"an independent online kurdish website

ئەو هەموو پرشوبڵاوی دابڕدابڕانەی لە سیاسەتی کوردی مۆدێلی حیزبایەتی لە کوردستانی ئێراندا هەیە،braym-lajani-

ناتوانرێ بە نیشانەی لە گۆڕێدابوونی کولتورێکی پێگەیشتوی حیزبایەتی کاری سیاسی لە قەڵەم بدرێت. ئەو جۆرە ناسازی ناسامانی نا هاوئاهەنگی سیاسیە لە کۆمەڵگایەکدا کە بە بلوغی سیاسی مەدەنی گەیشتبێت، بەرچاو ناکەوێت/ سەرهەڵنادات. تۆوی ناسامانی سیاسی ئەتۆمیزەبوونی سیاسەت لە زەویەکدا دەڕوێ کە خاکەکەی پڕبێ لە کود یا فۆسفات و نایتڕۆژینی/ مەزهەبی گەری/ وشکبیری/ تەکڕوانگەیی تەسک بیری ناپوختەیی دەستبەتاڵی/ بێنەوایی سیاسی.

ئەو کارەساتە تەنیا لە هەندێک جێگای وەک سۆماڵی، واتە لە کۆمەڵگایەکدا کە هێشتا گەشەی نەکردوە و هژمۆنی بەدەست پێوەندیە عەشیرەتی تایفەیی و خێڵەکیەکانەوەیە، بەرچاو دەکەوێ . یانی کۆمەڵگایەک کە لە مانای هاوڕایی سیاسی هاوئاهەنگی سیاسیسازشی سیاسی بە قازانجی خێری گشتی حاڵی نابێت. لەو جۆرە کۆمەڵگایانەدا سیاسەت نە پێویستی بە دایکە و نە بە باوک. لە هیچ قاعیدە ڕێوشوێنێک پەیڕەوی ناکا. لەو کۆمەڵگایانەدا جێگای کاری سیاسی بیری سیاسی بیرکردنەوەی سیاسی بە سیاسەتبازی و زرنگی پر دەکرێتەوە. زرنگی نە بە مانای زیرەکی بەڵکو بە مانای چاوبەستی. سیاسەتی ئاوا پێویستی نەک هەر بە خوێندنەوەئاگاهی مەسئولیەت نیە، بەڵکو پێویستی بە دەرک کردنی غەریزەی بەقا ناسینی سودی درێژخایەنی شەخسیش نیە. لەو کولتورە گەشەنەکردوەدا، سیاسەت لە بەرپێی خۆی بەولاوە نابینێ وردبینی سیاسەت تا سەری لووت بڕدەکا.

بێمەدارایی خۆبەحەقزانی جگە لە خۆ کەس نەدیتن هەموو کەس و هەموو شتێک بە ڕەش و سپی دیتن و ڕەنگی دیکە نەدیتن یا دوژمنایەتی یا پەرستن یا دەست لەسەرسنگ وەستان یا لە بەرانبەر یەکدا ڕاوەستان، لایەنێکی دیکەی ئەو فەرهەنگەن. عامیلی ئەسڵی بۆ کاری سیاسی لەو فەرهەنگەدا قازانجی شەخسیە، ئەویش نە قازانجی شەخسی ڕەواو درێژخایەن. یانی ئەوە کە ئەو شتە بۆمن چی تێدایە، دەبێتە پێوانە. لە حاڵەتی ئاوادا سیاسەت لە مەبەستە ئەسڵیەکەی کە کار بۆ خێری عمومیە دووردەکەوێتەوە. کاتێک ئامانج دەبێتە ئەوە، وەسیلە و شێوەی کاریش دەبیتە ئیتیهام و جنێو و یەکتر بوخزاندن. ئاخر ئەگەر گیرۆدەی ئەو کولتورە نەبین و کۆمەڵگاکەشمان ئیستعدادی ئەوەی تێدا نە بێت کە بەوحاڵەشەوە چەپڵەمان بۆ لێدا، چۆن ئەو هەموو ئینشعابات تیرەتیرە بوونی سیاسیە لە نێو ئێمەدا ئیمکانی هەیە؟ کە ئینشعابیش دەکەین، ئەوە نیە بڕۆین بەرنامە سیاسەت خەت و ڕێبازێکی نوێ و تازە بۆ کار هەڵبژێرین. ئەوە نیە بڕۆین بە پێچەوانەی خەتی پێشومان یا لانی کەم هاو تەریب لە گەڵەوی بە ڕێگای خۆماندا بڕۆینە پێش. دێین دەست دەیەخەی وی دەنێین و دەگەڵی دەکەوینە زۆرانبازی. بەم جۆرە بە وتەی پارلەمانتارێکی نۆروێژی دۆستی کورد کە بە کاک فەرەیدون عەلی خانی گوتبوو ، دەکەوینە خونساکردنەوەی یەکتر بێ ئیعتبارکردنی یەکتر و بە هەدەردانی ئینێرژەکانی نێو بزووتنەوە و سەر یەشەش بۆ خەڵکی دی و بە تایبەت دۆستانی بزووتنەوەی کورد درووست دەکەین. لە کاتێکدا چاک دەزانین لە سەرتاسەری ئەم دونیایەدا کێشە شەڕ لە سەر دیفاع لە مەوجودیەت هەویەت وناسمانە لە گۆڕێدایە، ناسنامە و مەوجودیەتی یەکتر دەخەینە بەر هەڕەشە و دەشڵێین ئەوە مەسەلەیەکی هێندە گرنگ نیە و بۆ دەبێ هێندە حەساسیەتمان بە شتێکی ئاوا هەبێت. هەروەک نەزانین کە هەڕەشە لە هەویەت و مەوجودیەتی کەسێک یا جەریانێک لە قاموسی سیاسیدا ماناکەی دەبێتە چی.

ئەگەر بتوانین ململانێی سیاسی و حیزبی بەرخوردی بەرژەوەندیە شەخسی و سیاسی و گرووهیەکانمان بخەینە چوارچێوەیەکی ئوسووڵی و مەدەنی و ئەخلاقی ئەگەر هەموو شتێکمان هەر بۆخۆمان نەوێ ئەگەرهەر خۆمان پێ بەرحەق نەبێ ئەگەر موخالیف و ڕەقیبی سیاسی و حیزبی بە دووژمن دانەنێین لە ئینسانیەتی وەدەرنەنێین هەموو کردار ڕەفتارێک لە گەڵ ئەو بەڕەوا نەزانین، سیاسەتی ئێمە تووشی ئەو شپرزەییبێسامانی و پەرێشانیە نابێ.

بەدخوازی یەکترین هەمیشە نیگەرانی قسەو ڕەفتاری یەکترین. بە ناشادی یەکتر خۆشحاڵ دەبین. ناو و نیتکە نەک هەر وەدوای یەکتر بەڵکو وەدوای هاوسەر ژن و منداڵ و کوڕوکچی یەکتریش دەخەین. ئەگەر بۆمان هەڵکەوێ کلک و گوێی مەڕوماڵاتی یەکتر دەبڕین و مەزراو و گیشە و قەڵاغی یەکتر دەسوتێنین و ناوی دەنێین ململانێی سیاسی و خەباتی دەروون حیزبی رەقابەتی حیزبایەتی.( هەموو ئەو دیاردانە هی کۆمەڵگا گەشەنەکردوەکانن).

لە یەکتر بە گومانین لە دژی یەک دەخوێنین. بێ توانایی خۆمان لە مەیدانی سەرەکی خەبات بە دژی دوژمنانی میللەتەکەمان دا، بە ئازایەتی بێباکیمان لە پێڵەپانی لە یەکترداندایەکتر شکاندندا، دادەپۆشین. بۆ بردنە پێشی خۆمان پێشگرتن لە چوونە پێشی کەسانی تر، هەموو شتێک بە ڕەوا دەزانین هیچ خەتێکی سوور تابڵۆیەکی ستۆپ ڕعایەت ناکەین. دەستمان وە هیچ کوێ ڕاناگا و تووند دەستمان دە بینەقاقە و یەخەی یەکتر ناوە و گۆزەودیزەی لەجێێ خۆوەستان و ناکامیە میللی شەخسی حیزبی سیاسیی و بنماڵەیی یەکانمان، لە سەری یەکتردا دەشکێنین. لە یەکتر چوینەتە لوتکەی قافی خۆ بە حەقزانی و بە هیچ جۆر نایەینە خوار بە حەوت پشتانیش ناگەینە مەنسوری حەللاج کەچی لە خۆڕا خۆمان لێ بۆتە ئەو و بۆ ئەو کەسانەی لە دەورووبەری خۆمانن و هاومەحفەلمانن، سرودی ئەنالحەق دەڵێینەوە و بۆشمان گرنگنیە میللەت و خەڵکانی دی چ دەلێن. ئاخر بەشێکی گرینگی ئەو کولتورە نا درووستە ئەوەیە کە تەماشادەکەین بەڵام نابینین، گوێ دەگرین بەڵام نابیستین.

بۆدەسماڵی بەرژەوەندیی شەخسیی لەحزەیمان کورتخایەنمان، ئاگر لە قەیسەریی حیزب بزووتنەوە نەتەوە و خێری گشتی بەردەدەین. چاومان نابینێ ، لەسەر لقی دارەکەین و بە مشار و تەپشۆش بەربوینەتە قەدەکەی. مەسەلە چارەنوس سازەکانمان فەرامۆش کردوون و دەگەڵ یەکتر خەریکی وردەحیسابی سیاسی تەشکیلاتیحیزبی ناوچەیی تایفەیی قەبیلەیی زاراوەیی و شەخسین. لە جیاتی مەلەوانی لە دەریا و ئۆقیانوسەکاندا بکەین، هەر خۆ بۆ ڕووبار و گۆمەکانی قەراغی گوندەکانمان دەکوتین. نیازمان بە گیتۆ یە و لە گیتۆی خۆماندا نەبێ هەست بە بوونی خۆمان ناکەین. ئەگەر لەماکۆ سابڵاخ پیرانشارسنەپاوە بۆکانکریندی غەرب مەریوانهەوشار دیواندەرە سەقزشنۆ/ جوانڕۆ. قەسر قوروە کرمەشان نەغەدە بێینەدەر هەست بە هەویەت ناکەین ؟ بۆ نەبینە ماسیە ڕەشە چکۆلەکەی سەمەدی بیهڕەنگی و تێنەکۆشین بڕۆینە پێش؟ تا دەرفەتی فێربوون و ئەزموون وەسەریەکنان و خەمڵین و گەشەکردنی زۆرترمان بۆ بڕەخسێ.

وەرن بچینە بەر ئاوێنەی دزێونما و دەگەڵ خۆمان بەرەو ڕووبین. با هەر کەس لە خۆمانەوە دەست پێبکەین. ئەو وەزعەی تێداین، خەتای هەموومانە. ئەو وەزعەی تێیداین و ئەو جۆرە کاری سیاسی و حیزبایەتیە، بەرهەمی ئەو فەرهەنگ و کولتورەمانە کە تێیدا هەڵسوکەوت دەکەین. بۆ هەر چەند کەسی تایبەتی و یا ڕێبەرایەتی بە گوناهبار بزانین؟ نەوەڵا، بەدەنەو جەماوەری حیزب و خەڵکەکەمان تاوانباری ئەسڵین. ئوروپاییەکان دەڵین وەزعی ئێستای ئێرانێ ئاکامی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی نیە، بەڵکو ئاکامی فەرهەنگی خەڵکی ئێرانێ یە کە کۆماری ئیسلامی بەرهەم هێناوە. ئەوە بۆ ئێمەش ڕاستە. ئەو وەزعەی تێیداین، ئاکامی راستەوخۆی کولتوری سیاسی و حیزبایەتیمانە.

با دەگەڵ ئەو بێهودەگیەی گیرۆدەی بووین دەستەو یەخەبین. دەبێ لەو سیاچاڵە ی نیهیلیزمەی تێی داین، خۆ قوتار کەین. جیم کۆلینس دەڵێ ڕێبەرانی کەمتر لێوەشاوە، ئەو ڕێبەرانەن کە کاتێک وەزع باشە، دەچنە بەر ئاوێنەو خۆیان لە ئاوێنەدا دەبینن. کاتێک وەزع باش نیە، دەچنە بەرپەنجەرە و لە پەنجەرەوە دەڕواننە دەرەوە و دەیانەوێ هۆیەکانی خراپی و نا مەتڵوبی وەزعەکە لە دەرەوە بدۆزنەوە. بەڵام رێبەرانی گەورە و لێوەشاوە، ئەو ڕێبەرانەن کە هەرکات هەستیان کرد وەزعەکە باش نیە، دەچنە بەر ئاوینە تا خۆیان لە ئاوێنەدا ببینن . فەیلەسوفی ئاڵمانی دیلتای دەڵێ بۆ خۆ هەڵسەنگاندن دەبێ توانای ئەوەمان هەبی لە خۆمان فاسیلە بگرین. چونکە بەبێ فاسیلەگرتن لە خۆمان ناتوانین تەماشای خۆمان بکەین. یانی دەبێ توانای ئەوەمان هەبێ ببینە ئۆبجەکت یانی مەفعول. ئاخر ماسی نازانێ کە لە ئاوێ دا دەژی. سەردەشتیەک کە قەت لە سەردەشتێ نە چوبێتە دەر نازانێ سەردەشتیە. بەڵام کە سەفەری سنە و نەوسود و ورمێ و پیرانشاری کرد، وەبیری دێتەوە و حاڵی دەبێ کە سەردەشتیە. ڕەنگە ئێمەش نەزانین کە بەو فەرهەنگەوە کار دەکەین. جگەلەوە دەبێ دیدی رەخنەگرانە و زانستی ڕەخنەگرانەشمان هەبێت جا ئەودەم دەتوانین خودسازی بکەین. حیزبی ئێمە بە گشتی و ئێمە تێکۆشەرانی حیزب لە جوملەی ڕێبەرانی لێوەشاوەی میللەتی خۆمانین. هەر بۆیەشە هەر کات هەست بکەین وەزعەکە باشنیە بێ ڕاوەستان و دوو دڵی دەچینە بەر ئاوێنە.

لە کاری سیاسیحیزبی دا کاراکتەر مەسەلەی بنەڕەتیە. ئەوە فاکتۆری ئەخلاقیە کە قودرەت بە سیاسەت دەدا. ئاخر ئەگەر دواکەوتوویی فەرهەنگی بێ ئوسووڵیبێ پرینسیپی نەبێ، چۆن دەکرێ هەموو شتێک بخەینە ژێر پێ. نەک هەر قازانج و بەرژەوەندی یە گەورەو نەتەوەییەکان تەنانەت سودی شەخسی درێژ خایەنی خۆشمان تووڕ هەڵدە دەین. ئەگەر هەست بە فشاری بیروڕای گشتیی لە سەرخۆمان بکەین، چۆن وەک دەسکەوت غەنیمەتی شەڕ ڕەفتار لە گەڵ بزووتنەوە حیزب دەکەین و بە کەیفی خۆمان چیمان پێخۆشبێ وایان بەسەر دێنین؟ ئاخر ئەگەر بێنەوایی سیاسی نەبێت، چۆن نەک هەر تەسلیمی ئینشیعاباتی نا سیاسی دەبین، بەڵکوو ڕەگەڵیشی دەکەوین و دەبینە ئەندامی تیمی ئۆرکێسترەکەی. ئاخر وەک تاکیش شەخسیش قازانجی من و تۆ لە بە هێزی بزووتنەوە و گەورەیی حیزبەکەمان و چوونە پێشی میللەتەکەمان و شۆڕشەکەمان دایە. ئەگەر بە هێز بین و کاریگەربین، دەبینە فاکتۆرێکی جدی سەر مەیدانی خەبات و سەرکەوتنمان نزیکتر دەبێتەوە. ئەودەم سەندەڵی و کیفی مەسئولیەتیش لە نێو میللەتی خۆماندا هێندە زۆر دەبن، منیش بە پێی توانای خۆم جێگایەکم دەستدەکەوێ، ئەگەر نیەتم خزمەتبێ و توانای خزمەتم هەبێ.

ئێستا کە جارێ شوێنێکمان نیە و لە موهاجەرەتداین، ئەو دەستەو یەخەبوونەمان لە گەڵ یەکتری و ئەو پێڵەپانی لێکدانەی ئێمە لە یەکتری، واقعەن جێگای بەزەییە. ئاخر شەڕ و ململانێ کردن لە سەر ئەو میداڵانەی لە نێوخۆماندا، خۆمان بە خۆمانیان دەدەین و بە هەزار شەرت و شروت و ئەگەر و ئەمما وەبەرۆکی یەکتریان دەخەین، بێجگە لە دڵی خۆ خۆشکردن بە باڵ لێدان و فڕین لە نزماییاندا، کە بۆخۆی عەینی خۆ فریودانە، چ مانایەکی هەیە؟ با ئەوەش بڵێین قەباعەتی خۆ فریودانێ لە قەباعەتی خەڵک فریودانێ کەمتر نیە. سەیر ئەوەیە زۆربەی هەرەزۆری ئەوانەی میداڵیان وەبەرۆک دەخەین، زۆر ناکێشی نەک هەر میداڵەکانیان لێ دەستێنینەوە، بەڵکو لە هەموو بە هایەکی ئینسانی و نیشتمانی و کۆمەڵایەتیش، دایان دەڕنین و تەنانەت ئەو توانا و لێوەشاوەییانەشیان دەخەینە بەرپرسیار، کە لە ئاکامی عومرێک کار و ماندووبوون دا بۆ خۆیان کەسب و وەدەستیان هێناون. لەوەش زیاتر تەنانەت دەیانخەینە بەر داسی دەڕڕاسەی ماشێنی کەسایەتی شکێنی ئەو کولتورە سەقەتە کە حیزبایەتی پێدەکەین. درووستر ئەوەیە دڵ بەو میداڵانە خۆشکەین کە خەڵک و میللەت وە بەرۆکمانی دەخەن. ئێستا دەبێ دەستی یەکتر بگوشین و دەستی هەرکەس ماچ کەین کە ئامادەیی دەردەبڕێ گۆشەیەکی ئەو خەباتە بە ئەستۆوە بگرێ. مەگەر نابینین ئێمە لە گەڵ چ ئەژدیهایەکی حەوت سەر بەرەوڕووین؟

دڵخۆشیم بەوەیە کە خۆم پێموایە حەقم و بەو هۆیەوە لە سواری کەری شەیتانی خۆم نایەمەخوار و لە هیچ ئەندازەیەک لە هەڵەو لاڕێ ڕۆیشتنێک ناگەڕێمەوە. بەشێکی زۆر لەو تواناو ئیستعدادانەی کە دەتوانن خزمەت بە حیزب و خەبات و بزووتنەوە بکەن، یا حەزفیان دەکەین یا ناچار بە کەنارەگیریان دەکەین. هێندە خۆمان پێ حەق بەجانبە کە پێمان وایە هەمیشە لە بەرەی یەزداندا بوینەو هەرکەس کەوتە بەرانبەرمان ئەوە دەکەوێتە بەرەی ئەهریمەن و دەستبەجێ مەحکومە. جا مەحکومیش لە کولتوری مەدا، مەعلومە وەزعی چۆنە. تەنانەت حەقی دیفاع لە خۆشی نیە. جارێک لە خۆمان ناپرسین ئەو حەقەمان لە کوێ هێناوە لە گەل کەسانی دی و تێکۆشەرانی ئەو بزووتنەوەیە ئاوا ڕەفتار دەکەین.

یەکێک لە ئەرکەکانی ڕوناکبیرانی کورد و تێکۆشەرانی نێو بزووتنەوەی کوردستان بە بڕوای من دەبێ ئەوەبێ کە تووند لە گەڵ ئەو کولتوورە سیاسیە سەقەتە بەرەو ڕووبن. ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە کولتوری سیاسی مان نەخۆشە. ئەوشتانەی باسم کردن نەخۆشیەکەنین، بەڵکو سیمپتۆم یا نیشانەی نەخۆشیەکەن. ئەو ڤیروسە دەبێ تەشخیس بدرێ و دەرمانی بۆ بدۆزرێتەوە. ئەو نەخۆشیە دەکرێ چارەسەر بکرێ. ئێمە مایەی ئەوەمان تێدایە، ئێمە دەتوانین زۆر زۆر زۆر لەوە باشتربین کە ئێستا هەین، زۆر شت لە دەرەوەی ئیرادەی ئێمەن، بەڵام زۆربەی ئەو حەرەکەتانەی بۆ هاتنەدەر لەو وەزعە پێویستن، لەتوانا و قودرەتی خۆمان دان. ئێمە مەحکوم بەوەنین لەو وەزعەدا بین. ئەگەر بتوانین ئەو نەخۆشیە دەرمان و چارەسەرکەین، بزووتنەوەکەمان بە هێزتر دێتەدەر. نەخۆشی ئەگەر مرۆڤ نەکوژێ، بە هێزی دەکا، مەسونیەتی دەداتێ.

ئێمە دەتوانین ئەو کارە بکەین. یەکێک لە ئەرکەکانی کۆنگرەی پازدەی حیزبی ئێمە دەبێ کار کردن بۆ گۆڕینی ئەو فەرهەنگە بێت. حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران دەبێ لە هەموو کەس زیاتر کار بۆ گۆڕینی ئەو کولتورە بکا. ئاخر گەورەترین سەرمایەی سیاسی و مەعنەوی مـیللەتی کورد لە خەباتی میللی و دێموکراتیکماندا، حیزبی دێموكراتە. نامەوێ ڕۆڵی هێزە سیاسەکانی دیکەی کورد نادیدە بگرم، بەلام شوێنی تاریخی دێموکرات لە نێو میللەتی کورددا حاشای لی ناکرێ. خۆ لە خۆڕانیە لە فۆلکلۆری میللیمان دا هاتوە کە دەڵی ئاغانیم دێهاتم بێ، کوردنیم دێموکڕاتم بێ، حاجی قەرەنیاغانیم، دەزگیرانم فاتم بێ . (مەبەست حاجی قەرەنیاغای مەمەشە کە خەڵکی لاجانێ یە). هیوادارم هەموو ڕیبەرانی نێو ڕیزەکانی ڕێبەرایەتی حیزب و تەشکیلات و بزووتنەوەکەمان و کادر و تێکۆشەرانی دیکەی حیزبی ئێمەو باقی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان، کە سەرمایەی مەعنەوی میللەتن، بێنە پشتی سەری ئەو ڕێنسانسە فەرهەنگیە.

هیوادارم برای گەورەو تێکۆشەرم کاک مستەفای هیجری سکرتێری گشتی حیزبەکەمان و باقی هاوڕیانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حیزب، بکەونە پشتی سەری ئەو ڕێنسانە فەرهەنگیە. بۆ ئەو مەبەستە میللەت چاوەڕوانی زۆرتری لە بەرێز کاک مستەفای هیجری و ڕیبەرایەتی حیزبە ، چونکە جێگای متمانەی ڕیزەکانی حیزب و بزووتنەوەن و تەنانەت ئەو بەشە لە هاوڕێانی پێشوشمان کە ئێستا رێگایەکی دیکەیان بۆ خۆیان هەڵبژاردوە، هەر هیوا و ئومێدیان تەنیا بە کاک مستەفا و ڕیبەرایەتی حیزبە بۆ ڕەواندنەوەی هەوری نائومێدی و بۆ ئەوە کە جەنابیان ببێتە ئاڵاهەڵگری ئەو رێنسانسە فەرهەنگیە و هێنانەدەری دڕک یا ئێسکە ماسیی ئینشعاب لە گەرووی بزووتنەوەی میللی دێموکراتی کوردستانی ئێران. لە لایەکی دیکەشەوە کاک مستەفا لە جێگای پێشەوا و شەهیدانی گەورە کاک دوکتۆر قاسملوو و دوکتۆر شەڕەفکەندی دانیشتوە و خەڵکی کوردستان و ئێمە بەدەنەی حیزب و هێزە سیاسیەکانی دیکەی کوردستان، بە جێیە چاوڕوانیەکی ئەوتۆیان لە بەڕێزیان و و بەڕێز و تێکۆشەر کاک حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتی حیزب وباقی ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی مەرکەزی حیزب هە بێت. مێژوو ئەوانی بردۆتە مەوقعیەتێکی بڵند و گەورەوە. لە کۆمـەڵناسی و ڕەوانناسی دا دەگوترێ کە ڕێبەرانی گەورە و کەسایەتیە گەورەکان ئەو کەسانەن کە خەڵک ئینتیزاریان لێ یان هەیە. منیش خاکی بەرپێی هەموو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و دەفتەری سیاسی و تێکۆشەرانی دیکەی حیزبم. بۆیە بە تێرادیویەوە ئاوا لە گەڵ حیزبی خۆم و بەدەنەکەی و ڕێبەریە کەی دەدەوێم و ئینتیزارم لێیان هەیە. داوای لێبووردن دەکەم ئەگەر بێ ئەدەبی و بێ نەزاکەتیەکم کردبێت و قسەکانم بێ ئەدەبی و بێ نەزاکەتیەکیان تێدابێت.

بە تایبەتی کە ئێستا بەرەو کۆنگرە دەچین، زۆر گرنگە بەو نیەتەوە بڕۆینە کۆنگرە. کۆنگرە بۆ ئەوە نیە وەک نەهرۆ لە کتێبی چاوگێرانێک بە مێژووی جیهاندا دەڵێ، پێش کۆنگرە بڕیارەکان درابن و بەقیەی مەسەلە هەر ئەوەبێ کە لە دەوری یەک کۆبینەوە و دانیشین و هەڵسین و بڵاوەی لێبکەین. کۆنگرە حیزبێکی گەورەی وەک حیزبی دێموکرات دەبێ کاری گەورە بکا بڕیاری گەورەبدا تەکان بۆ پێشەوە بە بزووتنەوە بدا بنبەستەکان بشکێنێ و دەرگا داخراوەکان بکاتەوە و ئاکامەکانی دەسکەوتەکانی لە ئاستی چاوەڕوانیەکانی بزووتنەوە کۆمەڵانی خەڵک بەدەنەکەی دابن. هیوادارم ئەو کۆنگریە بناخەکانی ئەو رێنسانسە فەرهەنگی و کولتوریە دارێژێ و ببێتە سەرەتای دەورانێکی تازە لە کاری سیاسی و حیزبایەتی لە کوردستانی ئێراندا.

لە بیرمان بێ لە چەرخی بیست و یەکداین و دونیا بە خێرایی باو بروسکە دەرواتەپێش. بۆیە ناکرێ بە پێوانەکانی سەرەتا و نێوەڕاستەکانی قەرنی ڕابردوو کاری سیاسی و حیزبایەتی بکەین. ئێمە پێشڕەوی ئەو میللەتەین. با پێشڕەوایەتی بکەین تا خۆمان و بزووتنەوەکەمان پێشڕەوی بکەن. لە زانست و فەلسەفەدا، دەگوترێ تەنیا ئەودیاردەیە دەمێنیتەوە و گەشەدەکا، کە توانای ئاڵوگۆڕی تێدایە. هەر شتێک ئیستیعدادی گۆڕانی تێدانەبێ، نامێنیتەوە. کۆمەڵگای کوردستان گۆڕاوە، نەسلەکان گۆڕاون، دیسکۆریش گۆڕاوە، هەربۆیە دەبێ ئێمەش خۆمان لە گەڵ پێداویستیەکانی ئەو سەردەمە هاوئاهەنگ کەین و وەڵام بە بانگەوازی زەمان بدەینەوە. حیزبی ئێمە، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەتوانێ ئەو کارە بکا. چونکە حیزبێکی میللیە و حیزبی میللەتی کوردە. میللەتی کوردیش تازە وا خەریکە زەنجیرەکانی ئەسارەت دەپچرێنی و بە ئینێرژی فەنەرێکی ئازاد بووەوە بە ئاسمانی ناوچەو دونیادا کەوتۆتە باڵ لێدان. دیسانیش دەێلێمەوە من نەک هەر لە خۆمان نائومێدنیم، بەڵکوو دڵنیام حیزبەکەمان لە داهاتوویەکی نزیکدا ، دەکەوێتە دروونەوەی شەپۆلە گەورەکانی نێو ئۆقیانوسی سیاسەتی ناوچە و ئێران و کوردستان و دەستیان پێوەدەگرێ و تەنانەت بۆ چوونە پێش سواری پشتیشیان دەبێ و دەیانخاتە خزمەت ئامانج و بەرنەمەکانی خۆی، کە جیا لە ڕزگاری کورد و دێموکراسی و ئازادی و سەعادەت و ڕەفاه بۆ میللەتەکەمان، شتێکی دیکە نین.

ئیبڕاهیم لاجانی

١١.٠١.٢٠١٢

ئەم بابەتە لە لایەن کاک برایمەوە، دوبارە ناردراوە بۆ بڵاو کردنەوە، پێشتر بڵاو بۆتەوە.

..

بابەتی پەیوەندی دار


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی