"an independent online kurdish website

چوومە خاکی باوباپیران  

بە سەربکەمەو دەروجیران  xeliqi

روانیم جێگا وشوێن نابینم

تاپڵۆی شوێنان هەرناخوێنم

بە زمانی من نە نووسراون

ئەوەی هەیە گشتی خراون

خەڵکی نامۆ لەوێ زالە

ئەوێ جێگای قەل وداڵـــە

دۆژمن لەوێ خاوەن ماڵە!

 قەباڵەی کورد زۆر بــەتاڵە

  پرسیارم کرد چ  قەوماوە

وتیان کوردە و سەربێ کڵاوە!

 داگیرکراوە خــاکەکەی

 دیلیان کردووە دڵپاکـــەکـەی

زۆرلــــەمێژە لێرە وایــــە

مـــرۆڤــدۆستی کـــاو بــایە

وتم، نەبوون لــە کوێەوهاتن

خەڵکی خۆدی لە بۆ ماتن؟

وتیان، کردیان زۆربەرخۆدان

شارمــان پڕە لـــە شەهیدان

سەد نە هەزاررۆڵەی نەبەز

هاتنە مەیدان گەلێک بــە لــەز

خەباتیان کرد بە مال وگیان

 گیان قـــوربان بــوو بۆ نیشتمان

دۆژمن بە تانک تۆپ وفڕۆکە

لە زەویدا چەکی ورد وبەخڕۆکە

شار وێران وگوند خاپوور بوو

ئەوەی هەبوو گشت لە دەس چوو!

فتوا دەرچوو، قەتڵ عــامە

هەرکەس نــەکۆژێ نـــا ئیسلامە!

گەورە وبچووک پیرولاویان

بیانکوژن، کـــوێرکــەن چـــاویان

لەعنەت ئـــاباد جێگەیـــانە

 دوڕ جــــەهــەنـــدەم پێگەیــانە!

ماڵ ونامووسیان حـــەڵاڵە

قەباڵە وسەنەدیـــان گشت بەتاڵە

جیهاد کردن لە کوردستان

 ئەرکە لــە بۆ هـــەر موسوڵمان!

رۆژێک جێهاد لەو وڵاتە

بەهەشت لە بۆی هەرخەڵاتە

بڕۆن بکوژن هـــەتامــاون

ئوممەتێکی گـــەلێک خـــراون!

شەڕکەر لەگەڵ من وخودان

 ئــوممەتێکی یـــەکجار جــودان

تــاوانبــــار وبـــەدکـــردارن

نارەسەنن، ئـــەیژی مــارن

بە داس بە تەور بە هەرچەکێ

هەرکەس بکۆژێ لەوانە یەکێ

بــەهــەشتی بەرین جێگایە

ئــەمـە عەینی شەرعی خــوایە!

خــودا منی کـــردە نــوێنەر

دەنێرێ بۆم هـــەررۆژ خـەبـەر

پــێوەندییمان تەنگاوتــەنگە

 ئـــەوەی دەیکەم گشتی نـــەنگە 

بە ناوی ئەو فەرمان ئەدەم

 ببێ و نەبێ  وئــەوەی ئەیکەم

ئــەو، پیم ئـــەکا ئەوکارانە

 ئـــەو، لێی دەدا بـــەودارانــە

فــەرمان دەدا، بکۆژم پیاوان

 ژنــان بکۆژم بــە بێ تاوان

مافخواز بکۆژم، بێ سڵ کردن

  سزای بـــدەم هــەتا مردن

پێمی گوتــووە، سۆزم نــەبێ

هەل نە ناسم، دۆخم نەبێ

ئەو پێ خۆشە گریەوزاری

 هــاوارکردن، دڵئــازاریــی

پێمی گوتووە خەڵکی وڵات

 مەڕن، تۆشوان مەڕوماڵات

ماڵیان گیانیان، حەڵاڵە بۆت

دێوی درنجی خــو وەک  ربۆت

من ئافڕاندم ئەوان بـۆ تــۆ

  بیـانکۆژە زۆر وبــێ شــــۆ

ئەوەی دەڵێ کارت خراوە

 زۆر بەدفەڕە وســـەر بێکڵاوە

سـەربڕینی زۆر حــەڵاڵە

بـــەڵگە ومـافی گشت بــــەتاڵە

شمشێر هەڵگرە دایانپاچـــە

خوار وژووریان گشت هەڵپاچە

کــــە نوێنەر ووەلـــی من بی

  دەسەڵاتت هــەس وەکو نــەبی

تۆ بەشیر نیت هەر نەزیری

 تــرسێنەری خـــاوەن بـــیری

ئەوەی وەک تۆ بیر نەکاتەو

 هەرچەند ژیر بێ هەرنایباتەو

بیری تـــۆ  چــاک وپیرۆزە

بیری ئەو چەوتــەو بیردۆزە

بیردۆزەکان، بەد کردارن

 ئافڕیندراویان عەینی مارن

مەخلۆقاتیان، فرۆکە وماشین

 کەرمان ئافڕاند ئێمە باشین

بارەبــەر وبــەســـتە زمانە

 ئالیک ئــەخوا بێ بــــەهانە

کـــای پێی بدە هـەر بێدەنگە

 جۆی بۆ رۆکە هەر دەبەنگە

فڕۆکە وماشین، بەنزین خۆرن

  بار هەڵگرن نە وەک کـــەرن

بەڵام تۆندتر لە کـــەرومـەرن

 باریان زۆرە وبـــارەبــەرن

تۆند وتیژن، دەشت تەی کەرن

 مرۆڤ هەڵگر، بێ کەسەرن

سەیــرتر لــەوە، کامپیوتێرە

 سەرسووڕهێنەر، پڕ هــونەرە

بــە چاوقوجان نـامە بەرە

  ئەوزیرەکـــە نە وەک کــەرە

بۆیە مرۆڤ، مەزن بووگە

  کونترۆڵەکەی لە دەس چووگە

تۆ، جێگرێکی زۆر قەهاری

مرۆڤ دەکوژی باش دەیهاڕی

من تــۆم نەبێ، کارم لــەنگە

 لێــم ســڵ ناکەن بـاسی جەنگە

تەنیا لە  من ترست  هەبێ

  ئـــەوەی هەیــە وهەبێ نــەبێ

هیچ نــاتوانن بێـــدەسەڵاتن

  بێکاروبــار یـــەکجار ماتـــن

یاسای مرۆڤ کاو بایە

یاسای دروست یاسای خوایە

ئەوەندە هەیە، راڤەی دەکەن

 واتای راستی لە بەین دەبەن

تۆ قەی ناکا، بە مەیلی خۆت

 بایدە بە راست بەلاروچەوت

بە درۆ وبە راست، تۆوەیخوێنە

 ئایاتی شەیتانیشی لە بۆ بێنە

سەلمان ڕۆشدی لێت ئەترسێ

 لەودنیاش کەس، لێت ناپرسێ

بەندەی ڕاستی خودای خۆتی

  گۆی شل مەکە بۆ سەرپەتی

 ئەوان پەیرەو عەقل وبیرن

  لە خوداناسی بی تەدبیرن

ئەوان ئەیژن گۆیا ژیرن

 زۆرهۆشیار وخاوەن بیرن

کارت لایان نــــاپەسندە

بۆ هیچ خودایەک نیین بەندە

یاسای تۆ هەریاسای خوایە

  ماڤی مرۆڤ هی ئورووپایە

بابیڕێسن ئــەو وڵاتــــانە

 لێت بە بیانوو بن لیت دەن تانە

تۆنەوتت هەس کڵاوت لارە

 نــــەوتت بـــدە تــۆ بــە پارە

رۆژئاواونەوت لەگەل دولار

 بیاندەیتێ کـــڵاوت هەر لار

هەرچەند  ئەوان لێت ناترسن

خەڵکت قڕکەی لێت ناپرسن !’

  خەلێقی.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی