"an independent online kurdish website

لە زەویدا تۆ چیا بوویت بۆ مەزنی و خۆڕاگری  

لە ئاسمانگدا تۆ هەتاو بوویت بۆ ڕوناکی و بۆ نەمریaref-azizi

لە نێو ئاسندا پۆڵا بویت

لە نێو ئاگردا پشکۆ بوویت

لە شۆڕشدا ژیلەمۆ بوویت

ئەتۆ مامۆستا چەکۆ بوویت !!!

 

لە نێو سەنگەری خەباتدا، بیرو باوەڕ و ئیمان بوویت

وورەی پۆڵاینی گەل بوویت

تۆ پشت و پەنا و قەڵغان بوویت

ئەتۆ چەکۆ نەمرەکەی خۆرهەڵاتی کوردستان بوویت

هەڵگری ڕێبازی قازی و گشت کاروانی شەهیدان بوویت…!

 

تۆ نامری ئەی کادرە بەوەجەکەی دێموکراتم

ئەی سوارچاکەکەی مەیدانی چوار چرای مەهابادم

تۆ نامری و بۆ هەتایە لەنێو خوێن و دەمارمانیت

لەسەر چیا و شاخی وڵات، لە دڵی لادێ و شارمانیت…!

 

لەم جیهانە چەوسێنەر و پڕ لە ئازار و ژانەدا

لەم خاکە داگیرکراوەی کوردە بێ ناونیشانەدا

لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم هەموو عەمامە بەسەرە

لە ئەگەری وێران بوونی ئەم هەموو شار و دەڤەرە

لە بەرانبەر جینۆسایتی ئەم گەلە بێ دەرەتانە!!!

لە نەبوونی ترووسکەیەک ئازادی ئەم کوردستانە

لە کاتی دەرچوونی جیهاد دژی ئەم گەلەی ڕژهەڵات

ئەتۆی بوێر نەترسانە، دەستت دایە چەک و خەبات

بوویت بەو مامۆستا چەکۆیە کە ڕووناکیت خستە وڵات

بوویت بەهیوا، بوویت بەچرا، بوویت بەڕێبەر لە دێموکرات…!

 

ئەی مامۆستا نەمرەکەی نیشتمانی جەستە سوورم

ئەی هاوڕێ وەفادارەکەی شەهیدانی بێ سنوورم!

وەک بەڵێنیت بە گەل دابوو، ئاڵای پێشەوات گرتە دەست

دێموکراتت کرد بە شوێنی خەبات و سەنگەر و مەبەست!

تا دوایین کات ئەمەگناس بوویت بە ڕێبازی پاکی قازی

دەبا ڕۆحت ئۆقرە بگرێ، ئەی جێگای فەخر و شانازی…!

 

عارف عەزیزی، سوید

٢١ــــ ٥ ــــ ٢٠١٦

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی