"an independent online kurdish website

                    بە گۆیرەی ئەزموون و لۆژیک مرۆڤەکان لەکاتی کۆچکردن و گیرسانەوە لە ژینگەیەکی تازە دا لەگەڵ ئاڵوگۆڕ فیکری، کۆمەڵایەتیی، سیاسیی و ئابووریی ڕووبەڕوو دەبنەوەfateh_aresh_0

و ئەو ئاڵوگۆڕانەش دەتووانن لە سەر ژیانی هێندێک کەس کارتێکردنی نێگەتیڤ و لە هێندێک دا نەرێنی هەبێت، هەروەها شێوەی بەرێوەبەرایەتیی و یاسای ژینگەی تازە دەتووانێت لە سەر خەڵک لەو قۆناخە دا دەوری خۆی هەبێت.

کاتیک کە خەڵکی بێدەسەڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستانییان لە ئۆردوگاکانی هەڵکەوتوو لە باشووری کوردستان گواستەوە بۆ ئۆردوگای رۆمادییە ئەو خەڵکە نەدار و بێ دەرەتانە تووانیان بەکرێکاری و دوکانداری لەو وێرانەی رۆمادییە دا شێوە ژیانێک دەستەبەرکەن و ئاڵوگۆڕ باش لە مەوقیعیەیت دژواردا لە بەرژەوەندی ماڵ و منداڵی خۆیان دا پێک بێنن، بەڵام کەسێک کە پێشتر بە سیخوڕی دەناسرا لەو ژینگە تازیەدا نەک ئاڵوگۆڕی نەرێنی بەسەر دا نەهات بڵکو زۆر زیانبارتر و دژی نەتەوەیی تر هاتە گۆڕەپانی خەبات و لە هیچ چەشنە خەراپەیەک دژ بە هاو نەوعانی بێ دەسەڵاتی خۆی و کۆتایی نکرد و ئەو کارەشی بە شانازیی دەزانی و بە ڕوونی و بێ ترس کاری خۆی دەکردو قەوڵی بە خەڵکیش دەدا کە لە داهاتوو دا دیسان هەر ئەو باش پیاوە و لە لای سەرەوە بێت.

کەسیکی دیکە لە سەر ئەم مرۆڤە بابەتێکی لە ژێر ناوی ” کێ قومری خەستە ئەو زەلکاوە” لە ماڵپەڕە پێشمەرگەکان دا بڵاو کردەوە، ئەو بابەتە بە هەموو کەموکوڕییەکەوە بابەتێکی واقیعی و کردەوەیەکی زۆر دژی مرۆڤی ئەو مرۆڤە بووە، کەسی جیگای باس بە سەدان کردەوەی خراپ و دژی مرۆڤی هەیە بۆ باسکردن و لەوانە من چوار بابەتی دیکە لە کردەوە زۆر زەق و دژی مرۆڤییەکانی ئەم تاوانبارە دەزانم یان بۆیان گێڕاومەتەوە، دوو بابەتییان کە لە شێوە بابەتی قومرییە، کۆیر کردن و بە دەردی چاومردنی هاوماڵی دەستیی ڕاست کە وەک کۆسپ بۆ ئیکس و کاربەدەستانی بەعس بووە،  دووهەمیان باسی ئەو ڕووداوەیی کە خۆی و ئامۆزاکەی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێدارەی ئەمن لە ئوردوگاکە دا خۆلقاندیان لە سەردەمێکدا کە بەدمانچەوە ڕانندەی ئۆتۆبوسەکانی ئیدارە ئەمن بوون و چەندها مرۆڤیان سەرکزو سەر شۆڕکرد و یاسایەکیش نەبوو تا کەس پەنایبەڕێتێ، سێهەمیان هەر لەم چەشنەیی خوارەوەیە کە دیخوێننەوە بەڵام ئێستاکە پێویست بە باسکردن ناکات و ڕادەوەستم تا کاتی خۆی.

  بەسەرهاتی قادر

کوردستان تازە ئازاد کرا بوو و ماڵم لە ئۆردوگای رۆمادییە بوو بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ” ڕێبەرایەتیی شۆڕشگێر” و بەرپرسی یەکێک لە کومیتەکانی ئۆردوگا بۆ پێوەندیکردن بە یو ئنەوە بووم، هێندێک لە شەوگار تێپەری بوو لە ناکاو تەق درا لە دەرگا تەنەکەییەکەی ماڵە قوڕینەکەمان دەرگام کردەوە دیتم کەسێکە لە ئۆردوگاکە دا بیناومە بەڵام نازانم چی ناوە، پرسیارم کرد خەیرە بەم شەوە، وتی پەنام بۆ تۆ هێناوە هاتووم خۆم بخەمە ماڵەکەت تا چارەیەکم بۆ بدۆزیتەوە، هاتە ژورەوە و دەستی کرد بە گریان و پارانەوە و وتی تەنیا و بێکەسە، زۆر دەتراسا و ترس هەموو گیان گرتبوو،

پرسیارم کرد چ قۆماوە،  وتی ماوەیەکە کە کەسێک بە ناوی ئیکس لەگەڵ کارمەندێکی مخابراتی (ئیتلاعات) عێراق بەناوی ئەبوئەمجەد زۆر ئازارم دەدەن هەموو کات تاقیبم دەکەن نازانم چیبکەم و چۆن ڕزگارم بێت، پرسیارم کرد بۆ ئازارت دەدەن، وتی ئەوان تا ئێستاکە چەند جار منیان بیناوە و داواکارەن کە مین بەرم لە هەولێر بیتەقێنمەوە و دەڵێن کەس تۆ ناناسێت و ئەگەر ئەم کارەمان بۆبکەیت هەرچیت بەوێت بۆتی جێبەجێ دەکەین و لەم ژیانە تاڵە ڕزگارت دەبیت و ئەگەر وا نەکەم ئەوە بەو مانایە کە دژی حکومەتی عێراقم و لێم قەبووڵ ناکەن. ئەو شەوە ترسام تا زۆر بە ڕاشکاوی لەگەڵ کاک قادر بدوێم چوونکە باش نەمدەناسی بە قسەی خۆش و دڵ دانەوە ناردمەوە بۆ ماڵەکی خۆی و بەیانی دەستم کرد بەڵێکۆڵینەوە لە سەر قادر ناو و بۆم دەرکەوت کە مرۆڤێکی زۆر بێکەس و بێدەسەڵاتە و زۆریش ترسنۆکە و کاریشی چاککردنەوەی ماتۆڕی سووتاوی ئاو و خاوێنکردنەوەی چرای گەرمایە بەڵام دوای چەند رۆژ دیسان قادر ناو گەڕایەوە و زۆر نارەحەت بوو،

ئەوندە نارەحەت بوو کە ئێمەشی نارەحەت کرد، کارێکم لە دەست ندەهات و ڕێگا چارەیەکی گونجاوم پێ نەدەزانی، وتم ئەوان ناتووانن لە ناوتبەرەن و نابێت بترسیت و دەبێت بڵێت ئەوکارەت پێ ناکڕێت، وەڵامی دایەوە و وتی چەند جار وام گوتەوە بەڵام قەبووڵ ناکەن و قەوڵیان داوە ئەگەر وانەکەم لە ناوم بەرەن و ئەو کارەش دەکەن چوونکە من بێکەسم، وتم من بە کەسی خۆت بزانە بەڵام دەتووانم چیت بۆ بکەم وتی من زۆر بڕوام بە تۆ هەیە دەتووانیت نامەیەکم بۆ بنووسی بۆ هێزەکانی کوردستانی تا لەکاتی ڕۆێشتن دا خۆم بە نامەکەوە تسلیم کەم، لە وەڵام دا وتم وا باش نییە دەزانیت ئەگەر حکومەتی عێراق بە نامەکە بزانێت هەر دووکمان لە نێو دابات، پێشنیارم کرد کە دیسان وەڵامی نا بداتەوە، پرسیارم کرد چۆن لەگەڵت پێوەندی دەکەن، وتی بەشەوانە دێن و لە ماڵ دەرم دێنن و چەند جار برودمیانە نێو دوکانەکەی کاک…. (تێبینی خاوەنی ئەو دوکانە کە ئەو ناوی برد ئەندامێکی کۆنی حیزب بوو هەر فەورەن ناوەکەیم لە لیستی ئەندامانی ڕێبەرایەتیی سڕییەوە بەڵام مەجالی ئەوەم نەبوو کە ڕاپۆرتی بدەمە سەرەوە).

بڕیارمان دا تا هەمووکات من لە بەسەرهاتی خۆی و ئاکامی کار ئاگادار کاتەوە، دوای ماوەیەک دیسان هەناسە سارد گەرایەوە و وتی کارم تەواوە یان دەبێت بڕۆم یان دەمکوژن و ماوەیەکیان بۆم دیاری کردەوەم، دیسان دووپاتم کردەوە و وتم تا حەی ئیمکان ئەو کارە قەبووڵ مەکە بەڵام ئەگەر فشاریان زیاترکرد بڕو لە هەوەڵین بنکەی پارتی یان هەرکام لە هێزە کوردستانییەکان خۆت تەسلیم کەو ناوی من بدە من لە ڕێگای پوەندی ڕێبەرایەتییەوە ئەوان لە وەزعەکە ئاگادار دەکەمەوە و هیچ کێشەیەکت بۆ پێش نایەت،  قادر زۆر دەترسا و دەیگوت بەخودا تا گوتوومە مینم هاێناوە لە کوردستان دا بیتەقێنمەوە تیکە تیکە دەکەن و کەسیش بە هاوارمەوە ناگات و واباشە نامەیەکم بۆ بنووسی تا لە پێش دا نامەکەیان پێشاندەم و لە ڕێگای نامەکەوە بزانن من چکارەم، دیسان دووپاتم کردەوە و وتم نامەکە خەتەرێکی گەورەیە و هەر دووکمان تێدا دەچین تا بۆت دەکڕێت مەڕۆ بەڵام ئەگەر بۆت نکراو ڕۆیشتی هەوڵ بدە رۆژێک پێش لە ڕۆیشتن من ئاگادار کەیتەوە تا من لە ڕێگای تەلەفونەوە پێوەندی ڕێبەرایەتیی لە بەغدا ئاگادار کەمەوە ئەوانیش بنکەکانی هێزە کوردیەکان لە هاتنی تۆ باخەبەرکەن،

ئەم خاڵەیانی زۆر پێ باش بوو دەستمی ماچ کردم و وتی تا بۆم بکرێت ناڕۆم بەڵام من بێکەسم و ناوم لای یو ئەن هەیە و دەتووانیت ناوەکەی منیش لە لیستی خۆتان دا بنووسی و داواکارم دووکارم بۆ بکەیت، ئەگەر منیان لە نێو برد با خۆێنم بە فیڕۆ نەڕوات و هەرچیت لە دەست هات بۆمی بکە و بنەماڵەکەم لە بەسەرهاتی من ئاگادار کەوە و بڵێ چۆن تێدا چووم، هەروەها یو ئەن لە وەزعەکە ئاگادار کەوە و ئەو زانیارییانەی لەگەڵ وێنەیەکی خۆی بەمن دا و وتی ناوم قادر رەمەزانی کوری عەلی ساڵی لە دایکبوون ١٣٣٨ ژمارە فالەکەم لای یو ئەن ٠٠٠٠٠٢٩ یە و خەڵکی ناوچەی مەنگورم و ساڵی ١٩٨٧ هاتووم بۆ ئۆردوگای ڕۆمادیە و…

ماوەی چەند رۆژ مولەتیان بە ئۆستا قادر دابوو و ئێمەش لەسەر ئەوەی سەرەوە ڕێککەوتەبووین بەڵام من نەمتوانی کۆتایی بەسەرهاتەکە بزانم، جا وابەباش دەزانم کە ئێوەش بزانن بۆچی؟

 پێش لەم باسە، ڵام وابێت هێشتاکە تێکهەڵچوونێک لە نێوا موجاهیدینی خەڵک و هێزە کوردستانییەکانی باشوور ڕووی نەدابوو دەبووایەت بڕۆیشتبام بۆ کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی رێبەرایەتیی شۆڕشگێر وەڕەقەیەکی هاتوچۆیان بۆ پێدا کردم و لەو سەردەمەدا وەزع بۆ کوردەکانی ڕۆژهەڵات زۆر ترسناک بوو و باری ئاسایش بەگشتی لە کوردستانی ئازاد دا شەوان باش نەبوو، هاتوچۆ بە شەو لە هێندێک ناوچە دا یان هەر نەبوو یان زۆر بەکەمی بوو، من شەو گەیشتمە کەلار و وام بەباش زانی کە ئەو شەو لە مەقەڕی پارتی دا لە كەلار بمێنمەوە، هەرچۆنێک بوو مەقەڕێکی بەشی سەربازی پارتی کە بەرپرسەکەی خانەقینی و پێم وابێت ناوی ئەبوعەلی بوو پێداکرد پێناسەکەی خۆمم پیشان داو و ئەوانیش پێخوش بوونی خۆیان ڕاگەیاند و شەو لە لای ئەوان مامەوە بەڵام لە بەختی ڕەشی من ئەو شەو بوو بە قاڵ و گوتیان مجاهیدین هێرەشیان کردەوە هەمووان بڵاوەیان لێکرد و کەلەشێرفۆفێکیشیان بەفیشەکێکی زۆرەوە بەمن دا و…

دووایی دەرکەوت کە هێرشێک لە ئارادا نەبووە و…، ڕۆیشتمە تەشکیلاتی ڕێبەرایەتیی لە دۆڵێ و گەڕامەوە بۆ رۆمادییە، بەڵام بێ ئەوەی ئاگاداربم بێتاوان بەوە تاوانبار کرابووم کە من سیخوڕی پارتیم و هەرچی زانیارییە دەیدەم بەوان و کێشەم دروستکردەوە بۆ لایەنگرانی حکومەت. بڕیار لە بەغداوە هاتبوو کە هەنگاو بۆ گرتنی من بە بەڵگەوە هەڵگرن و تەشکیلاتی مخابرات دەست بەکار ببوون.

کەسێک کە ئێستاکە ماڵی لە کەمپی کاوەیە و دەبێت تا من ماوم سوپاسی بکەم چوونکە پێم وایە ژیانی دووبارەی بە من بەخشیووە و، لەبەر مەسەلەی ئاسایش لەم نووسراوە دا ناتووانم ناوی بێنم لەو کاتەدا لە بەندیخانە دا دەبێت کە ئیکس لەگەڵ دوو کارمەندی باڵایی مخابرات دەڕۆن بۆ چاوپێکەوتنی و مەسەلەی بەقەوڵی ئەوان هاوکاری من هێزە کوردیەکانی باشوور( پارتی) و کێشەی لایەنگرانی حکومەت لە کوردستان دا بۆ دەگێرنەوە و دەڵێن بە دوای تۆش دا دەگەڕێن و داوای هاوکاری لێدەکەن بەڵام ئەو برادەرە کاتێک کە لە بەندیخانە ڕزگاری دەبێت بە گورجی بە براکەی کە ئەندامی حیزب بوو پێشنیار دەکات کە بێن بۆلای من و لە قەزیەکە ئاگادرم کەنەوە تا فیکری خۆم بکەم،

شەو بەدزیەوە لەگەڵ براکەی هات بۆڵای من و وتی ئەوە وەزعی تۆیە لە فیکری خۆت دابە بەڵام پیاوەتی بکەو لای کەس ئەم باسە مەکەوە ناوی من بەزارت دا نەیەت چوونکە ویستی من یارمەتیی بە تۆیە. دوای ئەو باسە من زۆر ئاگاداری کردارو رەفتاری خۆم بووم و نەیان تووانی بە ئامانج بگەن بەڵام بەداخەوە من سرنجی خۆمم لە سەر پیلانی جێگای باس دانا بوو و بێخەبەر لەوەیی کە ئەوان پیلانی دیکەیان هەیە و داوێکی دیکەیان داناوە بۆ تۆڵە سەندنەوە لە بێتاوان. پیلانی دووهەمیان بریتیی دەبێت لەکەڵک ورگرتن لە کێشەیی کورد ڕاوی کۆماری ئیسلامی و دروستکردن کەسێک…، لە سەردەمێک دا کە چاوەڕووان بووم تا هەرنەبێت منداڵەکانم لەو جەهەنەمە دروستکراوە نجاتدەم ئیکس و مخابرات دەسەڵاتیی پیسی خۆیان بەمەبەستی دروستکردنی کێشەیەکی عەشیرەیی و ترساندن و ڕاو کردنی من لەو ئۆردوگایە پیشان دا و هێرش کرایە سەرم و…

مخابرات هەموو تەشکیلاتی خۆی بەسیج کرد بوو تا لەو ڕێگایەوە زەبر لە من بدەن، بەڵام بە پێچەوانەی بیرکردنەوەی مخابرات و لایەنگرانیان لە سەر خەڵک، ئە خەڵکەیی کە ئەوان بە نەزان و نائاگاە حیسابیان لە سەربازکردەبوون زۆر ئاگاهانە یان دژی ئەو کردەوە بوون یان بێدەنگییان هەڵبژارد و تەنها چەند چڵکاوخۆڕی هەلپەرەستیی تازە بە لایەنگری ئیکس بوو نەبێت کەس هاوکاری نەکردن و داماو و دەستەپاچەتر لە هەمیشە پیلانەکەیان بوو بە بڵقی سەر ئاو و هیچیان پێ نەبڕا. (تێبینی یەکێک لەوانە ئێستاکە ڕۆیشتەوە بۆ مەکە و بووە بە حاجی و دوای هەزاران کردەوەیی نادروست پەڕۆیەکی زەردی بستەوەتە پشتی).

کاتێک کە بردمیان بۆ خزمەت کاکە ئەبو ئەمجەدیان لەگەڵ ئەمنەکان، بابی ئیکس و ئیکس وەستابوون و بابی ئیکس کە لەوە دەچێت ئەویش ئێستاکە پێشنوێژ و ئیمامی جەماعەت بێت، شانی لە شان ئەبو ئەمجەد دا بوو و وتی ها دیت چەمانکرد کەس ناتووانێت حەقی کوڕی من بخوات، نامەوێت ئێستاکە باسی وردەکاری ئەم پیلانەیان بەکەم چوونکە من ئەو کەسەیی کە وەک وەسیلەیەک کەڵکیان لێ وەرگیرت بە تاوانبار نازانم و پێم وایە نەیاران و زۆرداران ئێمەیان لە باری گەشەی فیکریەوە چەوساندەوەتەوە هەر بۆیە زۆرکات تووانیوویانە لە ئاگاهی خەڵک ژێردەست و چەوساوەیی ڕامیاریی کەڵکی بە پێچەوانە وەرگرن، ئەو کەسەیان وەک وەسیلەیەک بکارهێنابوو بۆ مەبەستیی تایبەتیی خۆیان.

گەڕانەوە بۆ سەر بابەتی ئۆستا قادر، ماوەیەک لەگەڵ ئەو کێشانە کە ئیکس و مخابرات دروستیان کرد سەر قاڵ بووم، ڵام وابێت ئۆستا قادریش لە ترس دا نەیتووانی لەگەڵم پێوەندی کات زۆرێشی نە خایاند کە یو ئەن لە عێراق خارجی کردم، بەڵام ئەو بابەتە هێشتاکە بۆ من ڕوون نییە و نازانم کۆتاییەکەی بووبەچی؟ چۆن کۆتایی پێهات؟

 بابەتێکی دیکە کە زۆر بیرم لێدەکردەوە ئەوە بوو کە کەسێک یان چەند کەس کە خۆیان بە خەباتکار، شۆڕشگێر و نەتەوپەرەست دەزانی لەو کاتەدا ڕۆیشتن و پیرۆزباییان لە ئامرازی کایەیی دەستی ئیکس و ئەبو ئەمجەد کردبوو و خۆشحاڵی خۆیان دەربریبوو!!!. 

لە کۆتایی دا لەوە دەترسێم کە ئیکس ئەم بابەتە بخوێنێتەوە و بزانێت کە من کارم لە سەر ئۆستا قادر و ئەو لاوانەیی کە لە هەمان ساڵ دا وەک پەنابەر هاتن بۆ عێراق و لە ڕێگای بەندیخانەوە هێنابوونیان بۆ ڕۆمادییە و جەنابی ئیکس بەدەستور و بوودجەی مخابرات ڕۆیشت بۆ لایان و لە بەندیخانە ئازادی کردن و خۆی کرد بە هەواڵ و دڵسۆزیان و دووایی دەستی کرد بە مامەڵە لەگەڵیان بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و چەند وەرەقەیی هاتوچۆشی زەرەر کرد بە تاوانی خەیانەت بە حیزبی بەعس لە ژێر ئاڵای کوردستان دا و لە لاپەرە کاغەزێک دا کە هێمایی ڕێکخراوەیەکی کوردی بەسەروە بێت مەحکەمەم کات.

                                              ماندونەبن{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی