"an independent online kurdish website

بەو کەسانەی لە ڕای خوادا گیانیان لەدەست داوە مەڵێن مردون، ئەوانە زیندون و ئێوە نازانن.(بەقەڕە: ١٥٤)dr-qasmlu-10-

پـوختەی مـانای شەهید ئەوەیە : کەسانێک کە لەڕێگای وەدەست هێنـان و پاراستنی مافی ڕەوای خوایی گیانیان بەخت دەکەن پێیان دەکوترێی شـەهـیـد . وشەیەکە موسوڵمان و غەیرە مـوسوڵـمان بەکاری دێنن و نـرخـو بـایخی تایبەتی هەیە .ئێمەی کوردیش کە بەشێکین لە کۆمەڵگای ئەو جیهانە وەک هەمو مرۆڤەکان هەقـو مافمان هەیە، بەرگریو پاراستنیان بەمافێکی ئینسانیو نەتەوەییو شەرعی خۆمان دەزانینو هەمو ئەوانەی لەو بوارەو بۆ ئەو ئامانجە گیانیان فیدا کردوەو دەکەن ، شەهیدی کوردستانو کوردن. بەو هۆیە من لەساڵڕۆژی تیڕۆڕی ڕێبەری شەهیدمان دوکتور قاسملوو کاک عەبدوڵادا دەبمە شەریکی ئەو خەمە قورسەی هاوڕێیانو ئەویندارانو خۆشەویستانی ئەو شەهیدانەو سەرجەم گەلی کورد. خوێنیان لە جەستەی هەموماندا دەگەڕێو هێزو تـوانامان پێدەبەخشێو پێمان دەڵێی: ئەوەی لەڕێگای نیشتمانو گەلدا سەری داناوە نەمردوەو ئێـوە نازانن! ڕوحیان شاد. باهەمومان بەسۆزو حورمەتەوە یادی ئەو ڕێبەرە شە‌یدە بکەینەوەو بە دوژمنی بسەلمێنین قاسملو لە ڕێبازیدا زیندوە.

مـن شاعیر نـیـم ، بـەڵام جـارجـار هـەستم سوارە شتێک دەڵێم شێعر نیە شێوەی ئەوی پێوە دیارە.

 هـێـندێک جاران خـەمـی گـەورە دەمـهـەژێـنـێ پیتو وشەو رستـەی خـەمـاویــم بــۆ دـێـنـێ . مەزنترین خەمی ژیانم لەدەست دانی ڕێبەرانە بۆمنی هەڵوەدای ئازادی گەورەترین کوسپی ژیانە

ســاڵ دەرۆنــو زوو دێــنــەوە بـرینی کـۆن وەژان دـێنـو دەکولێنەوە

کـانـی خەمـان هـەڵـدەقـوڵـیـنو دەژێنەوە ئێشو ئازاری ڕابردو دوبارە وەبیر دێنەوە

دیـسـان یـادی شـەهـیـدانـە کــاتـی گــریـانــو سـوتــانــە

گـریـان بـۆ گـوڵـی بــابــردوو سـوتـان بـۆ رۆڵـەی لـەدەسـت چـوو

کـاروانی خـەم بـێـپـسـانـــەوە هــەروا دەڕواو بــنــەی نــایـــە

ڕۆژی ڕەشــی کــوردستـانـیـش زۆر بـێـبـەزەو بــێــوەفــایـــە

کـەلـێـنـی بـریـنـی ڕێــبــەر گـەلـێـک قــوڵــو فــراوانــە

مـاتـەمـی مـەرگــی شـاسـواران وەک ڕوبـەری وڵات پــانــە

هەر روداوێکمان بەسەر دێی بـێـتـۆیـیـمـان پـێـوە دیــارە

نــاڵــێــم کــەس نــیـــە ڕێـبـازەکـەت پــڕ ڕێـبـوارە

بەڵام سەد حەیفو مخابن ئێمـە دڵـمـان بــریــنــدارە

قـاسمـلو تــۆ تاقانە بـوی کـەس نـاتـوانـێ بـبـێ بـە تـۆ

بەرزی بە قـەد بـاڵای زەوی دەزانـم لــەژێــر خـاکـیشدا لـەتاو کـوردسـتان نـاسـرەوی

دەنــاڵـێـنـی بــۆ کـوردسـتـان لــەدەسـتی غـەدری خـائـیـنـان

لـە ژێـر خـاکـیشـدا نـاسـرەوی شـاخـێـکـی بــەرزی نـانــەوی

ڕووحـت تـەیـرێـکی تـیـژ باڵە دایــم لــەسـەر کــوردسـتـانــە

خـوێـنـت بـۆ کـوردسـتـان ڕژانـد ســەرت لــە ڕێی گــەلــدا دانــا

ئـــاگـــاداری ڕێـــبـــوارانـــت کـەوتـونـە ژێــر دەهــۆو پیلان؟

تـەنـانـەت ڕێـگـەشـیـان نــادەن بـچـنـەوە زێـدەکـەی خـــۆیــان

ئـەو جـار بـەرهـەڵستمـان کوردە خـزمـەت دەکـا بــەبــێــگــانــە

ئـەوەی ئـێـمـە نـامـانــەوێــی ئێستا دەستەو یــەخـەمـانــە

فێرت کردین بەرەنگاری دژبەران بین بۆهیچ زۆردارو ملهوڕێك ملکەچ نەبین

یـان کـوردسـتـان رزگـار دەکـەیـن یـان وەکـو تــۆ تـــێـدا دەچـیـن

دەهـەسـتـەوە ئـەی مـامــۆســتــا دەرسـەکـەمــان بــۆ تــەواو کــە

دەهـەسـتـەوە زانـای هـــێــژا لـە گـەردەلـول قــوتـارمـان کە

دەهـەسـتـەوە ئـازادمـان کـە ئەو جۆرەی خۆت حەزت لێبوو

دەهـەسـتـەوە بــێــتـۆیـیــمـان زۆر بـەزەقـی پـێـەوە دیـارە

هـەرچـی لـەتـوانـا دا دەیـکـەیـن بــەڵام کــەلــێــنــت هــەر دیـارە

بـێـتـۆ بـۆ هـەرلایـەک دەچـێــن ڕاسـتـە ڕێـی نـیـە کەمێک خوارە

ڕووحـت شـادو یـادت بـە خـێـر بــلــیــمـەتــو زانـــاو بـــوێـــر

 

 مەلابرایمی مەجید پور

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی