"an independent online kurdish website

لەم رۆژە دا هەموو ساڵێ    

لە مانگی خاکەڵێوە دا     xalid-abdullazadeh-chia

ئەو کاتەی گۆڵ سەر لە خاک دەردێنی

من لە ١٠ خاکەلێوە دا بۆ چەند ساتێک

هەناسەم لە ناوخۆم دا قەتیس دەکەم

لە ناو دەرونم دا دەکولێم،دەکولێم

پەڵە هەورێکی گەورە لە چاوانم دا ساز دەکەم

تا هەزاران فرميسکی خوێنین….

بۆ شەهیدانی کوردوستانەکەم

بۆ ئەم گۆڵە سورانەی

بۆ خاک هەڵوەرین،

بە خوڕ ببارێنم…..

………………….

لەم رۆژە دا هەمو ساڵی

دەچمە ناو دونیای خەیاڵ.

روحم دەکەم بە پەلەوەرێک

دەفرم ،دەفرم بە گور دەفرم

تا دەگەمە مەیدانی چوارچرا

خزمەتی گەورەی کورد پێشەوا

دەڵیم گەورەم بێ خەم بنوو..

کاروانی نەمران هەر لە رێگا دا،

نابرێتەوە تا ئەو کاتەی

ئاڵای کومارە جوانەمەرگەکەی کورد،

شاخ بە شاخ ،شار بە شار ،

گوند بە گوند ،لە ماڵ بە ماڵی

کوردوستانەکەم بە ئازادی نەشەکێتەوە..

……….

لەم رٶژە دا هەمو ساڵی

لە خاکە لێوە دا

پێیەکانم هەنگاو دەنێن..

بۆ سەر مەزاری شەهیدان،

دڵم دەلیت بەدەستی بەتاڵ نەچم

دەگەڵ چەپکە گولێک.

جامێک ئاوی سارد سارد

دەگەڵ خوم بەرم ،

چونکە لێویان تینوی ژیانە و

دڵەکانیان تینوی نیشتیمان.

 

چیا عبدوڵازادە

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی