ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٩ی مەی ٢٠١٦ی زایینی، ڕێکخسنی “یەکێتی نیشتمانی کوردستان” لە وڵاتی سوید،
یادی ٤١ ساڵەی دامەزرانی حیزبەکەی بە بەشداری ” عومەر شێخ موس” کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتییە، بەڕیوە چوو.
لەو یادەدا وێرای سەفیری دەوڵەتی عێراق لە سوید و نوێنەری حوکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید، کۆمەڵێ حیزب و لایەنی سیاسی و فەرهەنگی کوردستانی،عێراقی و سویدی بەشدار بوون کە تیایدا شاندێکی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید لە سەر بانگهێشتی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان،بەشداری کرد و لەو پێوەندییەدا برووسکەی پیرۆزبایی خۆی پێشکەش کرد.
پاش ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان و بەخێرهاتن کردنی بەشداربووان لەلایەن بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە، داوا لە ” عومەر شێخ موس” و چەندین مێوان و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکان کرا، کە لە ڕیزی پێشەوەی بەشداربووان دانیشتبوون تەشریف بەرن و مۆمی ٤١ ساڵەی دامەزرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان داگیرسێنن.
دواتر چەندین پەیام و برووسکەی پیرۆزبایی خوێندرانەوە کە یەک لەوان برووسکەی پیرۆزبایی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو لە سوید.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید،
٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی،
٢٩ی مەی ٢٠١٦ی زایینی،