"an independent online kurdish website

دوكتور قاسملوو،بە شاهیدی و ئێعترافی زۆر كەسایەتی ناوداری كورد و ئێرانی و جیهانی كەلە نزیكەوە ناسیویانە ،گەورەترین و بەئێعتبارترین كەسایەتی سیاسی و مێژووی كورد بوو،dr-qasmlu-0-0

تەنانەت لە رۆژهەڵانی ناوەڕاستیش دا كەسایەتیەكی كەم وێنە بوو ،بزووتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان بۆبەشێكی بەر چاو لە دەسكەوتەسیاسیەكانی خۆی قەرزداری زانایی و زیرەكی سیاسی ئەو رێبەرە مەزنەیە ،بە داخەوە ئیستاشی لە گەلدا َبێ‌ گەلی كورد رێبەرێكی دیكەی هاوتای قاسملووی نەبوەتەوە.

دوكتور قاسملوو ،خوێندكارێكی زیرەك و بە بەرنامە ، مامۆستایەكی كەم وێنە ،بیرمەند و رووناكبیرێكی بیركراوە و تێژبیر و وریا و ژیربوو.

دوكتور قاسملوو ،رێبەرێكی مودێرن و سیمایەكی دێموكرات ،مروڤێكی شورشگێر، سیاسەتوانێكی واقع بین و نمونە ،دیپلۆماتێكی هەڵكەوتو وسەفیرێكی گەورەی نەتەوەی چەوساوەی كورد بوو.

دوكتور قاسملوو ،مودیرێكی داهێنەر و چالاك و پڕكار و ماندووی نەناس ، رێكخەرێكی بە توانا و ئەمانەت دار ،پێشمەرگەیەكی بە نەزم و دیسیپلین ،تێكوشەرێكی خاكی و خەڵكی و بەهەست و قسە خوش و راستگۆ ،كوردێكی مافخواز و نیشتمان پەروەر بوو.

شەهید دوكتور قاسملوو ،باورێكی قووڵی بە دێموكراسی هەبوو ،پێی وابوو دێموكراسی شتێك نییە تەنیا تایبەت بە هێندێك كەس و چەند وڵات بێ‌ ، بەڵكو دەسكەوتێكی مروڤایەتییە و هەركەسێك و هەر وڵاتێك مافی هەیە كە هەیبێ‌ و كەڵكی لێ‌ وەرگرێ‌ ،ئەو نەك هەر بۆ دۆستان تەنانەت بۆ دوژمنەكانیشی دێمۆكراسی دەپاراست و دەیفەرموو : “خەبات بۆ دێموكراسی نابێ‌ بچێتە ژێر سێبەری خەبات بۆ مافی نەتەوایەتی و چینایەتی.”

دـقاسملوو ،باوڕی قووڵی بە” ئازادی و داد پەروەری”هەبوو ، پێی وابوومرۆڤ هەروەك بۆ درێژەدان بە ژیان ٍپیویستی بە “ئاو هەوا “هەیە، هەر بەم چەشنەش بۆپەرەگرتن و گەشە كردن و درەوشانەوی كومەڵگای مرۆڤایەتی پیویستی بە “ئازادی و دادپەروەری” هەیە.

شەهید دوكتور قاسملوو،باوڕی قووڵی بە”دۆستایەتی و پێوەندی و هاوكاری”نێوان مرۆڤەكان هەبوو، پێی وابوو بۆ بەردەوام بوونی ژیانی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی ،بە پاراستنی “بەرژەووندی و سەربە خۆیی و حورمەتی”بەرانبەر ،پیویستە ئەو پێوەندی و هاوكارییە هەمیشە گەشە بكا و پەرە بستێنێ

دـقاسملوو ،بە زیرەكی و توانا و ئەزموونی كەم وێنەی خۆی رۆنێسانسێكی لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا وەڕێ‌ خست ،پێرەوپرۆگرامی حیزبی لە سەر بناغەو بنچینەی دیمۆكراسی وبەرژەوەندی گەلی كورد و سەربە خۆی سیاسی بریاردان دارشتەوە و كردییە بە رێبازی سیاسی حیزبی دیمورات.

سوسیالیزمی دێموكرانی لە ناو حیزب دا چەسپاند و كردییە بە ئامانجی دوا رۆژی حیزبی دیموکرات.

دوكنور قاسملوو ،لەئاستی كوردستان و ئێران و جیهان دا ،بەراستی خەباتگێڕێکی شێلگیر و لە خۆ بوردو و ماندووی نەناسی رێگای ئاشتی و ئازادی و دێموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی نەتەوایەتی بوو.

لە بەر هەموو ئەو تایبەتمەندییە بەرزانەی كە دـقاسملووی نەمر هەیبوون ،شەمشەمە كوێرەكانی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران،دوژمنانی ئاشتی و ئازادی و مافی مرۆڤ ،بە پیلانی ئاشتی و بەغەدر و خەیانەت دەست بەكار بوون و مامۆستای دێموكراسی و پێغەمبەری ئاشتییان شەهیدكرد.

رێبەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران ، دەیانزانی كە دـ قاسملوو هەروەك لە خەبات بۆ دادپەروەری سیاسی و نەتەوایەتی و كۆمەڵایەتی دا شێلگیرە ، زۆر زیاتر لەوەش باوەڕی بە وتووێژ و چارەسەری ئاشتیخوازانەی مەسەلەی كورد هەیە و هەر بۆیە كاتێك لە رێگای نیزامی یەوە زەفەریان پێ نەبرد ، فێڵبازانە و دەغەڵكارانە لە دەروازەی ئاشتیخوازانەوە بۆی هاتنە مەیدان و بە ناوی وتووێژی ئاشتیخوازانە لە سەر مافی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران ،لە ڤییەن دەگەڵی دانیشتن و تێروریان كرد.

رێبەرانی حکومەتی ئیسلامی ئیران بە هەڵە چوون ،پێیان وابوو بە تێروری دـقاسملوو ، رێباز و ئامانج و حیزب وگەلی قاسملووشیان تێرور كردوە ، بەڵام ئیستا پاش تێپەر بوونی ٢٦ساڵ بە سەر شەهید بوونی دـقاسملوو دا ،حیزبی دێموكرات و بیر ورێباز و ئامانجی قاسملووش بەردەوام لە بەره‌و پێش چوون و گەشە كردن و درەوشانەودان و رێبواران و قوتابیانی قوتابخانەی قاسملووش ،ئاڵای پڕلە شانازی ئەویان بە شەكاوەیی راگرتوە و بۆ گەیشتن بە ماف و ئامانجە بەرزەكانی گەلی كورد ،دڵسوزانە و سەربەرزانە و شێلگیرانە و بێ‌ووچان خەبات دەكەن و بەرەو ئاسۆی روون  هەنگاو دەنێن 

حوسێن نازدار

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی