"an independent online kurdish website

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی بە بۆنەی کۆچی دوایی ” سمایل ئاغا ئیلخانیزادە” کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان،pdki-prsey-smail-axa-elxanizadeh-suid-2016-05-29-0

لە شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی بە بەشداری کەسی یەکەمی ئەو حیزبە ” عومەر ئیلخانیزادە” بەڕێوەبرد.

پاش ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، ” ناسر حیسامی” وتەیەکی پێشکەش کرد، کە تیایدا ئاماژەی بە کورتەیەک لە قسەکانی سمایل ئاغا ئێلخانیزادە لە سەردەمی کۆماری کوردستان و یەک دوو بابەتی ناوبراو لە ڕۆژنامە کوردستانی ئەو کاتدا کرد.

دواتر ” عومەر ئیلخانیزادە” وەک کوڕی سمایل ئاغای ئیلخانیزادە” وتارێکی پێشکەش کرد و لە قسەکانیدا پاش باسکردن لە ژیانی سمایل ئاغای باوکی، تیشکی خستە سەر کۆماری کوردستان و دەستکەوتەکانی و گوتی چاوەشەکاران و دوژمنانی کورد بۆ بچووک کردنەوەی کۆمار، دەڵێن کۆماری مەهاباد، لەحاڵەتێکدا بە زمانەکانی فارسی، عەرەبی و کوردی و لە نووسراوەکانی ئەودەمیشدا بە جمهورییەتی کوردستان نووسراوە و ناودێڕ کراوە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، لەسەر یەکگرتن و یەکدەنگی حیزبە کوردییەکان، بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان قسەی کرد و لەو پێوەندییەدا خۆی بە گەشبین زانی.

 شایانی باسە لەو کۆڕی پرسە و سەرەخۆشییەدا شاندی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید، وێرای مامۆستا “حەسەن شیوەسەڵی” ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزبی دێموکرات، بەشداری کرد و بەو بۆنەیەوە “پرسەنامەی دەفتەری سیاسی حدکا لە لایەن ” موحەممەد ئەحمەدی” خوێندرایەوە.

پاشان چەند پەیام و برووسکە خوێندرانەوە و دواتر کورتە فیلمێک لەسەر کۆماری کوردستان و دەستکەوتەکانی کۆمار و کەسایەتی پێشەوای نەمر پێشان درا.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید،

٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی

٢٩ی مەی ٢٠١٦ی زایینی،


 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی