"an independent online kurdish website

یەکەم:

کاک جەلیل لەو بەناو جوابدانەوەی کە بەرامبەر  بە کتێبەکەی تێکۆشەری بە تواناو دڵسۆزی حیزب و گەلxalid_xurinji

و ڕێبوارە بە وەفاکەی ڕێبازی پیرۆزی شەهیدانی حیزب و گەل کاک مستەفای هیجری دادەیداتەوە. دەڵێ ئێمە کە دوای کۆنگرەی هەشت لە حیزب جیا بووینەوە،  یەک مانگ دوای جیابونەوەکەمان پەیوەندیمان بە سازمانی مجاهیدینەوە کرد، پرسیار ئایا لە یەکەم ڕۆژی جیابونەوەکەتان چۆن بوو لە بنکەی گەورەی موجاهدین لە ڕانیە سەرتان وەدەر ناو، سەربازەکانی موجاهید نیگابانیان لەو  بنکەیە دەدا ئێوەی بە خێو دەکرد.

دووهەم:

دەفەرموی کاک مستەفای هیجری بۆمبی بۆ ناردبووین و نیازی لە ناو بردنی ئێمەی هەبوو!!!!!! پرسیار، ئایا تۆ گیانی دایکت ئەوە ڕاستە؟ ئەگەر ڕاستە ئەدی چۆن بوو تۆ بۆ خۆت و سەرجەم جەماعەتەکەشت گەڕانەوە ژێر بەرپرسایەتی ئەو کەسەی کە جەنابت بە کاری تیرۆریستی تاوانباری دەکەی؟؟ یان بۆیە گەڕابوونەوە کە تۆش بە بۆمبێکی گەورەتر خۆی و هاوڕێکانی لە ناو بەری؟ باشە لە تۆ دەپرسم ئایا ئەگەر ئەوە ڕاستەو کاک مستەفا هەوڵی داوە کاری تیرۆریستی تان لە ناودا ئەنجام بدات تۆ بەچ ویژدانێک چارە نووسی خۆت و هاوکارەکانت و کادر و پێشمەرگەکانت بەو کەسەی سپاردو ماوەی دەساڵیش کارتان لە گەڵ کردو نەقەشت لێوە نەهات و ئەوە نیزیک بە دەساڵیشە دوبارە لە حیزب دابڕاونەوەو ماوەی چەند ساڵیشە بە قەولی خۆتان هەوڵی گەڕانەوە یەکی دیکەش دەدەن و هەر دیزە بەدەرخۆنەت کردوە!  وادیارە ئەم هەواڵەشت هەر وەک  کوردایەتی کردنەکەت لێڵەو بنی قوڕاوە.

سێهەم:

دەڵێی کاک مستەفای هیجری بۆیەی ئەو کتێبە نوسیوە تا ڕەوتی یەکگرتنەوەی پەکبخات!!!!!! پرسیار باشە بەڕاستی یانی تۆ لە تیرۆریستیش خەراپترو تاوانبارتری کە بۆ جاری دووهەم دەخوازی بێیەوە ژێر بەرپرسایەتی کابرایەکی تیرۆریست، ئەی نافەرموی کاک مستەفا هەوڵی داوە کاری تیرۆر لە ناو ماندا ئەنجامبدات!!!

چوارەم:

دەڵێی یەک گرتنەوە، پرسیار ئایا بەڕاستی تۆ و مەلا عەوڵا  وحەسەن ڕەستگارو خالید عەزیزی و مستەفای مەولودی هێندە باوەڕتان بە تەبایی و یەکڕیزی هەیە تا هەوڵی یەکگرتنەوەو تەبایی لە گەڵ ڕۆڵە سادق و پاکەکانی گەلی کورد لە ناو ڕیزە پیرۆزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراندا بدەن؟ ئەی ئەگەر ڕاست دەکەی دوجار جیابوونەوەو لادان لە ڕێبازە پاکەکەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانتان لە چی بوو .

پێنجەم:

 تۆ ڕەخنە لە سابیقەی کاک مستەفای دەگری کە گوایا ئەو لە 58 بۆتە ئەندامی حیزب و هیچ کتێبێکیشی نەنوسیوە، پرسیار ئەی کێ بوو لە بەشی ئینتشاڕات و تەبلغاتی حیزب ئەرکە قورسەکانی ئەو بەشانەی هەڵدەسوڕاندن،کێ بوو نامیلکەی تێکۆشەری بڵاو دەکردەوە؟ ناکا تۆ ببی.

دەڵێم بۆ قەزاوەت کوڵاوەکەی سەرت دانێ وبپرسە لە خۆت باشە تۆ تەمەنت 85ساڵ هەر لە عەوای دەبڕی و بە قەولی خۆشت لە دوای ڕوخانی کۆماری کوردستانەوە بویەتە ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و 2حیزبەکانی خۆت، پرسیار باشە تۆ ویژدانی خۆت تۆ باوەڕت بە گەلی کوردو بزاڤی ڕزگاری خوانەی گەلی کورد و ڕێبازە بەرزو پیرۆزەکەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و یەکڕیزی و تەبای حیزب و گەل هەیە؟ ئەگەر هەتە ئەو هەمووە لادانانەت لە چیە؟ ئەگەر نیشتە بۆ واز لەو تێکۆشەرانەی دڵسۆزو لێوەشاوە ناهێنی تا بەردەوامبن لە خەباتە ڕەواکەیان.

شەشەم:

پرسیار باشە ئەگەر تۆ شانازی بە نوسینەکانی خۆتەوە دەکەی و خۆت بە وشیارتر و لێوەشاوەتر لە کاک مستەفای دەزانی کە گوایا ئەو شتی نەنوسیوە!!! ئەی کاک مەلاحەسەن ڕەستگار تا ئێستا چەند کتێب و نامیلکەو گۆڤاری نوسیون کە تۆی زانا وا لە ژێر ئەمری ئەو دا هەڵدەسوڕێی و کوێ بڕوات بە پێ خواسی بە دوای دا ڕادەکەی؟.

بەو هیوایەی کاک جەلیل ئەم جوابەی کە داوێتەوە لە ژێری داڕانەکا و سابیتی بکات.

خالید خورینجی 5-1-2015

بابەتی پەیوەندی دار


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی