"an independent online kurdish website

خۆی لە ڕاستیدا دانانی ئەم دەم و دەزگانە هەر بۆ مەبەستی بەرنامەکانی خۆیانە و ئەوانەی وا ئەو فیلمانە هەڵدەسەنگێنن یان ئەو تاک و تەراکەی کە دەبنە ئەستێرەی هالیۆدreuf-golbeden-01

و ئەم جۆرە شوێنانە خۆیان یان بەشێکن لە دسەڵات یان بووکەڵەیەکی دەستی دەسەڵاتن بەڵام بۆ ئەوەی ئاکاری کارەکانیان بڕێک جیاواز دەرکەوێت جار جارە ڕوو لە ئاکتەر و دەرهێنەری باشیش دەکەن کە ئەوەیش هەر چەند کاتییە بەڵام هەر بە قازانجی ڕەوتی کارەکەی خۆیانە!

هەر بۆیە کە سەیر ئەکەی لەم سیستمە ئاڵۆز و پێچەڵاوپووچەدا لە کتوپڕ لە ماڵە هەژارەکانی گەڕکێک لە گەڕەکە قوڕاوییەکان بە هەڵکەوت کچێکی دەنگ خۆش یان کوڕێکی لێهاتوو لە نێو قوڕاوەکەدا دەردەهێنن و ڕێگای دەرکەوتنی پێ نیشان دەدەن، هەتا لە گەڵ ڕەوتەکەدا بسازێت ئەوە نانی لە ڕۆندایە و لە هەموو لایێکەوە چەپڵەی بۆ لێدەدەن، هەر کە سەری نەسازی بزوا ئیتر بە بێ یەک و دوو لە لووتکەوە دایدەبەزێنن و زۆر جاریش ناوی لە ناوان کوێر دەبێتەوە!

ئەم تاقمە پاڵەوان سازە ئەگەر مەیلیان لە سەر بێت بە سناریۆیەک دیسانەوە دەیکەنەوە بە “میناک” بۆ ئەو هەموو بینەر و بیسەر و خوێنەر و گوێگر و هۆگری چاوکاڵی پارە لە گیرفان کە پێویستە بدۆشرێن!

هەر ئەم میدیا بە دەسەڵاتە مرۆڤێکی بێ دەست و پا دەکا بە پاڵەوان بۆ ئەو کەسانەی کە لە سەر شاشەی تێڤێ تیڤتیڤەی خۆیان داوە،  بە بینینی دڵە ناسک و شووشەیەکەیان لە شاشەکەوە لە پڕ دەشکێت، دەڵێی لە ڕێگەی هاتن بۆ بەردەم شاشە درۆکە ئەو هەموو هەژار و بێ دەست و لاقەی لای خۆمانی نەدیوە کە بە سەر مین و لوقم پەڕیون و تەنانەت لەوانەیە ئەویش یەکێ لە هۆگرانی ئەمیش بێت!

زۆڕناچییەکانی میدیای دەسەڵات بەم ڕۆژگارە خەریکی بارگاوی کردنی کۆمەڵگەن و هەرچۆنێک پێیان خۆش بێت دەتوانن کایە بە کارتەکانی بەردەستیان بکەن!

میناکەکان زوو دەگۆڕن، لە قژی سەرەوە بگرە هەتا جلوبەرگ، ماشین، کەلوپەلی ڕازاندنەوە، جوانکاری لە هەموو شێواز، مووزیک، گۆرانی، دانس، هەڵپەڕکێ، فیلم، هەر لە شیری مریشکەوە هەتا شاخی مار لەم مارکێتە گەورەیە دەست دەکەوێت!

مەڕ و مانگاکەت بفرۆشە و وەرە شیری خاوێن لێرە بکڕە!

جا کوا نانی ماڵی و کولێرە و پەنیری جەڕە باوی ماوە، تازە کێ دەچێت بۆ لای کاکە عەبەی سوراحی بۆ نەچم بۆ فرۆشگە زنجیرەییەکانی فڵان و فڵان…

لە مێژە سیاسەت بازی داوەتە ناو وەرزش و ناو سینما و ناو گۆرانی و ناو شاشەکەی ماڵەوە!

لە بەر هەرای هەرای ئەو سریاڵە خۆشە تورکییە نووسینەکەم بۆ ناچێتەوە سەر یەک…

لە سەر ئیزنی خۆتان دەچم بە لای سریاڵی کەماڵەوە و …

ڕەوف گوڵبەدەن

27.2.2017

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی