"an independent online kurdish website

٤/١١/ ١٩٨٤، ڕۆژێکی ساوو خۆشی پایزی کوردستان بوو. ئاسمان هێندە بێگەرد بوو کە تەنانەت تۆزێکی زۆر کەمڕەنگیشی نەنیشتبووەسەر. من ئەوکاتە، بەرپرسی کۆمیتەی‌ شارستانی نەغەدە بووم.

پاش دامەزراندنی بنکەیەکی کاتی بۆ کۆمیتەکەمان لەگوندی بۆڵێی دۆڵی شەهیدان لەبناری قەندیل، لەگەڵ ١٤پێشمەرگەی هێزی ئەفشین، بڕیارمان‌دا بچینەوە لای هێزەکەمان لەناوچەکانی ژێردەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا. هەموو ئامادەکاریی پێویستمان بۆ سەفەرەکەمان کردبوو. هەڵوایەکی زۆر، خورما، چەند قوتوو کاڵباس‌و هێندێک کاکڵەگوێزو نان‌و پەنیرو… تێشووی ڕێگامان بوو. ئەسپێکی شێ‌مان پێبوو. بۆ ویش کاوجۆی پێویستمان بۆ یەکدوو ڕۆژ ئامادەکردبوو. بەیانی زوو چەک‌وڕەختمان لەخۆبەست‌و ئەسپەکەمان بارکردو پاش ماڵاوایی لەپێشمەرگەکانی بنکە، بەرەو ڕەزگەو مارەدوێ وەڕێ‌کەوتین. ئێمە هیچمان ئەزموونی باشمان نەبوو بۆ بارکردنی یەکسم، هەر بۆیەش چەندجاران بارەکەمان ‌کەوت‌و بەهەزار کێشە لێمان ناوە.  ئێوارێ درەنگ گەیشتینە مارەدۆ. کاروانێکی قاچاخچی‌یان لەوێ باری خستبوو. ئەوانیش وەک ئێمە دەبوو خۆ لەچاوی پاسدارانی ئێران بشارنەوە. ئەوانیش دەبوو وەک ئێمە ئەوهەموو ڕێیە پڕمەترسییەیە ببڕن، ساڵ نەبوو چەند کەسێک لەو کڵۆڵانە تووشی بۆسەی جاش‌و پاسدار نەبن‌و نەکوژرێن. ئێمەو ئەوان هەرکاممان بەهۆی سروشتی کارەکەمان، هاوڕێیەکی باش بووین بۆیەکتری. هەر ئەو سروشتە تایبەتەش لەو سەفەرەدا دەیکردینە هاو چارەنووس. هەردولا، گیانمان لەسەرلەپی دەستمان بوو. ئێمە بەدوای وەدەستهێنانی مافی بەئازادی ژیان بۆ گەلەکەمان‌و ئەوان بەدوای پاروەنانێکدا بۆماڵ‌ومنداڵیان. دڵمان پێ‌خۆشبوو کە ئەو جار کەسانێک ڕێنوێنمانن، کە شارەزای هەموو پەناوپەسیوی ڕێگاکەن. ئێمە دەبوو بەئاڵیەمەراندا بڕۆین‌و لەوێ‌ڕا بچینەوە سەر ڕووباری کەڵوێ‌و بپەڕینەوە شاخەکانی ئەوبەری. ئەوبەشەی ڕێگاکە، شوێنێک بوو کە هیچکام لەئێمە پێشتر پێیدا نەچووبووین، هەربۆیەش بوو کە بە هاوڕێیەتیی ئەو پۆلە قاچاخچی‌یە شاگەشکە بووین. بەڵام لەوبەری چۆمی کارمان پێ‌یان نەدەماو بەهەموو کون‌وکەلێنەکانمان دەزانی

پێشمەرگەکان: ئەم بابەتە لە ساڵی 2013 بڵاو کراوەتەوە و جارێکی تر دامان ناوەتەوە. 

بۆ خوێندنەوەی سەرجەم بابەتەکەی کاک عەبدوڵا ئێرە کلیک بکەن PDF

بۆ خوێندنەوەی بابەتی کاک مەلا برایم مەجید پوور لەم بارەوە ئێرە کلیک بکەن

ده‌‌رسێک بۆ مێژوو، رێگا لێ گۆڕان له‌ به‌فرداا؟، مه‌لا برایم مه‌جید پوور

qendil-

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی