"an independent online kurdish website

ماوەی چەند رۆژێکە جۆرە ڤايرۆسێکی زيرەک لە تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک بڵاوبووەتەوە کە لە ئەگەری کليک کردنی لەسەری، بەکارهێنەر تووشی ڤايرۆسەکە دەبێت.virus-facebook

ڤايرۆسەکە ناوی نوپو “Nupu”ـوە، بەشێوەيەکی زۆر زيرەکانە دروستکراوەو پەيوەست بە يوتيوب و فەيسبوک کراوە، ئامانج لێی بردنی زانياریی و داتای ئەو بەکارهێنەرانەيە کە کليکی لەسەر دەکەن.

ئەم ڤايرۆسە لە رێگەی جاڤا سکريپتەوە دروستکراوەو شێوازی هەژماری فەرمی فەيسبوکی لە يوتيوب پێدراوە، کە داوای دابەزاندنی پێوەکراوەيەک بۆ وێبگەڕەکان دەکات.

ڤايرۆسەکە لە رێگەی ليستی هاوڕێيانەوە بڵادەبێتەوە، واتە کاتێک بەکارهێنەرێک نامەيەکی لە هاوڕێيەکەييەوە پێدەگات وێنەی خۆی و لينکێکی يوتيوبی ساختەيە، ئەگەر هاتوو کليکی لەسەر بکات راستەوخۆ دەيباتە ناو يوتيوب، ئەو ڤايرۆسە زيرەکييەکەی لەوەدايە ناوی هەژماری فەرمی فەيسبوکی لەسەرەو داوای داگرتنی پێوەکراوەی “Nupu” دەکات بۆ گوگڵ کرۆم يان فايەر فۆکس، لە ئەگەری داگرتنی دا راستەوخۆ ئەو کەسە تووش دەبێت و لە رێگەی نامەوە ڤايرۆسەکە دەڕوات بۆ سەرجەم هاوڕێکانی.

بەهەمان شێوەش ئەگەر هاوڕێکانی کليکی لەسەر بکەن و پێوەکراوەکە داگرن هەمان کردار دووبارە دەبێتەوەو هاوڕێکانی تووشی ڤايرۆسەکە دەبن.

کاتێک بەکارهێنەر تووشی ئەم ڤايرۆسە دەبێت راستەوخۆ بەشی سێتينگی هەژمارەکەی لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە لەکاردەکەوێت و دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێت بچێتە ئەو بەشە و زانيارييەکانی خۆی ببينێت.

باشترين چارەسەر بۆ کەسی تووشبوو ئەوەيە ئەو پێوەکراوەيە لە گوگڵ کرۆم يان فايەرفۆکس رەشبکاتەوەو دواتريش لە مۆبايلەکەيەوە بچێتە فەيسبوک، دواتر لە سێتينگ هەژمارەکەی بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەکاربخات (Deactive) بکات، دواتر ئەويش ئاسایی دەبێتەوەو لە ڤايرۆسەکە رزگاری دەبێت.

هەربۆيە لەسەر بەکارهێنەرانی فەيسبوک پێويستە بەورياييەوە مامەڵە لەگەڵ نامە و لينکەکانی ناو فەيسبوک بکەن، چونکە هەندێک جار بەهۆی هەڵەيەکەوەو لە چرکەيەکدا تەواوی زانيارييەکانی دەچێت بۆ گروپە هاککەرز و سيخوڕەکان.

سەرچاوە ماڵپەڕی خەندان، نووسینی  – سەربەست نەجمەدين

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی