"an independent online kurdish website

“چەپکە گوڵەکە” ،

ترووسکایی پاش هەرەسی بەفرانبار بوو،ako-aliasi

“چەپکە گوڵەکە”،

چەخماخە بوو ، لە نێو ناخی بێ هیوایی گڕی گرت و

لە ئاسمانی بێ ئەستێرە، گرشایەوە،

“چەپکە گوڵەکە” ، لە نێو دڵی خەزەڵوەردا، گوڵی گرت و

لە پێ دەشتی قاقڕستان، بووبە باخچە

بەڵام …. هەی هات… ” چەپکە گوڵەکە”

لە لێواری جۆگەی خوێنی لە شی خۆیدا، باڵای گرت و

بە کوشتنی “باڵای گزنگ” بووبە گوڵزار!!

“چەپکە گوڵەکە” بووبە گڵدانی سەر مێزی “قاسمی و سەحرا ڕوودی”

هێندە …خۆش …خۆش… بە نەشئەوە… بۆنیان دەکرد، تا دەستەمۆبوو!!!

“چەپکە گوڵەکە” ، نەک گوڵستان، ساڵەهایە، دڕوستانە…. لە سەر چەقی ڕوانی گوڵ، ڕوانی خەون،

“پاسەوانی هەڕەشەیە لە ئاوێزان بوونی گزنگ لەگەڵ ئاسۆ!”

پاسەوانی دڕدۆنگی یە، لە نێوانی  خۆر و ئاسمان!

چەپکە گوڵەکە” هێندە تاران، گە گولییەوە، هەڵی مژی….. تا لە چڵ هەڵپڕووکا و

پەڕ…پەڕ…هەلپڕوکا!!

ئاکۆ ئەلیاسی 

………………………

پێتان بنازم

ئاکۆ ئەلیاسی

لە بەر ڕۆشنایی خاوەن پەیڤی ” مثل یک گربەء سیاە، در یک شب تاریک، در یک اطاق تاریک”

پێتان بنازم،

بە قامەتی شەنگی بەرزتان!

ئێوە،

سەرتان بڵیند … بڵیندتر لە  لووتکەی هەڵوێست،

چاوتان تیژ و ڕەوتتان خێـــــرا،

خێـــراتـــر لە

هاژەی شەپۆلی باڵی هەڵۆ

تێژتر لە لیزگەی گزنگ،

چاوەقیتکەی ئەوینداریی … شنە و ئاسۆ

ئێوە… ئێوە

کە هاتنەوە

کە خۆر ئاوابوو و ئێوە

بە ئاسۆدا، بەرە و ئامێزە گەرمەکان

بە سینگی پڕ …. لە هیواوە

بەرە و ناخی تینووی خاکا

شۆڕبوونەوە….

ئێوە پرسیاربوون…. پرسیاری شۆک….

بۆ داهۆڵە ڕیسواکانی سەر سنوور و

زمان لووسە دەستە لەسەر سینگەکانی خۆجەیی!!!

ئێوە… ئەی سەربەرزە سەر لە نێو هەورەکانی ئاسمانی نیشتمانم…

ئێوە کە چوونەوە

ئاو و خاک و گوڵ و خەندە و

بەهارانتان

لەگەڵ خوێنی مەیوویی شەهید …. ئاشت کردەوە

ئێوە …. بە باوەڕتان

ئاگر و خوێنتان بە سەر دوژمن داباراند و

ماچ و پەپوولە و خۆشەویستیتان

چنییەوە!

ئێوە لەگەڵ داگیرسانی

یەکەم چەخماخەی هیوا

تفتان لە تاڵاوی تاراوگەدا

هەڵدا ….. و ….. لەگەڵ یەکەم نرکەتاندا

مانگ و ناخی بە هەزارن وردە کانی تەقینەو و

خاک و چیا …. خوێنیان تێزا

هاتنە جمان

هەر چوار وەرزی

مانگرتووی ساڵ،

هەر چوار وەرزی سڕکراوی “ڕۆژهەڵاتم”

هەر چوار وەرزی کوردستانم،

بەرگی ڕەشیان لە بەر کەند و

ژیانەوە

ئێوە … کە چوونەوە

خوێنی سوورتان کرد بە شاباش بۆ نیشتامن

تاران…. ئۆقیانووسی ئارامی خەیاڵی “ئاخوند”

تارانی پێتەختی  پەت و تاوان

“تارانی تاوان ئاو …. پڕاو پڕ لە

کوندە پەپوو و مێزەری شاقەل درێژ حەژمەتی چوو”

ئۆقرەی بڕا!!

ئێوە…ئێوە…

ئەی “تەتەرەکانی ئەڵهای ڕاسان”

ئێوەی بە دەست و مەچەک،

کە بەودیوو ئاسۆدا …. بە مەشخەڵی

“ڕاسانەوە” شۆڕبوونەوە

“تاران… پێتەختی فێڵ و درۆ… پێتەختی بیری کورد کوژی”

زارەترەک بوو….. هاتە سەرچۆک!


٢٠١٦.١٠.٨ی زایینی

……………….

نەورۆزانە

ئاکۆ ئەلیاسی

٢٠١٦.٠٤.١٢ی زایینی

من دەمزانی

ڕۆژی دادێ

“پیرە هەڵۆی”

دیلی پێدەشت

مردن لە ڕێی سەربەستی دا

بە ژیانی پڕ لە زیللەت ئاڵشت ناکا!

هەر لە مێژ بوو، لێدانی دڵ خیرا … خێرا

چاوی هیوای بڕیبووە ئاسۆی سووری ئەرخەانی!

من دەمزانی،

لووتکە بەبێ  بزیسکەی هەور ئاوس نابێ و

چیا بە بێ ڕەنگی بەفر … قەت ناخەمڵێ!

داربەڕووی پیر …  بە بێ بۆنی عارەقی بن باڵی پێشمەرگە

پەل و دەرناکاتەوە و  لەگەڵ شەماڵ چۆپی نا گرێ و

گۆرانی بۆ گزنگ ناڵێ!

ڕۆژ باش،

“پیرەهەڵۆی مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەی”

ڕۆژباش،

“تاجی سەری مێژووی سووری سەربەستی گەل”

ڕۆژباش،

“چەپکە گزنگی بە ر پەنجەرەی ماڵە گەوەرەی پێشەوا و هەناسەی نوێ بوونەوەی بیری تیژی  قاسملووی ئستا و داهاتوو،

هێمای چۆک نەدانی شەرەفکەندی و زایەڵەی کاروانی نەسرەوتووی خوڕێنی ڕێی جۆگە و ڕووبار”

نەورۆزتان باش

قەڵافەتە هەیبەت بەرزە …. نەسرەوتووەکان …. قیبلەکانی گەیشتن بە ئازادی گەل

نەورۆزتان باش

ئاڵقە پۆڵایەنە نەشکێندراوەکانی …

ڕاسانەوەی نێوان هەیبەتی شاخ و شار!



نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی