لە رێکەوتی ۱۱ و ١٣ی ژانویەی ٢٠١٦ی زایینی، خاتوو ” نشتیمان تاهری و دیار حاتەمی” بە نوینەرایەتی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لە ولاتی سوید سەرەدانی کەمپەکانی پەنابەران لە شارەکانی ” هێلسینگ بوری و ترێلی بوری ” کرد.
لەم سەرەدانە دا شاندی حیزبی دێموکرات، پاش بەخێرهاتن کردنی ئەو پەنابەرانە، کورتە باسێک سەبارەت بە ڕەوشی پەنابەران لەم وڵاتە و یاساکانی ولاتی سوید و هەروەها شێوەی وەرگرتنی پەنابەران لەم ولاتەدا پێشکەش کرد.
دواتر پەنابەرانی ناوبراو، پاش بەخێرهاتن کردنی شاندی کومیتە و دەربڕینی خوشحاڵی سەبارەت بەو سەردانە، چەند پرسیارێکیان ئاراستەی شاندی کومیتەی سویدی حدکا کرد و لەلایەن شاندی ناوبراوەوە، وڵام درانەوە.
لە کۆتایی باسەکەدا خاتوو نشتیمان ئامادەی هەرجورە هاوکارییەک کە لە توانایی کومیتەی حیزب دا هەبێت لەم ولاتە دەربڕی و هیوای جێگیر بوون و تەندروستی بۆ خواستن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید
١٥ی ژانویەی ٢٠١٦ی زایینی