"an independent online kurdish website

بەشداری لە سیمینارێک لە سەر سەربەخۆیی کوردستانpdki-beshdari-seminar-201610-0

بەشداری وەڤدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سیمینارێک لە سەر سەربەخۆیی کوردستان. ڕۆژی شەممە ڕیکەوتی ١ی ئوکتوبری ٢٠١٦ی زایینی وەڤدێکی حیزبی دێموکراتی کوردوستانی ئێران بە سەرپەرستی چیا عەلیار بەرپرسی بەشی پەیوەندیە کوردستانیەکانی کۆمیتەی سوئێد بەشداری سیمینارێک بوون کە بۆ پروفسور “ئوڤە برینگ” “OVE BRING” مامۆستای فێرگەی بەرزی بەرگری زانستگای ستۆکهۆڵم و ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی سوید ڕیک خرابوو. تەوەرەی باسەکانی پروفسور برینگ لە سەر یاسای نێونەتەوەیی بوو کە لە پێوەندی لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان دا چ دەڵێت ! لەو سیمینارەدا کە لە شاری ستوکهوڵم و لە بینای ناوەندی ABF پێک هاتبوو، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردوستان و حیزبە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و هەروەها کەسایەتی سیاسی و ڕۆژنامەوانان و چالاکانی سیاسی کورد بەشدار بوون. سیمینارەکە بە زمانی سوئێدی بەڕیوە چوو کە لە لایەن بەشدار بوانەوە لە بواری یاسای نێو نەتەوەیی و کێشە یاسایی و سیاسیەکانی بەردەم سەربەخۆیی کوردستانەوە پرسیار لە پروفسور برینگ دەکراو ناوبراو وڵامی دەداوە. لە پەڕواێزی ئەو سیمینارەدا وەڤدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چاوپێکەوتنێکی کورتی لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید و چەند حیزبی کوردستانی پێک هێنا و بە کورتی لە ئاڵۆگۆڕەکانی نێو کۆمیتەی سویدی حدکا ئاگاداری کردنەوە و کات بۆ دیدار و چاو پێکەوتن دیاری کرا.


بەشداری لە جێژنی دوهەمین ساڵی دامەزرانی پارتی ئازادی کوردستان

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕیکەوتی ١ی ئوکتوبری ٢٠١٦ ی زایینی. بەرپرسی پەیوەندیە کوردستانیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید، چیا عەلیار لە سەر بانگهێشتی پارتی ئازادی کوردستان_ باکور، بەشداری لە جێژنی دوهەمین ساڵی دامەزرانی پارتی ئازادی کوردستان کرد و وێرای پیرۆزبایی کۆمیتەی سوئیدی حدکا بۆ پارتی ئازادی، هاوکات دەستە گوڵی پیرۆزبایی حدکای پێشکەش بە بەرپرسانی پاک کرد. لە پەڕاوێزی ئەو بانگهێشتنە کە لە رستورانێک لە شاری ستوکهولم بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە لایەنە سیاسی و کەسایەتیەکان ڕیک خرابوو. بەرپرسی پێوەندیە کوردوستانیەکانی حدکا لە سوئێد چاوی بە کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و تێکۆشەری دێرینی کەوت.


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی