"an independent online kurdish website

بە داخێکی گرانەوە رادەگەیەنین کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی٠٦/٠٥/٢٠١٦ ی زایینی بەرانبەر بە ١٧ ی بانەمەڕی ١٣٩٥ ی هەتاویی،seid-reza-drudger

کاک سەید رەزا درودگەر، ئەندامی پێشوی رێبەری و کادر و دڵسۆزی حیزبەکەمان لە تەمەنی 69 ساڵی دا لە شاری “بێرگن” لە وڵاتی نۆروێژ ماڵئاوایی یەکجاریی لە بنەماڵەو دۆست و هاوسەنگەرانی کرد.

 

بێگومان لە دەست دانی هاورێی تیکۆشەر و ئەمگناسی حیزبەکەمان، کاک سەید رەزا درودگەر، کە هەموو ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ خەبات لە پێناویی ماف و ئازادی نەتەوەکەی دا، خەسارێکی گەورەیە لە جوڵانەوەی گەلەکەمان و لە رێبازی دیموکرات کە بووە مایەی خەم و پەژارەی سەرجەم بنەماڵە و هاوڕێ و  هاوسەنگەرانی.

هەر بەم بۆنەوە لە ناخی دڵمانەوە لە لایەن کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها سەرجەم تەشکیلاتی حیزبەکەمان لە وڵاتی نۆرویژ، هاوخەمی خۆمان بۆ لەدەست دانی ئەندامێکی بەوەجی حیزبەکەمان لە گەڵ بنەماڵەو هاوڕێ و هەوسەنگەرانمان دەردەبڕین.

 لە نزیکترین کات دا زانیاری زیاتر لە سەر رێورەسمی بەخاکسپاری و هەروەها کۆڕی پرسەی ئەو تیکۆشەرە ئازیزەمان بڵاو دەکەینەوە.

 

لە گەڵ ریزوو ئەمەگناسی دوبارەمان

کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران –  نۆرویژ

6.05.20160

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی