"an independent online kurdish website

دوو حزبی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەبارەی لێدوانی بەرپرسێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان ھاتنەدەنگ و نیگەرانی خۆیان ڕادەگەیەنن،hize-pdki-demwkrat-0

کە پێیان وتراوە خزمەتی تورکیاو سعودیە دەکەن، ھاوکات دەشڵێن:”خەباتی ئێمە تەنھا لەپێناو خاک و نەتەوەی خۆمانە نەک بەرژەوەندی تورکیاو سعودیە”، ئاماژە بەوەشدەکەن کە لەمێژودا دیارە خەباتیان لەپێناو چیدا بوە.

موراد قەرەیڵان ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندوە، ھەر خەباتێکی چەکداری لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەچێتە چوارچێوەی شەڕی مەزھەبیەوە، ئەوەش دەچێتە بازنەی خزمەتکردن بەبەرژەوەندیی تورکیاو سعودیە.

لەبەرامبەریشدا ھەریەک لەکۆمەڵەی زەحمەتکێشان و حزبی دیموکرات ھاتنە دەنگ و ڕایدەگەیەنن، ئەوان وەڵامنادەنەوە، بەڵام ڕونکردنەوەی پێویست دەدەن.

تاھیر مەحمودی بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لەسلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، “من نامەوێت وەڵامی بەڕێز قەرەیلان بدەمەوە، بەڵام دەڵێم خەباتمان ڕەوایەو بۆ مافی نەتەوەیەکە، ئەو خەباتەش چەندە بۆ باشورو باکورو ڕۆژئاوا ڕەوایە، ئەوەندەش بۆ ڕۆژھەڵات ڕەوایە”.

مەحمودی ئەوەشی وت:”خەباتی ئێمە زیاتر لە ٧٠ ساڵە لەگەڵ دوو ڕژێمی دیکتاتۆری پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی ئێران بوەو بەدرێژایی ئەو مێژوەش دەرکەوتوە کەدەستی ھیچ وڵاتێکی دەرەکی نەبوین و ناشبین و جگە لەبەرژەوەندیی نەتەوەکەشمان خزمەتی بەرژەوەندی ھیچ وڵاتێکی ترمان نەکردوە”.

بەرپرسەکەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پرسیارێکی ئاراستەی قەرەیلان کردو وتی:”بۆچی کاتێک من باسی مافی نەتەوەی خۆم بکەم، دەچێتە خانەی بەرژەوەندیی فڵان وڵاتەوە، بەگوێرەی چ مەنیق و پێوەرێک ئەمە ڕاستە”.

لەلایەکی تریشەوە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەزاری عەتا ناسر سەقزی ئەندامی دەفتەری سیاسی ئەو حزبە لەلێدوانێکدا بۆ SNN وتی:”تەنھا سەرچاوەی خەباتی حزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان پێویستی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەو ناچێتە خانەی خزمەتکردنی بەرژەوەندی ھیچ وڵاتێکەوە”.

سەقزی جەختیکردەوە لەسەرئەوەی، “قسەیەکی لەو جۆرە ھیچ قازانجێکی نییەو ھەمان ئەو بۆچونەی ئێرانە کەبەردەوام بزوتنەوەی کوردیان بەدەستی دەرەکی ناساندوەو ئێستاش سەرکردەیەکی تری باکوری کوردستان دوبارەی دەکاتەوە”.

SNN:ھەژار عەلی واحید

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی