"an independent online kurdish website

 رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٨.١٢.٢٠١٧ی زاینی خۆپێشاندن و ناڕەزایەتی گەلانی ئێران لە “مەشهەد” دووهەم گەورە شاری ئێران و چەند شارێکی گرینگ و مێژوویی  وڵات سەری هەڵداوە

 و شەقامی شارەکان باوەشیان بۆ ئاپۆڕایی ناڕەزایەتی و بێزاری خەڵک بەرانبەر بە سیاسەتی سەرکووت و کردەوەی ستەمکارانەی  کاربەدەستانی باڵایی ئێران  کردۆتەوە و نائارامیەکان هەتا ئێستایش بەدەوامیان هەیە. هێزە ئەمنیەکان لە نێو خەڵکدابە هات و هاوار و قسەی بێکردار هەوڵیاندا بارودۆخەکە ئارام بکەنەوە هەتا زیاتر پەرە نەستێنێت و مەترسیەکان لە سەر نیزام دوور بخەنەوە ، بەڵام دامرکاندنەوەی گڕکانی بێزاری و بێکاری و هەژاری و ستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو دەرفەتەی لە بەردەم خەڵک دروستکردوە بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە و بەیەکگرتووی  درێژە بە خەباتی مەدەنیان لە پێناوی خواست و ئامنجەکانیاندا بەرزبکەنەوە و بەدژی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی وڵات هەڵوێست بگرن. خۆپێشاندەران بەدژی حەسەن رووخانی سەرۆك کۆمار و عەلی لاریجانی سەرۆکی پارلمانی وڵات دروشمیاندەدا و بە دەنگی بەرز مەرگ بۆ دیکتاتۆر و گەندەڵ کاران دەوترایەوە. کاتێك لە وڵاتێکدا ئازادی و دادپەروەری سیاسی و کۆمەڵایەتی هەبێت و ژیان و گۆزەرانی هاونیشتیمانیان دابینکرابێ و بیر لە دزی و بەهەدەردانی سامانی گشتی وڵات نەکرێتەوە لە لایەن گرۆپێکی دیاریکراوە، کەمتر وا ڕێدەکەوێت خەڵكەکەی بەدژی حکووتی خەڵکی دروشمی روخان بدا و بەردبارانی داموودەزگا و هێزە ئەمنی و سیاسیەکانی بکات. حکوومەتی ئاخوندی خراپترین نموونەی حوکمڕانی سیاسی و ئیداری لە ماوەی مێژووی دەسەڵاتداریدا پێشکەش بە گەلانی وڵاتکردوە و دەستەیەکی زۆر پچووك کە  دەستیان بەسەر جوومگە سەرەکیەکانی حوکمڕانی وڵاتدا گرتووە سودمەندی ژیان و گوزەرانی شایستە و سەردەمیانبوون و هەن و خەڵکێش هەیە بە ڕێگای کۆڵبەری و کاروکاسبی تری تاقەت پڕوکێندا بژیوی ژیان و گوزەرانی خۆی و بنەماڵەی دابین دەکات. ئیران وەك وڵاتێکی بە هێز و دەوڵەمەند و گەورەی ناوچەکە، هەڵکەوتوویەکی گرینگ و مێژووی  سیاسی و ئابووری و جوگرافی خۆی هەیە و دەوڵەمەندە بە سەرچاوی ژێر زەوی و سەرزەوی بەرفراوان و ئەگەر بێت و ئەو سەروەت و سامانە نەتەوەیە  زەبەلاعەی ئێران ڕۆژانە لە کاناڵە جۆربەجۆرەکانەوە دەستی دەکەوێت لە دەستێکی ئامان و  دەستپاکدا بێ و بە شیوەی باش سەرف بکرێ. ئەوکات داهاتی گشتی ساڵانەی  بۆ هەموو لایەك خێر و بێری دەبێت و ژێرخانی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تاک و کۆمەڵگا بە شیوەیەکی چاوەڕواننەکراو گەشەدەکا و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر وڵاتدا دەکێشێت. ئیدی ئەو جار بەهانەیەك نیە کە دژی ئەو خەڵکە هێز بەکار بێنن، دەسەڵاتی ناوەندی ئێران ساڵانە بە ملیار دۆڵار هاوکاری و یارمەتی پێشکەشی گروپە تۆندئاژوکان لە یەمەن و لبیا و سوریە و عێراق دەکا، لە کاتێکدا ناتوانێت ژیان و گوزەرانی باش بۆ گەلانی وڵات دەبین بکا و جەوەکی بەتەواوی ئەمنی و پۆلیسی بەسەر وڵاتدا زاڵکراوە و بە دەلیل و بەهانەی جۆراوجۆر ڕۆژنیە لە شارەکانی وڵاتدا بەدیان لە ڕۆڵەکانی گەلانی ئێراندا ئیعدام  نەکرێن. ئازادی تاك و بە کۆمەڵ و دێمۆکراسی سیاسی و نەتەوەیی  و ئاینی بوونی نیە و دەسەتەیەك لە فارسە شۆفێنیەکان حوکمڕانی دەکەن. حکوومەتی ئاخوندی بەردەوام سەوەت و سامانی گەلانی وڵاتی بەهەدەرداوە و  بێگوومان بە شێوەیە هیچ خێرو خۆشیەك بە گەلانی وڵات ناگەیەنێت و بەڵکوو ئێستا هەتا ناتوانن مووچەی فەرمانبەرنیان دابین بکەن. دیارە ئەوەش ئاکامی سیاسەتی فاشل و نادروستی ئەو گروپەیە کە وەك مافیەی ڕەش و سپی دەستیان بەسەر قووتی خەڵکدا گرتووە و بۆ قازانج  و مەبەستی تایبەتیان بەکار دەهێنرێت. خەڵکی ئێران. هێزە سیاسی و تیکۆشەرەکانی کوردستان بە یەكگرتووی هەوڵبدەن رووبەرووی ئەگەری رووداوە گەورەکانی تری وڵات ببنەوە و بە پرشوبڵاوی کورد ناگات بە ئامانج و خواستە سیاسی و نەتەوایەتیەکانی. ئیدی کاتیەتی کورد لە رٶژهەڵاتی کوردستان بەیەکەوە و لە سایەی کۆدەنگی نەتەوەیدا یەکبگرێ و کاربۆ روخاندنی ڕێژیمی ئیران بکا.

محەممەد سلێمانی

بابەتی پەیوەندی دار

بهزاران تن از مردم مشهد روز پنج شنبه در میدان شهدای این شهر در اعتراض به گرانی تظاهرات کردند.          

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی