"an independent online kurdish website

لە ٣ی سەرماوەزی ١٣٦٨ی هەتاوی لەکاتێک دا کامیل ئیبراهیمی کادری کۆمیتەی شارستانی ئۆرمیەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانن،  بۆ ئەرکێکی حیزبی لە ئاوایی کەنداڵۆک دەبێ،

کەسێک بە ناوی جەوزەرد خەڵکی خانگەی سوور سەر بە سارستانی ورمێ کە بەداخەوە کورد و ناسیاری کامیل میوانی ماڵیک بووە لەو گوندە.

کامیل هەم کادری تەشکیلات بوو، هەم کادرێکی هەتا بڵێی خەڵکی و کۆمەڵایەتی بوو. بۆیە بەیانی دەچێ لەگەل ئەو کەسە لە سەر بانی یەکێک لە ماڵەکانی گوند پێکەوە قەدەم لێدەدەن و قسە دەکەن، بێ ئەوەی کامیل هەست بە نیگەرانیەک لەو کەسە بکا، هەڵبەت لە سەر ناسیارییەک کە پێکەوە هەیانبووە.

لە نەکاو ئەو مرۆڤە ناپاکە دەمانچەیەک کە جاشێکی خائین و خۆفرۆش بە ناوی مستەفا سوڵتانی (مستۆی عەمێ تا ئێستاش پیرە جاشێکی خۆفرۆشە) بە دیاری کراوی بۆ تێرۆری کامیل پییداوە، لە پشتەوە تەقە لە کامیل دەکا و بە سەختی برینداری دەکا و هەڵدێ کە بەخۆشی یەوە بەهۆی چەند ئەندامێکی حیزب کە لەو دەوروبەرە بوون تێرۆریستەکە ڕزگاری نەبووە و کوژراوە.

کامیل بە هۆی سەختیی برینەکەی رۆژی ٥ی سەرماوەز بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە هاوڕێ و کەس و کاری و حیزب و نیشتیمانەکەی کرد ، بەڵام یاد و ناو و بیرەوەرییەکانی، قسە خۆش ومەجلیسە گەرمەکانی هەتا ئیستاش بە زیندووی ماونەتەوە.

یادی کامیل ئیبراهیمی بە خێر

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی