"an independent online kurdish website

پێشەکی، پیرۆزبایی ئەم بۆنە نەتەوەییە، جوانترین سەنبۆلی شۆڕشی مۆدێڕنی کورد “دووی ڕێبەندان”، ڕۆژی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، لە هەموو هاونیشتمانەکانم دەکەم.

ئەم نامیلکەیەی کە خراوەتە بەر دەستی ئێوەی هێژا، تەنیا بەشێکە لە ڕاستییەکان،soran-krbasian

هەڵس‌ و کەوت و بەسەرهاتی کۆمەڵێک قارەمانی کورد، کە گەرەکیان بوو، ئاسایشێکی هەتا هەتایی، بۆ نەتەوەی خۆیان دابین بکەن. مەبەست لە پێداچوونەوەی مێژوو، لە لایەن نووسەری ئەم دێڕانە، ڕاکێشانی سەرنجی خوێنەر، لە ڕێگەی بەڵگە و ئەسنادێکی حاشا هەڵنەگر، بۆ زانینی هەندێک ڕاستی چەواشەکراو یان شاردراوەیە.

پێویستە ئەمە بە ڕاشکاوی بگووترێ کە لێکۆڵینەوەکانی نووسەر بە مەبەستی پشتیوانی لە سیاسەتی حیزبێکی تایبەت یان دژایەتی لەگەڵ حیزبێکی تایبەتی نییە. لەم بابەتەی کە خستراوەتە بەرچاوی ئێوە، تەنیا لە سەر چەند لایەنێکی دیاریکراوی کۆماری کوردستان کار کراوە. بە هۆی نەبوونی کات و دەرفەت و هەوڵی زۆر بۆ ئامادەکردنی ئەو بابەتە لەم  ڕۆژە پیرۆزەدا، زۆر لایەنی گرینگی کۆمار، نەخراوەتە بەر باس، بەڵام لە داهاتوودا، کاری ورد و جیددیان لەسەر دەکرێ.

لە بەشی کۆتایی ئەم نامیلکەیەدا، کە باسی لەقاودانی کۆمەڵێک بەڵگەی ساختە و سازکراوە، تەنیا، لە سەتا چلی ئەو بەڵگە و فاکتانەی کە لەبەر دەست دان، کەڵک وەرگیراوە. بەم هۆیە کە، یەکەمجارە، نووسەر، بابەتێکی ئەوتۆ بە شێوەی فەرمی بڵاودەکاتەوە، ڕەخنە و سەرنجی ئێوە، دەتوانێ یارمەتیدەری لێکۆڵینەوە و کارەکانی داهاتوو بێت. ئەم بابەتە، هاوکات بە زمانی نۆڕوێژیش بڵاوکراوەتەوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا، بە زمانەکانی فارسی و ئینگلیزیش، دەخرێتە بەر دیدەی خوێنەر.

سۆران کرباسیان/ لێکۆڵەری مێژوو

به‌ کلیک کردن له‌ سه‌ر ئەم بەستەرە دا دەتوانن، نامیلکەکە بخویننەوە PDF

تکایه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نامیلکه‌که‌ ئێره‌ کلیک بکه‌ن {jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی