"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان:  لە کاتی بە خاک سپاردنی نەمر کاک ئەبوو کەریمی لە وڵاتی ئاڵمان لە رۆژی 24ی 2 ی 2017 دا، لە تەنیشت ئارمی حیزبی دێمۆکرات، ئاڵای شای جینایەتکار و قاتڵی دەیان رۆڵەی دێمۆکڕات دانرابوو،abu-kermi-bexak-spardn

کە ئەم کارە بوو بە هۆی نارەزایەتی ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات و کوردانی بێزار لە نیزامی شاهەنشاهی و داوا لە کۆمیتەی ئاڵمان کرا کە رونکردنەوەیەک بدا سەبارەت بەم ئاڵایە .

دیارە گۆیا دەبێ خوشکی کاک ئەبوو ئەم ئاڵایەی دانابێ .

دەبێ بگوترێ کاک ئەبوو بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان بە خاک سپێردرا

سڵاو لە روحی پاکی کاک ئەبوو.

abu-kermi-shuweni-bexak-spardn

کۆمیتەی ئاڵمان ئەم رونکردنەوەیەی بڵاو کردۆتەوە و  کە ئێمە دەقی رونکردنەوەکە لێرەدا بڵاو دەکەینەوە.

ڕوونکردنەوەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان

بۆ بیروڕای گشتی

کاتی ڕێوڕەسمی بە خاک ئەسپاردنی هاوڕێی کۆچ کردوو کاک ئەبوو کەریمی لە وڵاتی ئاڵمان ڕێکەوتی ٢٤ ی مانگی فێوریەی ٢٠١٧ ی زایینی لە تەنیشت ئاڵای کوردستان و ئارم و پێناسەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئاڵایەک هەڵدرابوو کە بووە هۆی نیگەرانی و ناڕەزایەتی دەربڕینی هێندێک ئەندام و دۆستان و دڵسۆزانی حیزبەکەمان.

پێویستە وەکوو کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان ڕوونی بکەینەوە، بە پێی هەموو یاسا و قانوونێک، بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمی بە خاک ئەسپاردنی کەسی کۆچ کردوو، بنەماڵە و کەس و کاری دەبن و هەموو باری یاسایی و شێوەی بەڕێوەبردنی نەریتی بە خاک ئەسپاردن و چۆنییەتی ڕێکخستن و ئامادەکاری لە ئەستۆی بنەماڵە و کەس و کارەکەیەتی. بەشداری کردنی هەموو حیزب و لایەن و ڕێکخراوە و کەسایەتی و خەڵکی دیکە لە مەراسیمی بە خاک ئەسپاردن، بۆ هاوخەمی و هاودەردی لە گەڵ بنەماڵەکەی و نیشانەیەک لە وەفا و خۆشەویستی بە کەسی کۆچکردووە.

ئەوەی کە هاوڕێ کۆچکردوومان کاک ئەبوو کەریمی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بووە، نکووڵی لێ ناکرێت و بەشداری بەربڵاوی ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانی حیزب لەو مەراسیمە ماتەمینە، نیشانەیەکە لە ڕێزلێنان لە تەمەنێک فیداکاری و لە خۆبردوویی کاک ئەبوو. لە هەمان کاتدا ئێمە وەکوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەبەری مەراسیمی بە خاک ئەسپاردن نەبووین.

بەڵام پاش ڕێوڕەسمی بە خاک ئەسپاردن، لە لایەن کۆمیتەی حیزب لە ئاڵمان، مەڕاسمێکی تایبەتی شیاو لە ساڵۆنێک بە بەشداری سەدان ئەندام و دۆست و لایەنگری حیزب و بنەماڵەی هاوڕێی کاک ئەبوو و حیزب و لایەنە سیاسییەکان و دۆستان و هاوڕێیانی بەڕێوە چوو کە بەپێی نەریتی حیزبی و بە پێی یاسا و قانوون، چوونکه خاوەنی ئەو مەڕاسمە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، تەنیا ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزب لە نێو ساڵۆنی مەڕاسمەکە هەڵکرابوو.

abu-kermi-shuweni-be-xak-spardn-2

aly-shahi-le-ser-termi-kak_abu

ئەم وێنەیەی کە جێگەی رەخنە بوو



نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی