"an independent online kurdish website

کارونی راسان و ناوچە دابڕاوەکانی نیشتمانی پارچە پارچە کراو بەردەوامە. ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٥/۸/۱۳۹٥ کادری بەوەج و تێگەیشتوو و پێگەیشتووی حیزبەکەمانluqman-mehfer-arsani-newey-201610-0

و بەرپرسی فێرگەی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزب و هاوڕێم ڕەسووڵ محەممەدزاده و هاوسەری کچە خۆشەویستەکەم، خاتوو کەنیرە مێهفەر و باوکی ئارسانی یەکەم منداڵی نۆبەرە و چاوەڕێ و چاو لە ڕێیە، کە باوکی بگەڕێتەوە و مژدەی پرۆسەی ڕزگاری ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان پێ بدا.

کەچی بە داخەوە جارێک بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە نەتەوە و حیزب و خۆشەویستانی ئارسانی تاقانەی کرد. لە پێناو ئازادی نەتەوە و نیشتمانی دا گیانی بەخشی.

ئەمە مێژووی کوردە ئەگەر ڕۆژێک بارزانی نەمر و بارزانییەکان وەک شوورەی پۆڵاین بەرگرییان لە کۆماری کوردستان کرد. رۆژێکیش کوڕانی ئازا و بەجەرگی یەکیەتیی نیشتمانی لە مانگی دیفاع لە ئازادی . ئازایانە هاتن و بەرگرییان لە رۆژهەڵاتی کورردستان کرد، وەک هێزی پشتیوان. ئەمرۆش ڕۆلەکانی ڕۆژهەڵات و هەڵۆکانی دێموکرات قارەمانانە لە پرۆسەی رزگاری و گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان بەشداری دەکەن. ئەم خوێنانەن دەبنە هەوێنی یەکیەتی ڕیزەکانی کورد و ڕێکخستنی نێوماڵی کورد.

ڕوحت شادو ڕێگاتان پڕ ڕێبوار بێ.

2016/10/27

luqman-mehfer-arsani-newey-201610

وەگیراو لە لاپەڕەی فەیسبووکی کاک لوقمان

بابەتی پەیوەندی دار


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی