"an independent online kurdish website

کوردستان میدیا:سەروان چەکۆ رەحیمی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەنگەری خەبات و خۆڕاگریی بە هاوڕێیانی ئەسپارد.

chako-rahimi-1

بەداخەوە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاوڕێی تێکۆشەر، کاک چەکۆ رەحیمی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە حاڵەتی لە ناکاودا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە حاڵەتێکی لە ناکاودا، تووشی ئازاری دڵ بووە و تا گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری کۆیە بەداخەوە گیانی لە دەست داوە و بۆ زانیاری و دڵنیایی زیاتر بۆ پشکنین ڕەوانەی پزیشکی یاسایی لە هەولێر کراوە و لە هەر جۆرە زانیارییەکی زیاتر ڕای گشتی ئاگادار لێ دەکەینەوە.

باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەدانی ڕێگایانە”، ڕۆحی هاوڕێی تێکۆشەرمان کاک چەکۆ ڕەحیمی شاد و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێ

….

رووداو- هەولێر

ئەندامێکی رێبەریی حدکا گیانی لەدەستدا

لەلایەن جەعفەر موبەشیرنیا

چەکۆ رەحیمی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی کۆمیتەی ئەمنییەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پاش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 11-5-2016 گیانی لەدەستدا.

تاوەکو ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی دیار نییە، بۆ روونبوونەوەی هۆکارەکەش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە لە هەولێر.

ماڵپەڕی فەرمی حدکا رایگەیاندووە، چەکۆ رەحیمی بە رووداوی لەناکاو تووشی ئازاری دڵ بووە و پێش ئەوەیکە بگەیێندرێتە نەخۆشخانەی کۆیە گیانی لەدەستداوە.

جەعفەر موبەشیرنیا، نێردراوی رووداو لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر لەبارەی گیان لەدەستدانی چەمكۆ زانیاری نوێ‌ خستەڕوو و رایگەیاند، تاوەكو ئێستا تەرمەكە نەگەیشتووەتە نەخۆشخانە.

محەممەد ساڵح قادری، ئەندامی سەركردایەتی حدكا بە رووداوی راگەیاند، زۆر نیگەرانن بۆ كۆچی دوایی چەکۆ رەحیمی و پرسە سەرەخۆشی ئاراستەی هەموو لایەك دەكەن.

ساڵح قادری گوتیشی “چاوەڕێی بڕیاری دادی پزیشكین بۆ ئەوەی هۆكاری گیان لەدەستدانەكەی بزانین. چونكە حاڵەتەكە لەناكاوە و تاوەكو ئەنجامەكان ئاشكرا نەبن ناتوانین هیچ بڵێین“.

….

.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی