"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦.٨.٢٠١٦ لە لایەن کۆمەڵەی یەزیدیەکانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش ڕێ و ڕەسمێک بە بۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بە سەر هێرشی دڕندانەی داعشyadi-shengal-utirsh-2016-0

بۆ سەر ناوچەی شنگال و دەورووبەر وکوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و بە دیل گیرانی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە پێک هێنا . بۆ دەربڕێنی هاودەردی لە گەڵ خەڵکی ناوچەی شنگال و شەرمەزارکردنی کردەوەی نامرۆڤانەی داعش نوێنەری بەشێکی زۆر لە ڕێکخراوە کوردستانیەکان بەشداری ڕێ و ڕەسمەکە… بوون. هەربەم بۆنەشەوە لەلایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەرپرسی کومیتەی حیزب، بەرپرسی بەشی پێوەندی لە گەڵ ڕێکخراوە کوردستانیەکانی کومیتە و جێگرەکەی و یەکێک لە ئەندامانی حیزب بەشداریان لە یادەکەدا کرد. لە لایەن بەرپرسی کومیتەیحیزبەوە وتارێک لە پێوەندی لە گەل هێرشی دڕندانەی داعش بۆ سەر ناوچەی شنگال و ئاکامی ئەم هێرشە دڕندانەیە خوێندرایەوە. کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەرڕای شەرمەزارکردنی هێرش بۆ سەر خەڵکی بێ تاوانی ناوچەکە ، هاودەردی خۆی لە گەڵ بنەماڵە و کەس وکاری شەهیدان و بە دیل گیراوانی ئەم هێرشە دڕندانەیە دەربڕێ و هەروەها بەشداری پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە یەکەمین ڕۆژەکانی دەست پێ کردنی شەڕەکە و لە بەرەی پێشەوەی شەڕ و بە هاناوە چوونی ئەوانیزۆر بەرز نرخاند و هەوڵەکانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ بەرگری لە بەشداری پێشمەرگەکان لەو شەڕەدا شەرمەزار کرد. وباسی لەوەی کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێرانی داڵدەدەری سەرەکی داعش و وڵاتی ئێرانی پەناگەیەکی سەرانی داعش بوە و ئەم پێوەندیانە ئێستاش بەردەوامە. لە بەشێکی تری وتارەکەدا ئیشارە بە پێویستی هاوسۆزی لە گەڵ کوردانی ڕەسەنی یەزیدی ، هەوڵ دان بۆ ئازادکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانیان، هەوڵ دان بۆ ڕزگاری دیل و بەندکراوەکانیان و لە هەمووش گرینگتر هەوڵی بێ وچان بۆ ناساندنی کارەساتی شنگال وەک ژینۆساید و قەرەبووکردنەوەی خەڵکی ناوچەکە کرابوو . لە کۆتایی بەڕێوەبەرانی ڕێ و ڕەسمەکە سوپاسی بەشداری ئەندامانی حیزبیان کرد و بە ڕێزەوە بەڕێیان کردن.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

٦.٨.٢٠١٦


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی