"an independent online kurdish website

لە ئێستادا سیاسەتی ئۆردۆغان و حکوومەتەکەی بەسەر چەند ڕێچکەی جیاواز و بەتەواوی دژبەیەکدا دەڕوات و لە ئانکاراوە هەر رۆژەی گوێ بیسی قسە و هەوڵی دژبەیەك دەبین

muhamad-suleimani

لە هەمبەر ڕیفراندۆم لە باشووری کوردستان  و کێشەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستاندا. لەو چەند رۆژەی ڕابرد سەرکۆماری تورکیا بە ڕەقترین شێوەی دیپلۆماسی سەبارەت بە باشوور و پرسی سەربەخۆی کوردستان لێدوانیدا و بە ئاشکرا گوتی: نای هەوێت گوێی لە وشەی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کوردی بێ” و دژی دەوەستن و بۆیان قبووڵناکرێت دەوڵەتێك بەناوی کوردستان دابمەزرێت و  بەهەر قیمەتێك بێت دژیایەتی دەکەن. ئەو قسانەی ئۆردۆغان بەومانایەدێت کە هەموو پەیوەندیەکان لە نێوان هەولێر و ئانکارادا دەگەنە خاڵی کۆتایی و بەرژەوەندییە ئابووری و بازرگانیەکان بەلادەنرێن. بەڵام لێدوانی “مەولود چاش ئۆغلۆ” بەتەواوی پێچەوانەی بیروبۆچوونی سەرکۆماری تورکیان و تاڕادەیەك بەدوورە لە عینادی سیاسی و لە هەلێر چاوی بە نوێنەری زۆربەی هێزە سیاسیەکانی کوردستان کەوتووە و پێی ڕاگەیاندن کە لە ئێستادا لەگەڵ بڕیاری بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمدانین و نیگەرانیەکانی حکوومەتەکەی بۆ روون کردوونەتەوە.

 سەبارەت بە کێشەی کورد لە  سووریە و هێزەکانی یەپەگەش هەر ڕۆژەی بەجۆرێك هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیاند  و هەڕەشەی هێرش و بابەتی لەو جۆرەیان دەکرد، بەڵام لە کرداردا هیچیان بۆ نەچۆسەر و دەبینین کوردەکانی ڕۆژئاوا کە ئەزموونی حومکڕانیان لەو وڵاتەدا پێك هێناوە، زۆربەی ناوچە کوردستانییەکانیشیان خستۆتە ژێر سنووری دەسەڵاتی خۆیان و ئۆردۆغان و هەڕەشەکانی لە ئانکارا زیاتر بڕیان نەکرد. هێزی هاوپەیمانی دژ بەداعش لە ئێستادا زۆر بە فراوانی و لە نێویشیاندا ئیدارەی “ترامپ” زۆر بە ژێری یارمەتی و هاوکاری پێشکەش  هێزەکوردەیەکانی ڕۆژئاوادەکات. ئەگەر سەیری رووداوەکانی پاش دروستبوون و سەرهەڵدانی داعش بکەین، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر لە سیاسەتی تورکیا لە هەمبەر شەڕ بەدژی داعش رازینەبوون و هەتا هێندێك جار گوومانی ئەوەیان لە تورکیا دەکرد کە هاوکاری تیرۆریستەکان دەکا. بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وێرای دیداری ئاست بەرزی نێوان ئێران  و تورکیە بۆ لێدان و زیانگەیاندن بەکورد و، رەوتی پەیوەندییە سیاسیەکان  سەرکەتوونابێت. تورکیا بەدرێژای مێژوو دژایەتی باڵادەستربوونی ئێرانی لە ئاستی ناوچەکەدا کردوە و بە دراوسێیەکی مەترسیداری خۆی زانیووە. بەڵام دەڵیی بە یەك کۆبوونەوەی هاوشێوە هەموو ئەو مەلەفانەی لەسەری ناکۆکن، بەلاوە بنرێن و بە هاوبەشی لە کورد بدەن!  سیاسەتێکی لەو جۆرە نە ئیـمکانی هەیە و نەبۆشیان دەگوونجێت بەدژی کورد مێژوو دووبارە بکەنەوە. کورد و هێزە ئازا  و بەجەرگەکەی تەنیا هێزێکی کاریگەرە کە توانیویەتی دژی داعش شەربکا و قۆناخەکانی ئە وئاڵۆزیەش لە بەرژەوەندی خۆیدا بگۆڕێت و پشتگیری نێونەتەوەی بۆ دۆزە ڕەواکەی بەدەست بێنێت. ئەگەر سەیر بکەین تورکیە لە ئانکارا هەڵوێستێکی بەتەواوی  نەیار و دژی هەنگاوە سیاسیەکانی باشوور ڕادەگەیەنێت و لە هەوڵیریش وەزیری دەرەەی ئەو وڵاتە بەنەوحێکی نەرم و دیپلۆماسی سازگار و ئاشتەوایی قسەدەکات. مەولود چاوش ئۆغلۆ دەڵێت: هاوکاری و پەیویەندی ئابووری و بازرگانیەکانی تورکیە لە گەڵ هەڕیمدا، گرێدراوی هەنگاوی ڕیفرادۆم  بۆ سەر بەخۆی کوردستان ناکرێ ” و ئەو هاوکارییە بەردەوام دەبێت و ناکرێ سنوور بۆ مەبەستێکی واها بەسەر خەڵکی کوردستاندا دەبخەین.

 خوێنەر کە لێکدانەوەی ئەو پاراگراف و لێدوانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات، زۆر باشتر سیاسەتی بانێك و دوو هەوای ئەو وڵاتەی لە هەمبەری کورد دا بۆ دەر دەکەوێت. بەڵام لە بەرانبەردا سیاسەتی هەرێمی کوردستان پاش ڕاگەیاندنی بڕیاری ڕیفراندۆم، ئەوە دەبێت کە داوای یارمەتی و هاوکاری سەرەتا لە وڵاتە دراوسێ کان و پاشان کۆمەڵگای نێونەتەوەی دەکات کە بۆ یەك لایکردنەوەی پرسی نەتەوەی و نیشتیمانی کورد لە باشووری کوردستان یارمەتیدەر و هاوکاربن. بەواتایەکی دیکە بڵێین دروست بوونی کیانی سیاسی کورد بەو مانایە نابێت لێکدانەوەی بۆ بکرێ کە ئیدی کێشە و ئاڵۆزی دەکەوێتە نێو ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەر خۆیاندا، دابەشکردوە. ئەو ئاڵۆزییە سەرەتاکەی بۆ ئەو سەردەمە مێژوویە دەگەرێتەوە کە پرسی کورد لە لایەن تورك و فارس و عەڕەبەوە پاش داگیرکردنی خاکی کوردستان،  پشتگوێ دەخرێ و بەرێگای توندوتیژیدا هەوڵی یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە گەورە و نەتەوەیانداوە. پاش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردیش لە ئێران و تورکیە و سووریە و ئێراق دا کێشە و ئالۆزی سیاسی و سەربازی لە نێوان کورد و دەسەڵاتی ئەو چوار وڵاتەدا هەبووە. کلیلی چارەسەری ئەو پرسە نەتەوەیە، دابینکردن و سەلماندنی  مافی سیاسی و نەتەوەیی گەلی کوردە لە چوارچێوەی ئەو وڵاتانەدا و دەکرێ بەدەر لە سیاسەتی توندوتیژی کێشەکان یەكلای بکرێنەوە.  

محەممەد سڵیمانی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی