حکومەتی عێراق حەشدی شەعبی بە ڕەسمیی ناساند …
عێراق خوا عەفووی کات* لە گەڵ مردووانی ئێوە، جاران ناوی وڵاتێک بوو کە بەشێکی لە کوردستان داگیر کردبوو و خۆی بە خاوەنی سەر و ماڵی عێراقییەکان دەزانی، لە دوایی ڕووخانی سەدامی گۆڕ بە گۆڕ، کورد پشوویەکی هاتەوە بەر و خەریکی گرد و کۆی ماڵە نوێکەی بوو کە تووشی بوو بە تووشی دیکتاتۆری تازەی عێراق واتە دەسەڵاتی شێعە کە لە ڕاستیدا خۆیان خاوەنی بڕیار نەبوون و لە تاران و قۆمەوە سەرپەرستی دەکران! کورد لەوەتی هەیە بە دەستی ئێران و تورک و عەرەبەوە دەناڵێنێ و هەتا ئێستاش ئەو زەختە بە شێوازی جۆراوجۆر بە سەر کوردەوە هەیە..
درووست‌کردنی داعش و هاتنی داعش بۆ عێراق و سوورییە بە هەر مەبەست و ئامانجەک بوو بێ لانی کەم ئەوە دەرکەوت کە یەکێ لە گرینگ‌ترین ئامانجەکانی داعش تێکدانی بار و دۆخی کوردە و شۆردنەوەی بیری سەربەخۆیی لە هزر و بیری کورد لەم قۆناخەدا بووە بە ڕاستی و تەنانەت زۆر بە داخەوە نەک داگیرکەرانی کوردستان بەڵکوو بەشێکی کوردیش کەوتوونەتە ناو تەڵەی داگیرکەرانی کوردستان و بوونەتە ڕێخۆشکەر بۆ خنکاندنی هەستی کوردایەتی و لە ئەنجامدا کوشتنی ویستی سەربەخۆیی لە ناو مێشک و بیری کورددا!
داعش هەرچییەکی لە دەست هاتە بە زیادیشەوە کردی و ئێستە کە بەرنامەکان بە پێی ویستی وڵاتانی هەرێمی و ئەمریکا و هتد… وەک خۆی جێ بە جێ کرا، ئیتر بوونی داعش(لە جۆرە سونییەکەی) لانی کەم خەریکە کاڵ دەبێتەوە هەر بۆیە هژموونی ئێران لە ناوچەکەدا وای دەوێت کە داعشی شێعە(سەر بە ئێران) لە عێراق بە بیانووی شەڕی داعشی (سوننە سەر بە عەرەب و تورک) هەر وەها بە بە ئاگاداری ئەمریکا و هاوپەیمانەکان خەریکن نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لانی کەم بۆ سەدەی داهاتوو سەر لە نوێ هەر کەسە و بە قازانجی خۆی دابڕێژێنەوە!
کورد لەم ڕۆژەدا بە قۆناخێکی زۆر ناسک و مێژوویی تێدەپەڕێت، پێویستی کورد بە یەک دەنگی، یەک ڕیزی، یەک هێزی و یەک هەڵوێستی لە هەموو کاتێک زیاترە!
کورد دەبێ لە بیری بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی بێت نەک حیزبی، کورد و کوردستان نابێ چاوەڕێی دەست و دەمی خەڵک بێت، دەبێ هەر ئێستە و هەر ئەوڕۆ خەریکی خۆئامادەکردن بێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕووداوە کتوپڕەکان کە لەوانەیە یەکێ لەو کارەساتانە ڕێک بەدەستی ئێران و لە ڕێگەی گۆپاڵەکەیەوە واتە حەشدی شەعبی بێتە ئاراوە و هەروەها دەسکیسی تاقمێک کە لە ناو حێزبە کوردییەکاندا خۆیان بۆ ئەو ڕۆژە مەڵاس داوە لە بەرچاو بگرین.
بە هیوای یەک ڕیزی، یەک دەنگی، یەک هێزی و یەک هەڵوێستی
ڕەوف گوڵبەدەن / فنلاند
4.5.2015 ز
* خوا عەفووی کا لە ڕاستیدا بۆ ئەوەیە کە خەڵکێک هەیە هەتا ئێستاکەش سنگەکوتەی عێراقیانە لە کاتێکدا عێراق بووە بە مێژوو، ئەوە ئێرانە حوکمی بەغدا دەکات( بەغدا نەک عێراق)! لە ڕاستیدا ئەو دەستەواژەیەم وەک توانج بە کار هێناوە!
دەقی هەواڵ KNN
حكومه‌تی عێراق حه‌شدی شه‌عبی به‌ڕه‌سمیی ناساند
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌دوا كۆبوونه‌وه‌یدا، بڕیاریدا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمیی و وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به حكومه‌ت، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شه‌عبی بكات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاری دا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمیی و وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به حكومه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی بكات.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق: حه‌شدی شه‌عبی ده‌چێته ژێر فه‌رمانی راسته‌وخۆی حه‌یده‌ر عه‌بادی- سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا له‌كاتێكدایه، به‌شێك له سوننه‌كان داوا ده‌كه‌ن، میلشیای حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه به‌رده‌وام پێشێلی مافی مرۆڤ ده‌كات له‌ناوچه سوننه‌نشینه‌كاندا و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌پێی بڕگه‌ی (ب)له‌مادده‌ی نۆ له ده‌ستووری عێراق، رێگه نادرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی سوپا، هیچ گروپ و میلشیایه‌كی چه‌كداری دروستبكرێت.
لایخۆشیه‌وه، تاریق حه‌رب- پسپۆڕ‌و یاساناسی عێراقی، به سایتی جزیره نێتی راگه‌یاندوه: دروستبوونی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ره‌وشێكی تایبه‌تدا بوه‌و ده‌چێته چوارچێوه‌ی پرۆژه یاسای پاسه‌وانی نیشتمانییه‌وه.