"an independent online kurdish website

ئەمساڵ ٢٤ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی دکتۆرسەعید شەرەفکەندی و هاوڕییانیدا کە، بەدەستی پیاوکوژانی حکوومەتی ئاخوندی ئێران لە بەرلێنی ئەڵمان شەهیدکران تێدەپەڕێت.Sharafkandi__Ardalan-fetah-abduli-0

هەرچەندە ئەو کردەوەیە وەك هی ئوتریش سەرانی ڕێژیمی ئێران لێیدەر نەچوون و بڕیاریان لەسەردرا کە کاربەدەستانی بەرزی حکوومەتی ئاخوندی ئەو کردەوەیان بە دژی سکرتێری گشتی حدکا ئەنجامداوە. بەهۆی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە و بڕیاردانی بەشی قەزایی وڵاتی ئاڵمان و ئاکامی لێکۆڵینەوەکان ئەوەبوو کە گەورە بەرپرسانی سیاسی ئێران وەك بکەر و بڕیاردەر لە پشتی گەڵاڵەی تیرۆرکردنکە بناسێنن و هەربەوشێوەیەش حوکمیان بەسەردادرا.

دکتۆر سەعید شەرەفکەندی ڕێبەرێکی بوێر و خاوەن بڕیار و هەڵوێست لە رووبوو، لە کاتی دیالۆگ و لێکدانەوە و هەڵسەنگاندندا، بەشەرمێونیەوە بەشداری بابەت و پرسە سیاسی و تەشکیلاتی و مێژوویەکانی جوولانەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردی نەکردەوە. مرۆڤێکی هەتا بڵێێ تێکۆشەر و خونەویست و دڵسۆزی حیزب و خەباتی ڕەوای گەلەکەیبوو و هەرگیز لە پێناوی خوانێکدا، پشتی لە ئامانجە سیاسیەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێری خەڵکی کوردستان نەکرد. مرۆڤێکی دڵ گەورە و داوێن پاك و بەئەخلاقبوو، سیمای دێمۆکڕات و تایبەت مەندییەکانی کادرێکی باشی حیزبی لە سیفەتە بەرزەکانی بوون. شەڕەفکەندی نموونەی شۆڕشگێڕێکی سیاسی و تێکۆشەری کوردبوو، هەرگیز لە ئاستی خواست و مافەڕەواکانی گەلەکەیدا لایەنی کەمترخەمی و پشوودانی هەڵنەبژارد و وەك خەباتگێڕێکی بەوەفای بزووتنەوەی سیاسی کورد ڕۆڵی گەورە و کاریگەری لە سەر خەباتی نوێی حیزبی دێمۆکرات لە پێناوی گەیشتنی گەلی کورد بەمافە سیاسی و نەتەوایەتیەکانیدا هەبوو. کەسایەتیەکی گەلێك بەهێز و دێمۆکراتیکی هەبوو و بۆ ساتێکیش پشتی لە شۆڕشی ئازادیخوازی خەڵکی کوردستان نەکردوە و کاتێك شەپۆلەبەربڵاوەکانی کەملوتفی “نەتەوە” ی رووی لە کوردستانکردبوو و، بەشێکی زۆر  لە لاوانی کورد بەدوایدا دەچوون، شەڕەفکەندی زۆر بەورە و ئیرادەی سیاسی و میللی دێمۆکراتیکیەوە کە هەیبوو، بە رێگای بڵاوکردنەوەی وتار و بابەتی نەتەوەی دژی ئەو توژمە مەترسیدارە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان  وەستایەوە.  ئەوەش لە کاتێکدابوو کە لەوکاتەدا زۆر ئاساننەبوو کە هەموو مرۆڤێك خۆی لە قەرەی ئەو جۆرە هەڵسەنگاندن و مەسەلانەبدات. کەش و هەوای سیاسی ئەوسای کوردستان پێویستی بە وجودی شەڕەفکەندی هەبوو، شوێنی بەرچاوی لەسەر روونکردنەوە و تێگەیاندنی بەشێکی زۆری لاوانی ئەو سەردەمەهەبوو کە کەوتبوونە ژێرکاریگەری شوعارو دروشمی ناواقعیەوە.  دیارە  هەستی وڵاتپارێزی و نەتەوەی دکتۆر سەعید ئەوەندە بەرز و بەهێزبوو کە زۆر جەسوورانە و لەروودا، هەڵوێستیخۆی لەسەر بابەت و خاڵەهەستارەکان دەردەبڕی. شەرەفکەندی ئەو ڕێبەرە  بوێر و تێکۆشەرەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە بۆکاروباری سیاسی و تەشکیلاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران خاوەنی میکانیزم و پێوەری کارکردنی تایبەتیخۆیبوو و لەهەموو قۆناخە سیاسی و مێژوویەکاندا پەیڕەوی لە چەمکەفیکریەکانی دکتۆرقاسملوو دەکرد و هەرگیزبە پێچەوانەی بنەماکانی دێمۆکراسی و ئیدارەدانی گشتگیر بڕیاری نەداوە. شەڕەفکەندی لە هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی رووداوە سیاسی و مێژوویەکاندا گەلێك شارەزاو سەرڕاستبوو، کاتێك” ڕاپۆرتی کومیتەی ناوەندی بۆ کۆنگرەی ٩ی حیزب ئامادەکردبوو” زۆر بەژیری و وردبینیەوە هەلومەرجی چەندجەمسەری و شكڵگرتنی حکوومەتی دێمۆکراتیکی دیکەی لە ئاستی جیهاندا ئاماژەپێکردبوون وەك پێشبینی سیاسی خۆی. هەتا باسی لە گەشەکردنی هەستی نەتەوەی لەسەر بنەمای مێژووی و نەتەوەی گەلانی تری گێتی کردبوو.

محمد سلێمانی

16.09.2016


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی