ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦.٣.٢٠١٦ لە لایەن ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریە ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی یادی ٣٧ ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی
نەمر لە وڵاتی ئوتریش بەڕێوەچوو. بەم بۆنەوە لە لایەن بەرپرسی ئوروپای ئەنجومەنی نیشتمانی و بەرپرسی ئوتریشی ئەنجومەن و هەروەها بەرپرسی ئوتریشی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە وتار خویندرانەوە و ژیانی بارزانی بە دورودرێژی باسی لێوە کرا. هەر بەم بۆنەوە هەیئەتێک لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەشداری ڕێ وڕەسمەکەی کرد و لە لایەن بەرپرسی کومیتەی ئوتریشی حیزبەوە وتارێک لە پێوەندی لە گەڵ ژیانی بارزانی نەمرخوێندرایەوە . لە وتارەکەدا سەرەڕای ئیشارە بە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی بارزانی ، بەزاندنی سنورەدەستکردەکان و بەشداری بارزانی نەمر و هاوڕێکانی لە کۆماری کوردستان و بە هاناوە چونی کوردەکانی بەشەکانی تری کوردستان بەرز نرخێندرا.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش