"an independent online kurdish website

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٣ی ژانویەی ٢٠١٦ی زایینی، کومیتەی ڤێسترۆسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی هاوکاری و ڕێنوێنی کردنserdani-penaberan-suid-vastros-2016-01-3-0

لەگەڵ پۆلێک لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پاش ماوەی پەنابەرانی کەمپی ” التاش” لە شاری” ڕۆمادی” ڕۆژئاوای عێراق و نیشتەجێی کەمپی باریکەی  باشووری کوردستان بوون و هەروەها نزیک چەند مانگێکە لە وڵاتی سوید بە مەبەستی مانەوە جێگیر بوون.

شایانی باسە ئەو پەنابەرانە لە کوردە ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە ساڵی ١٩٧٩ی وێرای دەیان هەزار پەنابەری دیکە بە هۆی دەستووری جیهادی خومەینی دەژی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان و شەڕی ماڵ وێرانکەری ئێران و عێراق، ئاوارەی عێراق بوون و تا کۆتایی ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی لە کەمپی ئەلتاش ژیاون و دواتر لە کەمپی باریکە و ئێستاش بۆ چەند مانگێک دەڕوات بە ڕێگای قاچاغی خۆیان گیاندووەتە وڵاتی سوید و چاوەڕوانی وەرگرتنی مووڵەتی مانەوەن لە سوید و لە کەمپەکانی حەوزەی ڤێستمانلاند ژیان بەسەر دەبەن.

لەو پێوەندییەدا کومیتەی ڤێسترۆسی حدکا بەگەرمی پێشوازی لێ کردن و لەسەر وەزعی پەنابەری لە وڵاتی سوید و هەڵسوکەوت و شێوەی بەرخورد کردن لە کۆمەڵگای سوید و هەروەها هەوڵدان بۆ خۆگونجاندن لەم کۆمەڵگایەدا کۆڕێکی بۆ گرتن.

هەر لەو دانیشتنەدا بەرپرسی کومیتەی حیزب دێموکرات ” عەزیز مورادپەرەست” وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەو چاو پێکەوتنە، باسێکی گشتی لە سەر باردۆخی کوردانی ڕۆژهەڵات و ئەو زوڵم و زۆرەی کە لەڵایەن رێژیمی کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە لێ کراوە و دەکرێت، هەروەها مەجبوور کردنیان بۆ پەنا بردنە بەر هەندەران و کەند و کۆسپەکانی  سەر رێگایان بەتایبەتی لە کاتی هاتنیان بۆ وڵاتانی ئەروپایی پێشکەش کرد.

لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا بەڕێز ” مورادپەرەست” ئامادەی هەموو جۆرە هەوکاری کردنێکی کومیتەی حیزبی دێموکراتی لە شاری ڤێسترۆس بۆ پشتوانی کردنیان دەربڕی.

پاشان پەنابەرانی ناوبرا، وێرای دەربڕینی خۆشحالی خۆیان لە سەبارەت بەو پێشوازیە گەرمەی کومیتەی حیزب لەو شارەدا، چەند پرسیار، رەخنە، پێشنیار و داواکریان لە حیزب هەبوو، هەروەها لەلایەن کومیتەی ناوبراوەوە وڵامی پێویست درانەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ڤێسترۆس

    


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی