"an independent online kurdish website

رۆژنامەی بە ناوبانگی ئوتریشی دی پرێسە [ Die Presse ]چاوپێکه‌وتنێکی لەگەڵ هه‌ڵسووڕاو  تێکۆشەری کورد بەرێز عەتا نه‌سیری له‌ سه‌ر شه‌هیدانی ویه‌ن له‌ رێکەۆتی ٣١/١٢/٢٠١٥ پێک هێناوه‌.ata_nesiri_-_Kopie

قاتلی کوردەکان دەبێت ئاشکرا بکرێت!

ئوتریش سۆیی قەسدەکەی ساڵی١٩٨٩ کە لە لایەن رژیمی ئێران بە گیانی د. قاسملوو کرا دەیشاریتەوە و نایەوێت بە ئاشکرا باسێک لەو تێرورە بکات.

عەتا نەسیری ساڵانێکە لە پێناو بە دیهێنانی حەق و راستێە کان خەبات و تێکۆشان دەکات. ئەو دەیەوێت دەوڵەتی ئوتریش رژێمی ئێران بە عاملی سەرەکی لە قاتلی کوردەکان لە وین بناسێنێت . نەسیری زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە ولاتی ئوتریش نیشتەجێە و هەروەها لە زانکۆی وین مجێستری کۆمەڵناسی وەرگرتووە ولە وەزارەتی کۆمەڵایەتی کار دەکات و رەگەزنامەی ئوتریشی هەیە.

ئەو یادەوەری تیرۆری رێبەرانی کورد کە ٢٦ ساڵ لە مەوپێش بوو، بە دانانی مۆنۆمێنتێک لەساڵی ٢٠١٠ لە کۆڵانی کارەساتەکە ( روبەرووی ئەو خانۆیە کە تێرۆرەکەی لێکرا) بە مە بەستی رێزدانان لە دوکتور قاسملوو و هەروەها ریسوا کردنی تێرۆرێستانی رژێمی مەلاکانی ئێران، زیندوو دەکاتەوە کە لە سەر مۆنۆمێنتەکە نووسراوە : لێرە دا دوکتور قاسملوو سکرێتری گشتی حێزبی دێمۆکراتی کوردستان ـ ئیران و هەروەها کاک قادر ئازری وفازل رەسول لە رێکه‌وتی ١٣/٠٧/١٩٨٩  بە دەستی تێرۆریستەکانی ئێران تێرۆر کراون.

 

دوکتور قاسملوو سکرتێری گشتی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران بوو کە بۆ گه‌یشتن بە مافەرەواکانی کورد خەبات وتێکۆشانی دەکرد. لە ساڵی١٩٨٩ بۆ بەدیهێنانی مافەرەواکانی کورد لە رێگای ئاشتێەوە و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ کێشەی کورد لە ئێران ،حازر بۆبچێتە پای مێزی وتۆوێژ لە گەڵ نۆێنەرانی رژێمی ئێران کە بە داخەوە لەۆی بە دەستی لایەنە ئێرانیەکان کە لە ئەسڵدا تێرۆرێست بوون ، شه هێد کرا و ئوتریش سەر پۆشی نیا سەر ئەم تێرۆرە.

عەتا نەسیری ساڵانێکە لە پێناو گۆرینی  تێکستی سەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی وین خەبات و تێکۆشان دەکات، ئەو دەیهەوێت لە جیاتی تێرۆرێستەکانی ئێرانی بنووسرێت تێرۆرێستەکانی رژێمی ئیسلامی ئێران و هیوادارە بتوانێت تێکستەکە ئالۆگۆڕی بەسەردا بێت و هەروەها پێشنێاری بە کاربەدەستانی ئوتریش داوە کە هەر نەبێت و ەک تێکستی سەر بەردی مێکۆنۆس لە برڵین ئیشارە بە ناوی رژێمی ئێران بکرێت.

دەیانەوێت لەرێگای قانونەوە پێش بە کارەکانی بگرن.

ata_nesiri

عەتا نەسیری دەڵێت کار بە دەستانی دەولەتی ئوتریش پێش بە گۆرینی تێکستی سەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی وین دەگرن ،چۆن گۆرینی تێکستەکە ئالۆگۆری بە سەر رەوابیتی سیاسی و ئابووری لە نێوان ئوتریش و ئیران دا دێنێت و لەم رابێتەدا نامەیه‌ک لە لایەن کاربەدەستانی شاری وین بە دەستی گێشتووە کە بە لەحنێکی تەهدید کراو جوابی رەد بە پێشنیارەکانی دراوە.

مجێستر نەسیری جیاوازێک بەرچاو دەبینێت لە نێۆان رەوەندی دادگاەکانی ئاڵمان و ئوتریش دا سەبارەت بە پەروەندە ومحاکمەی تێرۆریستەکان، ئەو داواکارە کە شێوەی دادگای مێکۆنوس لە ئوتریش بەرێوە بچێت.

و هەروەها دەڵێت لە ئێراندا لەلایەن رژیمەوە مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت و نه‌ته‌وه‌کانی دێکە بە رەسمیەت ناناسرێت و مافیان پێشێل دەکرێت بە تایبەت نه‌ته‌وه‌ی کورد، رۆژانە لاوان بە جورمی کورد بوون حوکمی ئیعدامیان بە سەردا دەسپێندرێت و بە ئاشکرا لە پێش چاوی خەڵک لە سێدارە دەدرێن ، هەمو جوڵانەوه‌یه‌کی حەق خوازانە و دەنگە ئازادیخوازەکان سەرکوت دەکرێن.

نەسیری دەڵێت رێبەری شۆرشی ئێران خامنەیی ئەو ئیجازەی بە خۆی داوە کە لە مانگی دیسامبر (Desember) بە ئاشکرا نامەیک بۆ قوتابیان و لاوانی ئوتریش بنێرێت و داوای کردوە کەزیاتر دژایەتی ئامریکا وئیسرائیل بکەن، سیاسەتمەدارانی دەوڵەتی ئوتریش ناردنی ئەو نامە لە لایەن خامنەیی بە دەستێوەردانی ڕاسته‌وخۆ  و ئاشکرا لە کارو باری دەوڵەتی خۆیان دەزانن ،هەر لەم رابیتەدا ئەو داوا دەکات لە سیاسەتمەدارانی دەوڵەتی ئوتریش پێش بەم دەستێوەردانەی رژێمی مەلاکان بگرن و ئێجازە نەدەن کە رژێمی ئێران جارێکی دێکە دەستێوەردانی ئاشکرا و راسته‌وخۆی بێت لە وڵاتی ئوتریش .

نەسیری پێ وایە دانووستانەکانی ئێران لە گەڵ گروپی ١+٥ و رێکەوتنیان ئیمتێاز دان بە ئێرانە و پەرە بە ئاژاوەگێری ئێران لە جیهان دەدات ، هەر بەو مەبەستە لە شۆینی کۆبوونەوەی دیپلۆماتە ئێرانیەکان لە گەڵ زلهێزانی دنیا لە رێکەۆتی ١٣/٠٧/٢٠١٥ لە بەر هۆتێل Palais Coburg لە گەڵ خێزانی ( ئارەزوو ) دەنگی نارەزایەتیان بەرز کرده‌و و ڕایان گەیاند کە دوکتۆر قاسملوو بە دەست تێرۆرێستەکانی رژێمی ئێران لەرۆژێکی وەک ئەمرۆدا لە ساڵی ١٩٨٩ لەدوو کۆڵانی ئەولاتردا تیرۆرکرا

عەتا نەسیری لە تێکۆشانی خۆی بەردەوامە تا ئەو کاتە کە قاتڵی کوردەکان لە ئوتریش ئاشکرا بێت ، هەر چەن لەم رابێتەدا لە لایەن عامڵانی رژێمی ئێران لە وین پێ راگەیاندراوە کە دەس لە چالاکیەکانی( Aktivitäten) خۆی کە دژ بە رژێمە رابگرێت ، بەڵام ئەو دەڵێت هیچ لەم تەهدیدانە پێش بە چالاکی و تێکۆشانی ئەو ناگرێت تا کاتێک ئەم راستیه‌ تاڵە مێژۆییە بۆ خەڵک و ڕای گشتی روون نەبێتەوە

ئوتریش ، ئارەزوو

لینکی بابەتی ئاماژە پێکراو لە دی پرێسە

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی