"an independent online kurdish website

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٤ی فێڤریەی ٢٠١٦ی زایینی، کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ، کومیتەی حدکا لە شاری یوتوبۆری وڵاتی سوید پێشوازی لە ئەنجومەنی ” بزوتنەوەی گۆڕان” بازنەی یوتوبوری کرد.pdki-goran-2016-02-15-0

 ئامانج لەو دیدارە دۆستانەیەدا، باس کردن لە سەر ڕه‌وشی سیاسیی کورد بە گشتی  و یەک دەنگی ڕەوەندی کوردی لەسەر پرسە نەتەوایەتی و کوردستانیەکان لە شاری یوتوبوری بوو

شایانی باسە هەردوو لایەنی بەشدار لەم  چاوپێکەوتنەدا جەختیان له‌سه‌ر پێویستی هه‌رچی زیاتری دیدار و گفتوگۆی  هێزه‌ سیاسییه‌ کانی کورد و یه‌کرێزی و یه‌کده‌نگیی نێوان هێزه‌ کوردییەکان لەمەر پیلانی داگیرکەران لەسەر پرسە نەتەوایەتیەکان کردەوە و ئەم کارەیان به‌ زامنی سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ی کورد زانی.

جێگای ئاماژە پێکردنە لە کۆتایی ئه‌و دانیشتنەدا هه‌ردوولا لەسەر ئەوە ساقبوونەوە و بڕیاریاندا کە بە گیانێکی برایانە و کوردانەوە بەردەوام بن لە هاوکاری و هاوخه‌باتی یه‌کتر بۆ ڕاپەراندنی کارە نەتەوایەتی و هاوبەشەکانیان لەو شارە.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- یوتوبۆری

١٤ی فێڤریەی ٢٠١٦ی زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


گەڕان
فارسی