ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩.١٠.٢٠١٧ سەعاتی ١١ی پێش نیوەڕۆ ڕێکخراوە کوردستانیەکان و ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی ئوتریش بە مەبەستی پشتیوانی لە ئاکامی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان

????
و دەربڕێنی ناڕەزایەتی ڕەوەندی کsوردی بەرانبەر بە هەڵویستی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بە ریفراندۆمی باشووری کوردستان و دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی لە شاری ویەن پێتەختی وڵاتی ئوتریش و لە بەردەرکی سەفارەتی ئامریکا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان پێک هێنا.
بەشدارانی گردبوونەوەکە پلاکاتێکیان هەڵگرتبوو کە بە زمانی ئاڵمانی و لە شێوەی ڕەنگی ئاڵای کوردستان لێی نووسرابوو بەڵێ بۆ کوردستان . لە لایەن هەیئەتێکی دیاری کراویشەوە نامەیەکی دەربڕێنی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هەڵویستی ئامریکا سەبارەت بە ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان و دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان تەحویلی سەفارەتی ئامریکا درا. شایانی باسە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش بە شێوەیەکی چالاکانە لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی گردبوونەوەکەدا بەشداربوون.

????

????
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش