"an independent online kurdish website

لەمکاتەوە کە بەتەنیایی جێت هێشتم  

هەرچی دەردومەینەتی ڕۆژگارە پێت جێژتم  xalid_xurinji

هەر خۆمو مناڵێکی چەند ساڵە شەڕابی

فرمێسکە خوێننینەکانی خۆمان دەنۆشینەوە

بەتاس بەپیاڵە.

دەبینم و دەبیسم بەزموڕەزمی مناڵان

لەم ماڵ تا ئەو سەری ماڵان

تەنیا ڕەشماڵە ڕەش و داماوەکەی

 منە ساردو سڕە وێنەی شەختەی

پاییزی سالان.

مانگی ڕەمەزانە و واجێژنی پیرۆز

دەنگاتێ کوا باب کوا مام کوا خاڵ

ئەی کێ شیرنی و شەربەتی

خۆشین داتێ.

بەڵام تۆ، تخوا ئارام بخەوە ئەی

ئارامی دڵ وگیانم گەر سەد

هێندەی تر شانبدەمە بەر

کۆشکی خەمو پەژارەو ئازارانم

هێشتا بە فیدای ڕێگاو ڕێبازە

بەرزو پیرۆزە کەتی دەکەم

سەروماڵ ڕوحو ژیان و گیانم.

با حیزبەکەت هەر وا چقڵی

چاوی دوژمنانی گەلی کوردو

کوردستانبێ سەر ئەو سەرەیە

لە ناو سەری سەر بەرزانبێ

تۆ کە ژیان و مەرگت لە پێناوی

گەلی کوردو کوردستانبێ

دەبا جێگای ژیانی مناڵەکەت

سەر هەردووک چاو و ناو دڵی

پڕ لە زامی منی ئافرەتە

ڕووسوورەکەی گەلی کوردی

قارەمان و ئاشتی خوازبێ.

هەزاران سڵاو لەو کەسەبێ

کە تامردن  ڕێبوارێکی بە وەفای

ڕێبازە پیرۆزەکەی شەهیدانی

ڕێی ڕزگاری گەلی کوردو

کوردستانی خوێناویبێ.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی و بەختەوەری گەلی کورد بەگشتی و شەهیدە سەرفرازە کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە تایبەتی .مەرگو سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی ئاشتی و ئازادی و بەرابەری ، بڕوخێ ڕێژیمی تیرۆریستپەر وەری کۆماری دژی مرۆڤایەتی ئاخوندە کەللە وشکەکان.

 

خالید خورینجی 6-25-2016

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی