هاوڕێ کاک مەلا حەسەن لە یادی یەک ساڵەی شەهیدی رێبەر د. قاسملوو دا وتەیەکی پێشکەش کرد و کاک ساڵح زارعی دەنگەکەی بڵاو کردەوە
و منیش بە ناو ئاڵبۆمەکەی خۆمدا گەڕام و وێنەکانی ئەم یادەم دۆزیەوە کە هاوڕێیانی وێنەگری حیزب گرتوویانە و کۆپیەکیش دەستی من کەوتووە. چوونکە منیش لە گەڵ 9 هاوڕێ ترم دوای ئەم یادە بەڕێ کراین بۆ سوید و لە ژیانی پێشمەرگایەتی دور بووینەوە کە بەراست زۆر ناخۆش بوو، بەڵام جێگەی خۆشحاڵی بوو کە حیزب خۆی ئێمەی بەڕێ کرد، کارەکانی ئێمە شەهید قاسملوو و لە سویدیش کاک برایم جۆرابچی جێ بە جێ یان کردبوو. بەداخەوە لەم 10 کەسەمان هاوڕێ عومەر رەحمانی بە تەسادوفی ماشێن لە گەڵ هاوڕێ محەممەد بوستانی شەهید بوون و کاک سەید عەلی سەجادی ش بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوای کرد و روحیان شاد بێ.
دوای مونتاژ کردن ، ئەوە خستمە بەر دیدی ئێوەی بەڕێز.
بەداخەوە، سەرەتای دەنگەکە، لە شوێنێکی ترەوە وەرگیراوە و هۆنراوەکەی کاک ئەحمەد خشەی زۆرە.
ئامادە کردنی: ساڵە نەڵۆسی