"an independent online kurdish website

ڕاپەڕن ئەی کچ و کوڕان ڕاپەڕن!  

وەرن چەکی شەڕەف لە شان کەن   suleiman-ahmadnjad

دەی وەرن!

هەتا دووژمن ڕای نە کردووە

برۆن و هێرش

بەرن!

هەموو دوونیا سەربە خۆیە

ئێوە بۆ بێ

خەبەرن؟

وەتەن دڵتانیش بخوازێ

ڕامەوەستن

بۆی بەرن!

سەدان کەمینتان لە پێش بێ

مەکشێنەوە

هەروەرن!

بۆ ئازادی،وەتەن هەرئێوەی دەوێ

گەلێک ئێوەی لە گەڵدابێ

ناکەوێ!!

سەنگەری شۆڕش ئێستاکە حازرە!

هێزی ئێوە تینی خۆر و

ئاگرە!

سووتاندوویە،ناخی دووژمن

تینی ئەم دوو

ئاگرە!

دامەنێن چەکی بڕواتان قەت نەکەن؟

تاوە تەنتان وەکو بولبول،لەناو قەفەس

دەرنەکەن!!

بەرنەدەن دەستتان،لە چەک و لە سەنگەر؟

ئەوڕۆ یا سبەی،باخی نیشتمانی ئێوەش

دێتەبەر!

هەوری ڕەشی نائومێدی شەق دەبا و

خۆر لە ژێرمژ و لە ناو تەم

دێتەدەر!

لێمە گەڕێن لە وەزیاتر،کوردستانتان یەخسیربێ

بە کام تاوان،وەکو دیلێک

هەردیلبێ؟

دوژمنی ئێوە،هەرپەست و پەستترە

شۆڕشی ئەمجارەتان،لە جاران

خەستترە!

ڕامەوەستن،زووکەن دەی خێرابڕۆن

سەفی دوژمن،زۆر لە جاران

لە تترە!!

ڕاپەڕن ئەی کچ و کوڕان ڕاپەرن!

وەرن چەکی شەڕەف،لە شان کەن

دەی وەرن!

هەتا دوژمن،ڕای نە کردووە

بڕۆن و هێرش

بەرن!!

سلیمان

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی