانی کۆماری ئێسلامی و هێنانه سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتیکی دیمۆکرات له ئێران بخاته سه‌رپشت گهلالهیهک ئاماده ده‌که‌ن . ئه‌م گه‌ڵاله‌یه له کۆبوونه‌وه‌ی 7و هه‌شتی ئه‌م مانگه (ژانویه) خرایه به‌ر ده‌ستی به‌شدارانی ئاماده بوو به پێی ڕێکه‌وتنی سه‌ره‌تایی نێوان حێزبه‌کان. دیاره چه‌ند تاکێک وێرای حیزب و ئه‌ندامانی گرووپه‌کانیان بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بانگ هێشت کرابوون که ئه‌ز یه‌کێکیان بووم.
له سه‌ر یه‌ک خواره‌وه‌ی سه‌ت که‌س له هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به فارسه‌کانه‌وه ، زیاترین ژماره که کورده‌کان بوون له‌وێ حازربوون.
دوابه دوای خۆهه‌ڵبژاردنی پێنج که‌س 2 فارس یه‌ک کورد یه‌ک تورک و یه‌ک بلووچ بۆ ئێداره‌ی کۆبوونه‌وه‌کان هه‌ڵبژێران و هه‌ر له ده‌سپێکی فه‌رمی دانیشتنه‌که، به‌ڕێز یه‌زدان په‌نا له حیزبی پاک به توندی ڕه‌خنه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌ڵواسرانی ئاڵای سێ ڕه‌نگی ئێران به نووسراوێکی نێوه‌ڕاست ( همبستگی برای دمکراسی و حقوق بشر در ایران) ، در بڕی نێوبراو رایگه‌یاند قه‌راری پێشوی له گه‌ڵ نیه و ده‌بێ لای به‌رن .
پاش هاوده‌نگی به‌شێک له به‌شداران و پێداگری به‌شێکی زیاتر بۆ مانه‌وه‌ی ئاڵا، به‌ڕێز کاوه آهنگری نوێنه‌ری (حدک) وه‌ک یه‌کێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی دانیشتنه‌که هه‌مبه‌ر ناڕازیانی بوونی ئاڵا به وتنی ئه‌وه ” ئه‌م ئاڵا ڕه‌نگی منی تێدایه” به واتای داکۆکی هه‌ڵواسران و مانه‌وه‌ی ئاڵا ، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ر ( فارس) ڕایانگه‌یاند ئه‌وه ده‌بێ بـمێنی هه‌ر که‌س پێی خۆش نیه با به جێی بهێڵی .
پاش ئه‌م وته‌یه هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب و لایه‌نه‌کان وێرای به‌رپرسی حیزبی پاک که سه‌ره‌تا زۆر توند ده‌ی گوڕاند به بێده‌نگه کردن ملیان به فه‌رمانی کۆتایی و یه‌ک لا که‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا و بکوژی کورد دا . [ تا ئێره یه‌کی به قه‌وه‌ت به قازانجی فارسه‌کان و سفری کز بۆ به ئه‌ژمار زۆربه‌ی کورد و باقی نه‌ته‌وه‌کان سه‌لمێندرا.
به‌شدارانی ته‌واویه‌ت خواز وه‌ک پاشتر درکاندیان به زوویی تێگه‌یشتن کورده‌کان به ته‌واوه‌تی پرش و بڵاو و دوور له یه‌کده‌نگی سه‌ره‌تایی به‌شدارییان هه‌یه. ئه‌وه‌بوو ئه‌وان (فارسه‌کان) به ئه‌ژماره‌ی کهمیانهوه زاڵبوونی خۆیان نیشان دا.
پاش په‌سه‌ند کردنی ڕێووشوێن و گه‌ڵاله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جوینهکان نۆره به په‌سه‌ند کردنی ” سند ساختار تشکیلاتی” درا. ئه‌وه به‌شی هه‌ره گرینگ و بنه‌ڕه‌تی گرێ‌دراو به ئامانجی سیاسی و جۆری تێڕوانین و باوه‌ڕی لایه‌نه‌کان بۆ پێکه‌وه ژیانی سیاسی یان ته‌بایی و پردی ڕۆخاندنی کۆماری ئێسلامی و کۆشش بۆ هێنانه سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتێکی لاییک له ئێران بوو.
نێوه‌رۆکی گه‌لاله‌ی پێشنیاری زۆر ناته‌واو و له راستیدا زیاتر بیروڕای نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا به تۆزێک نه‌رمی تێدا به دی ده‌کرا.
باسێکی دوور و درێژی به خۆیه‌وه ته‌رخان کرد له به‌ر ئه‌وه فارسه‌کان ملیان به که‌مترین ئاڵ‌و گۆڕ له سیاسه‌تی تا ئێستایان نیشان نه‌ده‌دا . به حه‌ق زۆر که‌س به باشی دێفاعیان له هێنانه گۆڕی راستیه‌کانی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مافی میلله‌تانی ئێران و پێویستی به فه‌رمی ناسرانی ئامانجه‌کانیان کرد، به‌لام هه‌روه‌ک ئه‌وه‌بوو که به‌رد له به‌رد بدرێ و که‌مانه‌ی ده‌کرده‌وه. ئه‌وه کورد پێداگری له سه‌ر ده‌کرد به چه‌ند قات توندتر به‌رپه‌رچ ده‌درایه‌وه .
لایه‌نی به‌رانبه‌ر نه‌ک هه‌ر کۆڵی نه‌دا بگره داخوازی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تری وه‌ک فێدرالیزم بۆ ئێران و به میلله‌ت ناسرانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان به فارسه‌وه وه‌ک میلله‌ت به بۆمبی ئه‌توم شۆبهاند . بهرام شاحسینی له‌م پێوه‌ندیه‌دا وتی ” فدراتیو و ملیت ها بومب اتم است.” !! سه‌رهه‌نگ محمودی له جبهه‌ی ملی زۆر توندتر به لاتاوه‌وه په‌لاماری ویستی کوردی دا.
له چوارچێوه‌ی ماف و ئازادیه‌کان بۆ ئێرانی داهاتوو و شێوازی دابه‌زاندنی وه‌ک پێشنیار له لایه‌ن به‌شدارانه‌وه هه‌ر نه‌بێ بۆ نووسه‌ر ئه‌و هه‌ڵێنجانه پڕ له ئێش و ئازاره به هه‌ڵوێستی فارسه‌کان چه‌ند پاته کرایه‌وه، بۆچوونی فارسه‌کان وێرای هه‌ندێ له کورده‌کانیش به ڕاده‌یه‌ک دوور له وه‌ڵامی ئاره‌زووی سه‌ت ساڵه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تر بوو ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ته‌بایی سیاسی یان له گه‌ڵمان به مه‌رجی ته‌سلیم نه‌بوون نامۆمکینه . به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی به‌رانبه‌ر به په‌ژراندنی ویستی کورد ئه‌گه‌ر وه‌ک کۆبوونه‌وه‌که‌ی کۆلن پێش بچێ لانی که‌م له ماوه‌ی ته‌مه‌نی من سه‌رگرتنی خۆ ڕازی کردن زیاتر نیه.
پێشنیاری کورده‌کان چه‌سپاندنی فێدرالیزم له پێناوی ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ؛ فارس ،تورک، کورد ،عه‌ره‌ب ، به‌لووچ، تورکمه‌ن و قه‌وم و گرووپه‌کانی تر بوو. کاتێک فارسه‌کان که‌وتنه ژێر گوشاری کورد و لایه‌نه‌کانی تر دیسان مه‌سه‌له‌ی جیاوازی خوازی و ته‌فرو توونا کردنی ئێرانیان هێنایه مه‌یدان . کورد و لایه‌نه‌کانی تر به جیاوازیخواز له قه‌ڵه‌م دران سوێند و چه‌ند باره کردنه‌وه‌ی وه‌فاداری و سوێند و ته‌ڵاقی باوه‌ڕ به ته‌واویه‌تی ئه‌رزی و وه‌فاداری به ئێرانی عه‌زیز و په‌رۆشی هه‌موان بۆ تێک نه‌چوونی ئێران که‌ڵکی نه‌بوو .
دوای ئه‌وه گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاره پێوه‌ندیداره‌کان به کۆمیسیۆنێک له نوێنه‌رانی هه‌موان بۆ نووسینه‌وه و ڕێکوپێک کردن سپێردرا ، شه‌ش پێشنیاریان لێ ساغ کرده‌وه که دوویان ده‌نگی زۆرینه‌ی کۆمیسیۆنی گه‌ڵاڵه کردنی بۆ کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ بوو.
پێشنیاری ژماره یه‌ک به نێوه‌رۆکی ؛ ” تلاش برای جایگزینی حاکمیت جمهوری اسلامی ایران با حاکمیتی سکولار و فدرال با حفظ یکپارچگی ایران به منظور تامین حقوق سیاسی ، اقتصادی، فرهنگی و اجتماعی ملیتها( فارس ، ترک ،کرد، بلوچ ، ترکمن،عرب،لرو…)و اقوام و گروههای تشکیل دهنده جامعه ایران بر مبنای اعلامیه و میثاقهای جهانی حقوق بشر” .
ئه‌وه له لایه‌ن به‌شداربووی ئه‌ندامی ح دک ا و دواتر به پێشنیاری ژماره دوو نێو برا ، له کۆی پێشنیاره‌کان ساغ کرا بوه‌وه به‌ڵام تووشی به‌ره‌نگاری و دژایه‌تی توندتری فارسه‌کان له شورای ته‌نزیمی پێشنیاره‌کان هاتبوو. .نوێنه‌ری حدک کاک کاوه آهنگری بۆ رازی کردنی لایه‌نی به‌رانبه‌ر و ده‌وامی کۆبوونه‌وه و درێژه‌پێدانی له داهاتوودا بۆ خۆی پێشنیارێکی تری به شێوه‌ی خواره‌وه زیاد ده‌کا . له‌م پێشنیاره‌دا ئه‌و جیاوازیه هاتوه‌ته نێو که فدرالیزمی داوا کراو به زیاد کردنی وشه‌ی ” از جمله “ له پێشه‌وه‌یدا تووشی به وته‌ی فارس ؛ ” گوزینه” گه‌لی تر ده‌کا که دیار نین به‌ڵام مرۆڤ بۆی هه‌یه ئه‌وان له جێگای فێدرالی دابنێت. واته به هێنانی وشه‌ی ” از جمله” ده‌ستی نه‌یارو ناڕازیان به فێدرالیزم وه‌ها ئاوه‌ڵه ده‌کا که شتیتری له به‌رانبه‌ر دا قوت که‌نه‌وه . ده‌توانێ فێدرالی بێ و ده‌توانێ سه‌رگه‌ردانیه نێودێر کراوه‌که‌ی دۆکتۆری شه‌هید قاسملو دابنردرێ . له به‌ر ئه‌وه هه‌ر چه‌ند فارسه‌کان به هه‌ردوو پێشنیار ناقایل بوون ئه‌مه‌یان تا کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بۆ پاشکۆ ڕاگرتنی کورد و ته‌بلیغاتی کۆکردنه‌وه‌ی له‌شکری فارس له ده‌وره‌ی خۆیان به پێداگری ئه‌وه کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو ده‌توانێ هه‌ڵی وه‌شێنێته‌وه که‌موو کورتێک ڕه‌زایه‌تیان لێ ده‌ر ده‌که‌وت..
ئه‌وه پێشنیاره‌که‌ی کاک کاوه آهنگری که ده‌ستکاری کراوی پێشنیاری پێشوویه:
” تلاش برای جایگزینی حاکمیت جمهوری اسلامی با حاکمیتی سکولار از جمله فدرال با حفظ یکپارچگی ایران بمنظور تامین حقوق سیاسی ، اقتصادی.فرهنگی و اجتماعی ملیتها( فارس، ترک، کرد،بلوچ ، ترکمن،عرب،لر و…) واقوام و گروههای تشکیل دهنده جامعه ایران بر مبنای اعلامیه و میثاقهای جهانی حقوق بشر “.
پێش وه‌رگرتنی ده‌نگی گشتی که فارسه کان له هه‌ر حاڵ‌دا بۆ ده‌نگ وه‌رگرتن له سه‌ر شتێکی وه‌ها دژبه‌ر وه‌ستابوون پێشنیاره‌که‌ی کاوه آهنگری نوێنه‌ری حدک کرا به پێشنیاری یه‌که‌م بۆ ده‌گ وه‌رگرتن .هه‌ر چه‌ند فارسه‌کان و به‌شێک له ئه‌ندامانی حدک ، کاوه و خانمی شه‌ره‌فکه‌ندی ده‌نگیان پێدا به‌ڵام له به‌ر زۆری کورده‌کانی دژبه‌ر ده‌نگی نه‌هێنا.
ده‌بێ لێره‌دا بۆ ئه‌و که‌سانه پێیان وایه ته‌باییه‌کی ته‌واو له نێو کورده‌کاندا هه‌بوو جارێ ئه‌وه بڵێم که سێ که‌س له پێج که‌سی حدک پێکه‌وه هاوده‌نگ نه‌بوون و ده‌نگی دژیان به پێشنیاری به‌رپرسه‌که‌ی خۆیان دا. هه‌ر چه‌ند نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته له به‌رانبه‌ر ته‌شه‌ری فارسه‌کان که دوایی ئاماژه‌ی پێده‌ده‌م ئه‌وه‌ی به تۆلهرانسی حێزبی و سه‌ربه خۆیی تاکی سیاسی کورد وه‌ک نموونه وه‌سف کرد.
پێشنیاری دووهه‌م واته پێشنیاری دهرهێنراوو ته‌نزیم کراو له نێو سه‌رجه‌م پێشنیاره‌کان له لایه‌ن نوێنه‌ری حدکا به نا قایلی و تێکه‌ڵ به سرت و خورت خرایه به‌ر ڕای ئاماده بوان که ده‌نگی زۆرینه‌ی هێنا . نوێنه‌رانی حدک به‌ڕێزان کاک کاوه آهنگری و گۆڵاله خانم شه‌ره‌فکه‌ندی و چه‌ند خانمێکی تری کورد وێرای سه‌رجه‌م فارسه‌کان به ئه‌گه‌ری دوو یا سێ که‌س نه‌بێ ده‌نگیان پێ نه‌دا .
سێ که‌سی تری حدک به‌شدار بوو له شاری کۆلن به ئاره‌زووی خۆیان به ئه‌م پێشنیاره( فێدرالی به بێ پێشبه‌ند) ده‌نگیان دا .
پاش کۆتایی ده‌نگ وه‌رگرتن و په‌سه‌ند کرانی فێدرالیزم له لایه‌ن زۆرینه‌ی به‌شداری غه‌یری فارس ئه‌و به‌شه له نه‌سڵی فه‌رمانره‌وا که له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆبوونه‌وه‌دا بوون ڕایانگه‌یاند چیتر ئاماده‌ی ئێداره‌ی جه‌له‌سه نابن و ئه‌وه دواجاری به‌شدار بوونیان له‌م کۆڕه‌دا ده‌بێ ، به‌ڵام هاوکات به زمانی تانه و ته‌شه‌ر هیوایان خواست لانی که‌م کورده‌کان بۆ پێش چوونی مه‌به‌سته‌کانیان له نێو خۆیاندا ته‌بایی بپارێزن . وێرای تکا و ڕجای به‌شداران بۆ مانه‌وه ماڵئاواییان خواست و تریبوونهکهیان به جێ هێشت . لێره‌دا دیسان ئه‌وه شایانی ئاماژه‌ی تره نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی به‌ڕێز ئیلخانی زاده له هه‌ر فرسه‌تێکدا به توندی هێرشیان ده‌کرده سه‌ر حێزبه کوردیه‌کان ( به بێ ناو هێنان ) که دۆڕاو .له خه‌ڵک پچراو و…ن . بۆیی جه‌نابی عبقری ناحه‌قی نه‌بوو بڵێ با کورده‌کان له نێو خۆیان ته‌بابن.
به‌شی 2
دوای دابه‌زینی ئاغا و خانمی عبقری له پشت مێزی ئێداره‌ی کۆبوونه‌وه‌کان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به په‌سه‌ندی بڕیاری گۆنجانی فیدراڵی و ئه‌وه که چیتر له‌وه به‌دوا له کۆڕی ئه‌وتۆ دا به‌شدار نابن . حه‌ولی زۆر له لایه‌ن به‌شدارانه‌وه درا به مانه‌وه‌یان و درێژه‌ی ماوه‌ی بابه‌ته‌کان بده‌ن به‌ڵام نه ته‌نیا ڕازی نه‌بوون بمێننه‌وه، کورده‌کانیشیان سه‌رکۆنه کرد و به زمانی تانه و توانج جه‌نابی عهبقری ڕایگه‌یاند “هیوادارم هه‌ر نه‌بێ کورده‌کان له‌وه به دوا بۆ پێش چوونی مه‌به‌سته‌کانیان یه‌کیه‌تی خۆیان بپارێزن” .
ئه‌و به‌ڕێزانه که لێره و له‌وێ بانگه‌شه‌ی ناڕاستیان کردوه که له‌م کۆبوونه‌وه‌دا کورد یه‌کیه‌تی خۆی پاراستوه با بفه‌رموون ئه‌ی بۆ که‌سێکیان جیا له نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته له‌و باره‌وه وه‌ڵامی ئه‌و به‌ڕێزه‌یان نه‌دایه‌وه؟
مه‌سه‌له‌ی ته‌بایی سه‌رتۆپ و ڕێخۆشکه‌ری گه‌یشتنی کورد به به زۆرترین ده‌سکه‌وت له گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌که‌ی و پاراستنی هه‌ر ده‌سکه‌وتێکه و ناکرێ به هاسانی ڕێگا بدرێ که‌س ڕێگا به‌خۆی بدا به چه‌واشه‌کاری و له هه‌ڕه‌تی خراپترین باری خۆیدا له خه‌ڵک بشاردرێته‌وه. هه‌موان ده‌زانن ئه‌وه نه‌خۆشی نێوان یه‌ک یه‌کی هێزه‌سیاسیه‌کانی ئێمه‌یه هه‌مویان به بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا زۆر یان که‌م تێدا تاوانبارن ، بۆیی له قاودانی ئه‌رک ده‌ژمێردرێ . ئه‌گه‌ر هێزه کوردیه‌کان ته‌رحی ئه‌م بابه‌ته نه ناڕه‌وا ده‌زانن با هیمه‌ت بکه‌ن و له جیاتی تاوانبار کردنی ههڤد و هه‌نگاوی به کردار بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵگرن نه‌ک ئه‌وه حه‌ولی خۆ به‌ری کردن له تاوانه‌که بده‌ن . هیچ کێشه‌یه‌ک یه‌ک لایه‌نی نیه .
به کورتی یا ده‌بێ ئاغای عبقری درۆی کردبێ و من وه‌ڵامم نه‌دابێته‌وه یا وه‌ک ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌که خه‌ریکی شاردنه‌وه‌ی بوون له ژووری کۆبوونه‌وه‌که‌ش گرنگی ئه‌وتۆیان نهدابێتێ ، ده‌نا چۆن له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبه‌سترانی درۆیه‌کی وه‌ها له لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌ری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که بۆ یه‌کیه‌تی به‌رینتر پێک هاتوه بۆختانێکی ئه‌وتۆ بدرێته پاڵ میلله‌ت یا خه‌باتکارانی خاوه‌ن ئه‌زموونی ده‌یان ساڵه‌ی کورد بۆ ئازادی .
ئه‌گه‌ر قه‌رار ئه‌وه بێ هه‌ر له ئێستاوه هه‌ڵه و که‌مته‌ر خهمیهکانمان که زۆربه‌مان ناسیاریمان له سه‌ریان هه‌یه بکرێ به ئامرازی سه‌رکه‌وتنی زیاتری نه‌یار به کام ده‌سکه‌وتی جێی متمانه‌وه ده‌توانین له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا ڕووسوور بین؟
ساڵی 1367 کاتێک به شێک له حیزب له ژێر نێوی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێر جیابوونه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند له گه‌ڵ موجاهدین پێوه‌ندیان دامه‌زراند . له سه‌ردانێکی ئه‌م ڕێکخراوه له قه‌ڵایه‌کی که‌رکووک که ئه‌زیش به‌شدار بووم له گه‌ڵ به‌ڕێزان (ابرشمچی، جابر زاده ) و دوو که‌سی تر له ده‌سته‌ی ڕێبه‌رییان دانیشتین، به داخه‌وه دۆستانی خۆشه‌ویستی من ده‌ستیان کرد به هێنانه گۆڕی بابه‌تگه‌لێک دژ به دۆکتۆر قاسملو و دۆکتۆر شه‌رفکه‌ندی که له دڵی من لانی که‌م له‌لای ئه‌وان (موجاهدین) وه‌ک نه‌یاری کورد و دۆکتۆر قاسملو زۆر گران هات. موجاهیده‌کان ئه‌مه‌یان به هه‌ل زانی و هه‌ڵیان کوتا سه‌ر حیزبی دێمۆکڕات و دوکتۆری شه‌هید به تایبه‌ت ئه‌بریشه‌مچی وتی” می بریمشان روی آنتن” . له درێژه‌دا ده‌ستیان کرد به په‌سنی خۆیان که ته‌رحی خۆدموختاری (به ئێشاره‌ی به‌رینایی نێو هه‌ر دووباڵیان ) وه‌ها به‌رینیان بۆ کوردستان پێیه به‌ڵام حێزبی دێمۆکرات ناقایله . له بیرمه من قسه‌کانم به کاک ئه‌بریشه‌مچی بڕی و ڕامگه‌یاند ئێمه بۆ وه‌رگرتنی ته‌رحی به‌رینتان نه‌هاتوینه لاتان. کاک مه‌سعود (رجوی) رایگه‌یاندوه نانێکمان هه‌بێ له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌شی ده‌که‌ین . له‌م ههلو مه‌رجه‌دا ئێمه پیویستیمان به پشتگری ئێوه به پێ وته‌کانتان هه‌یه .
له کاتی پشوودان به دۆستانم پێشنیار کرد ئه‌م جۆره دوانه به‌رانبه‌ر هاو ڕه‌گه‌ز و هاو خه‌باتی خۆمان لای که‌سانی بێگانه نه‌ک هه‌ر هێنانه خواری که‌سایه‌تی خۆمانه بگره ئه‌وانیش ڕه‌نگه وابیر بکه‌نه‌وه ئێستا که ئێمه به‌رانبه‌ر هاوڕێیانی خۆمان وه‌ها هه‌ڵوێست ده‌گرین سبه‌ینێ به‌رانبه‌ر ئه‌وان چ گارانتیه‌ک هه‌یه خراپتر نه‌بین . نیشان به ئه‌و نیشانه ئه‌وه دوایین به‌شداری من له تیمی دیدار له گه‌ڵ موجاهیدینه‌کان بوو و چیتر بۆ دیداری ئه‌وتۆ بانگهێشت نه‌کرام.
له حالێ حازردا هێشتا به خۆشیه‌وه لایه‌نی به ناو ئۆپۆزسیۆنی فارسی کۆماری ئێسلامی ده‌ستی به گه‌نجی قاروونی تاران نه‌گه‌یشتوه ئێمه بێحورمهتیهکانی ئه‌وان له کۆبوونه‌وه‌ی کۆلن به خه‌باتی سه‌ردمی کۆمار که فه‌خری حێزبه‌کان و زۆربه‌ی کورده نه بیستراو حساب ده‌که‌ین و به‌رانبه‌ر یه‌کتر و مه‌سڵه‌حه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان به دژی یه‌ک راده‌وه‌ستین و وه‌ک نووێنه‌ری لایه‌نێک له ده‌سپێکی هه‌ر وتارێکدا جارێ چاوی حێزبه کوردستانیه‌کان له پێش ڕووی فارسه‌کان دهکۆڵێن!!!
ئه‌گه‌ر هاتوو له دواڕۆژێکی وه‌هادا وه‌ک چه‌ند ساڵ پێشی باشووری وڵات پاره‌یه‌کی زۆر ڕژایه نیو بازاری سیاسه‌ت . ده‌بێ ته‌کلیفی ماف و به‌سه‌رهاتی کورد به کام ئاقار دا بچێ؟
دۆستانی خۆشه‌ویستی خه‌باتکار و خاوه‌ن ئه‌زموون ئهجرهبهی باشور بۆ کورد زۆر گران به ده‌ست هاتوه ڕجایه با که‌ڵکی لێ وه‌رگرین . من به داخ یا به خۆشیه‌وه له حاڵی حازردا نه ئه‌ندامی هیچ حێزبێکم و نه پێم وایه حێزبێکی تایبه‌ت له‌و کۆبوونه‌وه‌دا بێ خه‌تا بووه ئه‌گه‌ر ناوی که‌سێکی تایبه‌ت یان حێزبێک هاتووه پێوه‌ندی به وته‌ی زه‌ق و ئاشکرا و له شاردنه‌وه نه‌هاتوه‌کان بووه که وه‌ک هاوسه‌نگه‌ر، هاوبیرو هاو هه‌ڵوێستی پێشووم و دۆستی ئێستا وگرینگتر هاو زمان و هاو نه‌ته‌وه و هاو به‌سه‌رهات بؤ ڕێگه نه‌دان به درێژه‌ی دانی ئه‌وه که پێم خه‌تایه هاوارم لێ به‌رز بوه‌ته‌وه، هاوارێک به‌رانبه‌ر چه‌واشه‌کاری ئاشکرا .
له گه‌ڵ ئه‌وه به‌ڕێزان خانم و ئاغای عبقری تریبوونی ئێداره‌ی کۆبونه‌وه‌که‌یان به‌جێ هێشت پاشماوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆبوونه‌وه‌کان ،، تورک، کورد، به‌لووچ بۆ 10 ده‌قێقه پشووی نائاسایی‌یان ڕاگه‌یاند تا له‌و پێوه‌ندیه‌دا(ئۆلتیماتۆمی فارسه‌کان ) لایه‌نه‌کان راوێژی خۆیان بکه‌ن.
له که‌لێن و قۆژبنان دا هه‌ر ته‌یف و لایه‌نێک ده‌ستیان به وتووێژ‌و راگۆڕینه‌وه کرد . کۆبوونه‌وه به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه ده‌ستی پێ کرده‌وه که مه‌سه‌له‌ی ناڕه‌زایه‌تی به چاو پۆشی له په‌سه‌ندی بڕیار نامه‌ی کۆتایی کۆبوونه‌وه بۆ ئاگاداری ڕای گشتی کۆتایی هاتووه و ئه‌وه که له سه‌ر فێدرالی و ملت و … باس کراوه وه‌ک مه‌سه‌له و بڕیارێکی نێوخۆیی ده‌مێنێته‌وه.
شیاوه بوترێ به‌شێک له گه‌ڵاله‌ی پێشنیاری ” همبستگی ” بۆ کۆبوونه‌وه‌ی کۆڵن باس کردن له سه‌ر گه‌ڵاله‌ی ” قطعنامه پیشنهادی به اجلاس” بوو بۆ په‌سه‌ند کران و ڕاگه‌یاندنی ئاکامه‌که‌ی به بیروڕای گشتێ که له‌وه‌دا ڕێککه‌وتن له سه‌ر پشتگری یه‌کده‌نگی بزاڤه نیشتمانیه‌کان به ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه که له‌وێ ده‌سنیشان کرابوون وه‌ک جۆری حکومه‌تی داهاتوو، پێداگری بۆ گۆرینی کۆماری ئێسلامی ئێران، جیایی دین له ده‌وڵه‌ت، مافی مللیهتهکان، مافی ژنان تێڕوانین له سه‌ر هێندێ بابه‌تی تر هاتبوو.
ئه‌م به‌شه گرینگه که ماهیه‌تی کۆبوونه‌وه‌که‌ی له ژێر ناوی “همبستگی” به‌ڕۆژ ده‌کرد پشتگوێ خرا . له ڕاستیدا ئه‌وه تیرێک و دوو نیشان بوو، واته په‌سه‌ند کراوه پێشووه‌که‌ی له ڕه‌سمیه‌ت پێدان خست و کرا به په‌سه‌ند کراوێکی نێوخۆیی که کۆبوونه‌وه ی داهاتوو به پێێ پێداگری باس‌کراو مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزراو ده‌بێ …
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندراوێک به ناوی کۆبوونه‌وه له ڕۆژه‌ڤ دا نه‌ما له گه‌ڵ ئه‌و تێبینیه که شوورایهک له کۆتاییدا بۆ سامان دانی درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتوو به ژماره‌ی 15 که‌س هه‌ڵده‌بژێردرێ ئه‌رکدار ده‌بێ له سه‌ر هێندێک خاڵ جیا له ناوه‌رۆکی گه‌ڵاله‌ی (قه‌تع نامه‌ی کۆتایی) پێشوو که بوون و په‌سه‌ندی له به‌رنامه ده‌رکه‌وت بۆ بیر‌و ڕای گشتی بڵاو ده‌کاته‌وه.
سازانی ئه‌وتۆ ئه‌گه‌ر زه‌بوونانه نیه ئه‌ی به کام ده‌سکه‌وته‌وه مرۆڤ پێی دڵخۆش بێ مه‌گه‌ر ئه‌وه که برایانی فارسمان دوابه دوای ئهوپاشهکشه دیسان له سه‌ر کورسی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆبوونه‌وه که گیرسانه‌وه [ دووی به قهوتتر بۆ ئه‌وان و سفره‌ی کزتر بۆ ئێمه‌ی به قه‌ولێک ته‌با و یه‌کده‌ست و به‌خشه‌نده و خاوه‌ن کۆمپرۆمیس به وته‌ی خانمێک] .
زۆر که‌س له ئه‌و خۆشه‌ویسته به‌شدار بووه کوردانه هه‌م ئه‌ندامانی حیزبه‌کان و هه‌م ئه‌وانه وه‌ک که‌سایه‌تی له‌وێ بوون باش له سه‌لماندنی بۆچوونه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به مافی نه‌ته‌وه‌کان دوان به‌ڵام مه‌خابن پاشبه‌ندی ئه‌و وته به نرخانه بۆ داکۆکی له باوه‌ڕی خۆیان جێگایه‌کی وه‌های به فه‌رمی وه‌ک ئاکام بۆ خۆی ته‌رخان نه‌کرد که له داهاتوودا لایه‌نی به‌رانبه‌ر نه‌توانێ به به‌ڵگه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی حساب نه‌کا . سه‌رباری هه‌موو پابه‌ند کراین به ته‌واویه‌تی ئه‌رزی كه لانی که‌م بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه وه‌ک حیزب له‌وه‌ێ به‌شدارو ئێدهعای سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان له به‌رنامه‌که‌یاندا ده‌که‌ن و ئه‌م یه‌کده‌نگیه به خه‌ڵک پێرۆزبایی ده‌لێن ده‌بوایه به‌شدار بوون له‌م کۆبوونه‌وه مایه‌ی سه‌به‌رزی نه‌بێ.
به‌شی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی شوورایه‌کی 15 که‌سی بۆ نووسینی راگه‌یه‌ندراوی کۆبوونه‌وه‌ی 7 و 8ی ژانویه‌ی کۆڵن و پێشکه‌ش کردنی به رای گشتی، پێوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ چین و توێژی زیاتر بۆ ڕاکیشانی سرنجیان و به‌شداری کردن له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو و ئاگادار کردنی ئه‌ندامان له هه‌ر ئاڵ‌و گۆڕ و بڕیارێک به ماوه‌ی شه‌ش مانگ بوو.
له کۆی گشتیدا به پێی هه‌ڵسوکه‌وتی حیزب و لایه‌نه کوردیه‌کان هه‌م به‌رانبه‌ر یه‌کتر و هه‌م به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێست و رای نه‌گۆڕاو قورس و قایمی فارس و توێژی لایه‌نگریان که ژنه کورده‌کانیش جیا له تاکێک له کۆمه‌ڵه‌ی به‌ڕێز ئێلخانیزاده نه‌بێ له گه‌ڵ فارس هاوده‌نگ ده‌رکه‌وتبوون شپڕێو به دوور له به‌رنامه‌ی سیاسی حیزبه‌کانیان بۆ پاش ڕۆخانی کۆماری ئێسلامی مامه‌ڵه چیانه و بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا به مه‌به‌ستی ڕازی کردنی فارسه‌کان له بڕیار و هه‌ڵسوکه‌وتی گشتی یان دا ده‌رکه‌وت.
له لایه‌کیتر به پێی هه‌ڵوێستی به‌ڕێزانی به‌شداری سه‌ر به حیزبێکی کوردستانی ئاماده که په‌یتا په‌یتا په‌لاماری بێ ناو‌و نێشانی حێزبه کوردیه‌کانی تری ده‌دا له‌وه ده‌چوو به‌شێک له ئامانجی سه‌ره‌کییان بۆ بێ قیمه‌ت کردنی ئه‌وانیتر ته‌رخان کردبێت.
له کۆی گشتیدا ئه‌وه شاراوه نیه که کورد هێشتار پاش زیاتر له سی و دوو سال هه‌مبه‌ر وه‌ستان و قوربانیدان به‌رانبه‌ر نه‌یارانی ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی نیه فێداکاری خوێناوی خۆی له قۆناغێکی خه‌بات دا به پێی ههلو مه‌رج بۆ قۆناغێکی‌تر به پشتوانه‌ی ئه‌زموونی پێشوو ببه‌ستێته‌وه . واته شێوازێک له به‌رگری خوێناوی له پێناو ئامانجه‌کانیدا بکا به پردی سه‌رکه‌وتن له شێوازێکیتری خه‌بات .
هێزی سیاسی کورد بۆ سه‌لماندنی بێزاری خۆی له شه‌ڕ و نیشان دانی باوه‌ڕ به چاره‌سه‌ری هێمنانه له گه‌ڵ نه‌یاره‌که‌ی چوه سه‌رمێزی وتووێژ به شاهێدی هه‌موان غه‌ڵتانی خوێن کرا !!؟
هێزی سیاسی کورد بۆ یه‌ک خستنی ئۆپۆزسیۆنی سه‌راسه‌ری و بۆ سه‌لماندنی هاوده‌نگی خۆی له مه‌ڕ باوه‌ڕ به ژیانی هاوبه‌ش له ئێرانی ئازاد خۆی کرد به ئاڵا هه‌ڵگر . مه‌خابن له په‌نا ده‌ستی به ناو نه‌یاری سه‌راسه‌ری هاوڕه‌گه‌زی فه‌رمانره‌وا دیسان غه‌ڵتانی خوێن کرا به بێ ئه‌وه ئۆپۆزسیۆن که‌مترین زیانی گیانی پێ بگات.
هێزی سیاسی کورد پاش ئه‌م کاره‌ساته زه‌ق و له شاردنه‌وه نه‌هاتوانه ئه‌وه دیسان به کۆڕنۆش و سه‌ر دانه‌واندن بۆ نه‌سلی فه‌رمانره‌وا خوازیاره به مه‌یلی جاران په‌ت له ده‌ست و قۆفل له زمانمان بدا به‌ره‌و ماچی ڕووی سه‌دامه‌کانی هه‌نووکه‌ی هاوبیرو هاورای تاران؟ ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌زموونمان نه‌بوو و نه‌مان ده‌زانی قووڵکه و هه‌ڵدێر له ڕێ ڕاسته‌قینه جوێ که‌ینه‌وه ئه‌وه ئێستا ده‌رس وه‌ر گرتن له ئه‌زموون، زه‌مان و ئاڵووگۆڕ و پێشکه‌وتنه‌کان فێری کردوین له به‌رانبه‌ر مامۆستا خه‌باتکاره‌کانی دوێنێ مان دا له گه‌ڵ حورمه‌ت و داوای لێ بوردن سه‌ری ناڕه‌زایه‌تی به‌رز که‌ینه‌وه تا چیتر سه‌رشۆڕی و هه‌ناسه ساردی تووشی نه‌وه‌کانی ترمان نه‌که‌ین.
له به‌شی کۆتایی دا هاتوودا زۆر به کورتی بۆ ڕێز دانان به‌رانبه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستانه داوای ڕوون کردنه‌وه‌یان له سه‌ر چه‌ند بابه تێک کردوه یا له ڕووی که‌م شاره زایی شتی ناکۆک له گه‌ڵ باوه‌ڕی نووسه‌ریان هێناوهتهگۆڕ کورته‌ی دوایی پێشکه‌ش ده‌کرێ.
به هیوای ئه‌وه هه‌موومان به ئه‌و ڕاستیه قه‌ناعه‌ت بکه‌ین ئه‌گه‌ر ڕا گۆڕێنه‌وه نه بێ ڕنگه تووشێ هه‌ڵه‌ی له قه‌ره‌بوو نه‌هاتووی جارانی مێژوو ببین.
له گه‌ڵ حورمه‌تی زیاتر سدێق بابایی – ئاڵـــمان 12.01.2012{jcomments off}