"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: لە ماوەی ڕابردوو دا ژیان و خەباتی فەرماندەری ناسراوی نێو هێزی پێشمەرگەی دێمۆکرات کاک سەید عەلی ئازەری لە لایەن بنەماڵە و یەکێک لە هاوڕێکانیەوە کراوەتەوە کتێبێک بە ناوی “هەڵۆیەک لە کوردستان و تەمەنێک غوربەت” و بڵاو کراوەتەوە 

کە ئێمە وێڕای دەست خۆشی لەو بەڕیزانە، هیوادارین بنەماڵە و کەس و کاری ئەو مرۆڤە خەباتکارانەی کورد کەلە بزووتنەوەی نەتەوەیی د ابەشدار بوون و ڕۆڵیان گێراوە هەوڵ بدەن ژیان و خەباتیان بکەنە بەڵگە بۆ مێژووی نەتەوەکەیان و جیلی داهاتوو.

ئەو فەرماندەرە ی هێزی پێشمەرگەی دێمۆکرات لەدایکبووی ساڵی ١٣١٩ی گوندی هێ لە ناوچەی شنۆیە و بەشداریی کردووە لە شۆڕشی دووبەشی کوردستان دا بۆ یەک ئامانج کە ئەویش ڕزگاریی نەتەوەیی یە.

سەید عەلی ناوێکی ئاشنا و سیمایەکی ناسراوی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو کە ساڵانێکی زۆر هەم لە شۆڕشی ئەیلوولی باشووری کوردستان دا بەشداریی کردبوو و هەم یەکێک لە خەباتکارانی چەخماقەی ڕاپەرینی چەکدارانەی ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ ی تێکۆشەرانی دێمۆکرات بوو ە و بۆ ماوەی ساڵێکیش لە لایەن ساواکەوە زیندانی کراوە .

دوای سەرکەوتنی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و ئاشکرابوونی خەباتی حیزب، سەید عەلی ئازەری وەک فەرماندەرێکی بە ئەزموون و لێهاتوو لە فەرماندەهی و سازماندانی هێزی پێشمەرگەی دێمۆکرات لە انوچەی شنۆ دەستێکی باڵا و نەخشێکی سەرەکیی هەبوو. بۆیە ەهر زوو وەک فەرماندەرێکی نیزامی بۆ خەڵک و پێشمەرگە ببووە سونبول و هێمایەکی جێی باوەڕ و ساڵانێکی زۆر وەک فەرماندەری لکو دواتریش جێگری فەرماندەری هیزی شەهید سمکۆی شنۆیە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی و فەرماندەریی پێشمەرگەی بەڕێوە برد.

ئەو مرۆڤە خەباتکارە سەرەڕای خەباتگێڕی و فەرماندەهی و ئازایەتی، خاوەن کەسایەتیەکی بەرزی کۆمەڵایەتیش بوو. خەڵک بەڕێزو حورمەتەوە پێسوازیان دەکرد و گوێیان بۆ ڕێنوێنییەکانی دەگرت. لە نێو هیزی پێشمەرگە دا کەسایەتیەکی خاوەن باندۆری ئارام وجێ کەوتوو بوو.

سەید عەلی نیزیک بە تەواوی ژیانی خۆی یان لە ساخەکانی کوردستان بە پێشمەرگایەتی بردە سەر و یان لە ئاوارەیی و دوورە وڵاتی دا. سەید عەلی ئازەری لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو بەهۆی چوونە سەری تەمەن و هیندیک نەخۆشی ، لەپێشان ماوەیەک لە باشووری کوردستان دانیشت و دواتریش لە ڕێگای یووئێنەوە نێردرایەوە وڵاتی نۆروێژ و تا دواساتی ژیانی بە حەسرەتی وڵاتی داگیرکراوی ژیا و بەداخەوە وەک زۆر خەباتکار دیکەمان ئەویش لە ڕۆژی ١١ی خاکەلێوەی ١٣٨٥ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشی لە وڵاتی نۆروێژ حەسرەتی دیدارێکی تری نیشتیمانەکەی لەگەل خۆی برد و ماڵئاوایی لێکردین . تەرمی پیرۆزی گەڕێندرایەوە کوردستان و لە گۆرستانی شەهیدانی دێمۆکرات لە شاری کۆیە بە خاک سپێدرا.

یاد ی کاک سەید عەلی بەخێڕ و ڕووحی هەرگیز نەمری شاد

 

 ئەم کتێبە لە ساڵی 2016 بڵاو کراوەتەوە و ئێستا بە شێوەی پ د ف  لە لایەن بنەماڵەی بەڕێزی کاک سەید، بەدەستمان گەیشتووە و لە ساڵیادی کۆچی دوایی کاک سەید دا دەیخەینە بەردەستی خوێنەرانی سایت.

 ئێرە کلیک بکەن بۆ داگرتن و خوێندنەوەی کتێبەکە

بەرگی کتێبەکە 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی