"an independent online kurdish website

ئەوە جاری دووهەمە کە حیزب لە مێژووی ٧٠ ساڵەی خۆیدا بە داگیرکار دەڵێ: مادامیکە کوردستان در اشغال شماست، جزیرە آرام شما خیالی بیش نیست .

kavos_azizi12

ساڵەکانی ٤٦/٤٧ کۆمەڵێک کادری خوێندەواری ئەوکاتی و لەهەمانکات دا ڕێبەریی حیزب ڕێگایەکیان گرتەبەر و دوورەوە لێیان دیار بوو کە ئەو بڕگەیە لە خەبات و ئەو ڕاسانە بە خوێنی سووریان دەنەخشێندرێ.

ئەوکات بە هۆی ئەوەی کە داگیرکاری ڕۆژهەڵات لەگەل دونیای ڕۆژئاوا خەریکی تاڵانی سروەت و سامانی خەڵک بوون ، سوپایەکی ڕشوەتخۆری بێ مایەیان دروست کردبوو بەس بۆ سەرکوتی ئازادیخوازان، بزووتنەوەی کورد بە ڕیبەریی تاقانە ڕێکخراوی سایسی کە حیزبی دێمۆکرات بوو لەوپەڕی لاوازی دابوو. بۆیە ئەو کۆمەڵە مرۆڤە دێمۆکرات و خەباتکارە ویستیان چەند ئامانج بپێکن کە لێیان ڕوون بوو سەریان لەو پێناوە دا دەبێتەوە قوربانی، بەڵام سەری میللەت و حیزبەکەیان بەرز و سەری دوژمن شۆڕ دەبێ.

 

دوای تێکچوونی کۆماری کوردستان، هەورێکی ڕەشی نائۆمیدی باڵی بە سەر کوردستان داگرتبوو. ڕێژیم پێیوابوو سەرکەوتووە و دەنگی نەتەوەخوازیی کورد کپ کراوە، بۆیە بە ڕاسانی ٤٦/٤٧ ئەو ئارەزوویەی دوژمن بوو بە بڵقی سەرئاو.

ئێران دوای کوودەتای ٢٨ ی گەلاوێژی ١٣٣٢ دەنگێکی ئازادیخوازی نەدەبیسترا. بۆیە بنەماڵەی پەهلەوی و حکوومەتە بێ ناوەرۆکەکەی بەردەوام دەیانگوت: ایران یک جزیرە آرام منطقە است. بەڵام ئاوارەکان، شەریفزادەکان، موعینی یەکان، پاشۆکان و موراد شیرێژەکان و ئەنجیریەکان هاتن بە خوێن ی سووری خۆیان هەم گۆمی ئارامی دوژمنیان کردە گۆمێکی شڵەژاو ، هەم سەلماندیان کە تا کورد مافەکانی زەوت کراو بێ گۆمی ئارام و بێ شيپۆلتان نیە و ئۆقرەتان درۆ و دەڵەسەیە.

ئەو ڕاسانە ورەی بەخشی بە هیندێک لایەنی غەیرە کوردیش کە هەست بکەن کە هەن. ئەوە بوو لە ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٤٩ لە سیاهکل چریکی فیدایش دەستیان کرد بە تەقە و لێکدانێکی چەکدارانە بە دژی ڕێژیمی نگریسی پەهلەوی.

ئەوەی گرینگ بوو ئەوە بوو کە نیزیک بە تەواوی کادر و پێشمەرگە و ڕێبەرانی ڕاسانەکەی ٤٦/٤٧ شەهید بوون، بەڵام دوای شەهیدبوونیان حیزبەکەیان زیندووکردەوە، بە مەرگی سەربەرزانەی خۆیان هەم حیزب و بزووتنەوەکەیان زیندوو کردەوە، هەم کێوی خەیاڵی دوژمنیان کردە تەپۆڵکەیەکی زۆر بچووک، هەم ورەیان دا بە خەڵکی تر و هەم نەیارانی ئەم بەر و ئەوبەریان تووشی شەرمەزاری کرد.

 

ئەوەی ئێستا کە نەک لە نەورۆزی ئەمساڵ، بگرە هەر لە کۆنگرەی ١٥ی (٢٠١٢) تا ئێستا کاری بۆ دەکرا و سەرەنجام لە بەهاری ئەمساڵ دا دەستی پێکرد، ڕاسانی دووهەم و پووچەڵکردنەوەی دووهەم جاری: ایران جزیرە آرام منطقە است ، بوو و ئەو ئیدیعایە بێ بنەمایەیان تێک و پێک دا و سابتیان کرد کە هێزی زۆر و بۆری دوژمن نەیتوانیوە ئەو قەڵا مەحکەمە بێ کە سومعەی نەشکێندرێ.

١٢ پێشمەرگە ١٠ سەعات شەڕی قارەمانانە لە گەل هەزاران کەس لە هیزی دوژمن لە قووڵای ناوچە و لە نێوان ورمێ، نەغەدە، پیرانشار و شنۆ دا بە دانی ٦ شەهید ئاڵای خەبات بەرز دەکەنەوە و ژمارەیەک لە هێزی داگیرکار دەکوژن، ئەوە شکاندنی هەیمەنەی داگیرکارە و ورەبەخشین بە ڕۆڵە خەباتکارەکانی نەتەوەی کورد.

 دوای بە دوای بەهاری عەرەبی ، سەرانی کۆماری ئیسلامی و بگرە دونیای ڕۆژئاواش بەردەوام دەڵێن: تەنیا وڵاتی ئارام و بە سوباتی ناوچە ئێرانە، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە وڵاتێکی پۆلیسی سەرکوتکەر بە زۆری ئیعدام و زیندان خەڵکی کپ کردووە. بەڵام هیزی پێشمەرگەی دێمۆکرات گۆمەکەی شڵەقاند.ئەگەرچی نرخیشی گران بووە.


ئەو حەرەکەتە ئیستا بەرەو ئاقاری کۆدەنگی و هاوکاریی هەموو هیزە ڕاستەقینەکانی ئەو بەشە لە نیشتیمان دەڕوا. هاوسۆزی و هاوخەمیی هەموو لایەنە خۆرهەڵاتیەکانی کوردستان لەگەل حیزب نیشانەی دڵخۆشکەرن. ئەگەرچی تا دوێنێ حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هیندێک لە لایەنەکانی کورد و بگرە ئێرانیش نیوان ناخۆشیان هەبووە، ئەوە دەبینین ئەو نێوان ناخۆشیانە لە ژێر کاریگەریی ڕاسانەکە و خوێن و نرخی ئەو ڕاسانە دا کەم ڕەنگ و بێ نرخ دەبن، نرخی کێشە و گرفتەکان جێ دەگۆڕن بۆ نرخی هاوسۆزی و هاوخەباتی.

کەوایە ئەگەرچی ژمارەی شەهیدانیشمان زیاتر لە چاوەڕوانی بووبێ، دیسان ناکاتە ئەوەی کە پێمان وابێ ڕاسانەکە ئامانجەکەی نەپێکاوە.

ڕاسانی حیزب هەنگاوێکی جیدی ماوە کە ئەویش هەوڵدان لە پێناو یەکڕیزیی بزووتنەوەی خۆرهەڵات و بەتایبەتیش یەکڕیزیی دووبارەی خودی حیزبە و خەڵک بە گشتی هەست بە بوونی خۆی دەکا.


بەوهیوایە


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی