"an independent online kurdish website

كاردانەوی مەرگ لە ماناكانی ژیاندا، دەبێتە هاندەر‌و هۆكاری كراوەیی دەستی مرۆڤ بۆ داڕشتنی پلان‌و گەڵاڵەی درێژخایەن لە ژیانیدا بۆ ئەوەی جیاوازییەكnahid-huseni-0

لە باری مانا‌و ناوەرۆكدا لە نێوان (ژیان‌و مەرگ)‌و (مان‌و نەمان)دا بدۆزێتەوە‌و لەو سۆنگەوە‌و وەكوو مرۆڤێكی دەربازبوو لە بێهیوایی بازنەی جەبری سەپاو، مامەڵە لەگەڵ ژیان‌و چارەنووسی خۆی بكات. جەبر بە چۆكدا بێنێت، بە مەرگ پێبكەنێت‌و بلێت، بە پێی جەبری سروشت لەدایك بووم‌و بە پێی ئەو جەبرەش دەمرم، بەڵام ئەوە خۆمم كە بڕیاردەرم لە چۆنیەتی مانم‌و كە بڕیاریش بێت جەبری نەمان قبووڵ بكەم، ئەوا وەها مردنێك هەڵدەبژێرم كە بارتەقای ئیكسیری ژیان بێت.

 ئەوە منم كە سنووری خۆفی مەرگ‌و نەمانم تێپەڕاندووە. ئەوە منم كە لەوپەڕی ژیان خۆشەویستیدا بۆ ژیانی ئاسوودەی خۆم، نەتەوەكەم‌و بەگشتی ئاسایشی مرۆڤ تێدەكۆشم‌و گەر لەو رێبازەدا گیانی خۆیشم بەخت بكەم باكم نییە. ئەوە منم كە پێش مەرگ دەكەوم، بەڕوویدا پێدەكەنم‌و دەڵێم من نازناوی پێشمەرگە بۆ خۆم هەڵدەبژێرم‌و جەبری مەرگ بە ئیرادەی خۆم دیاری دەكەم‌و مانا بە مانم دەبەخشم‌و دەڵێم هەتا من هەم مردن نییە‌و كەمن مردم مانا بە نەمانم دەبەخشم‌و دەگەمە قۆناغی هەرمان، بەڵام هەرمانێك لە ناخی ویژدانی مرۆڤایەتی، گەلەكەم‌و لە دووتوێی مێژوویەكی پرشنگداردا. ژیان‌و مەرگ، مان‌و نەمان واتای سروشتیی خۆیان لەدەست دەدن‌و چۆن مان‌و چلۆن ژیان دەبنە واتای سەرەكیی ژیان. ئەوەش فەلسەفەی مانەوەی ناو‌و پێگە‌و خۆشەویستیی پێشمەرگەیە.

ناهید

لە فەیسبووکی خۆشکە ناهید وەرگیراوە

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی