"an independent online kurdish website

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران  بناخەکەی لە سەر بنەمای سیاسی و نەتەوەی و ئازادییەکان دامەزراوە و لە مێژووی تێکۆشانیدا زۆر شێلگیرانە خەباتی بۆ ئازادی و دابین کردنی دێمۆکراسی کردوە

muhamad-suleimani

محەممەد سولەیمانی

 و  هەرگیز بە شێوەی هەڕەمەکی  و  کرچووکاڵ، خوێندنەوەی  بۆ رووداو و پێشهاتە سیاسی و  کۆمەڵایەتیەکان و  بابەتە پەیوەندیدارەکانی خەباتی رزگاریخوازی گەلی کورد  نەکردوە. سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی ئەو فیلمەش، حدکا  زۆر بە خیرایی هەڵوێستی خۆی لە پەیوەندی لە گەڵ نێوەرٶكی فیلمەکە و  و ئامانجی  ڕێژیم لە بڵاو کردنەوەیدا لە قۆناخی ئەمرۆی خەبات و بەرخۆدانی گەلی کورددا بە بەرچاو ڕوونیەوە،  پێداگری لەسەر هاوکاری و هاوپەیوەندی سیاسی لە گەڵ هێزە کوردیەکانی دەربڕیەوە.  ئەو” فیلمەیش” کە دوژمن بە ئانقەست لە ئێستادا بڵاوی دەکاتەوە و، ئامانجی دوژمنکارانەی لە پشتەو  بە نیەتی خێرو چاکەی هیچ لایەك ئەو کارەیان ئەنجامنەداوە و بێگوومان هی دڵسۆزی و پروۆشیان  بۆ حیزب و گۆڕەپانی سیاسی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ناگەڕێتەوە و حکوومەتی ئاخوندی چاوی بە دەسکەوتە بەدی هاتووە کانی باشووری کوردستان هەڵنایەت و هەردەم بە دوای دۆزینەوەی پیلانگێڕی نوێدان بۆ لە باربردنی ئەو ئەزموونە و ئاژاوە دروستکردنی لە نێوان بەشەکانی کوردستاندا. بە نیشاندانی ئەو فیلمە دیکۆمێنتاری و  دروستکردنی زانیاری ساختە و ناتەواو  بۆ هەموو لایەك و لانیکەم بۆ تێکۆشەرانی دێمۆکرات شتێکی نامۆ و تازە نیە و  بەڵکوو نیەتی کار بەدەستانی تاران تێکدانی پەیوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتیە لە نێوان هێزە سیاسی و تێکۆشەرەکانی ئەو دووبەشەی کوردستاندا. ڕێژیمی ئاخوندی ئێران کە لە ئێستادا بە دژوارترین بارودۆخی سیاسی و ئەمنیدا تێدەپەرن و نائارامی و بارگرژی و ناڕەزایەتی گەلانی ستەملێکراوی وڵات لە سیاسەتی برسیکردن و گەندەڵی سیاسی و ئیداری حکوومەت بێزارن و ئەگەری سەر لەنوێ سەرهەڵدانەوەی خۆپێشاندان و هاتنە سەر شەقامەکان بە شێوەی بەربڵاوتر دەکرێ. خۆ ئەو رێژیمە دەبێت کارێکی ئەوتۆ بکا هەتا خەیالی خۆیان لە سەر رووداوە ناخۆشەکانی شارەکانی وڵات کمێك دوور بخەنەوە و بیخەنە پاڵ گەلی کوردستان.  ئامانج لەو کارە زۆر روونە، کاربەدەستانی نیزامی ئیران، هەوڵدەدەن هێزە کوردیەکانی کوردستان لەو ڕێگایەوە بکێشنە نێو گەمەیەکی تازەی بارگرژی و پێك هەڵپڕژان و شەری بەشەکانی کوردستان بەیەکەوە هەڵبگریسێنن و خۆشیان تەماشاچی رووداوەکان بن. لەو پەیوەندیەدا تەشکیلاتی حیزب دەبێت زۆر بەرپرسیارانە لەو بارەوە هەڵسوکەوت و لێکدانەوەی بۆ کۆی رووداوەکە و چیرۆکە ساختەکانی گێرانەوەی ئەو حیکایەتە ناڕاست و چەواشاکاریانە  کە پەیوەندیان بە حدکادا هەیە، خوێندنەوەی وردی هەبێت و بە هەڵەش و شلوێبوون بابەتەکە لە رەوتیخۆیدا  بە ئاڕاستەیەکی تردا دەبرێت. چۆن دەکرێت لە سەر کۆمەڵێك زانیاری کە بکوژانی گەورە ڕێبەرانمان باسی دەکەن، باوەڕ بکەین و بکەوینە سەنگەری دژایەتی و بێڕێزیکردن بە یەکدی، لەو رووداوەدا کەسمان دۆڕاو یانیش براوەنین.

ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات لە بەرزترین پلەی سیاسی و تەشکیلاتی هەتاوەکوو نزمترین پلەی تەشکیلاتی بەشمان هەیە لە کۆی پرۆسەکەدا و کەسمان لە سەرکەوتن و تێك شکاندا بێبەشنین.  کورد و بزووتنەوەکەی لە هەموو کات و سەردەمێکی سیاسی و بەرخۆداندا، زۆرتر نیازی بە یەکڕیزی و هاوپشتی نەتەوەیی خۆی  هەیە و دژایەتی و لێك زویربوون و لوت لێك هەڵ ئەنگاوتن و تانەو تەشەر تیکگرتن لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا، بەدڵنیایەوە بۆ هیچ لایەک سودی نیە و تەنیا حکوومەتی ئاخوندی پێی کەیفخۆش بووە. ئەو زانیاریانەش  کە باس لە  ڕێککەوتن و پشتکردن لە خەباتی چەکداری حیزب دەکەن،  بێگوومان  دەرئەنجامی  هێرشی سەر حیزب لە نزیك شاری کویە دا نەبووە و رووداوەکان نەوحێکیتربوون. زۆرینەی ڕێبەری ئەو وەختی  بەو نەتیجەیە گەیشتبوون کە بە ڕێگای ئەو شێوە خەباتە دا، واتە خەباتی چەکداریدا ڕەنگە گەل بە ئامانجەکانی نەگا و لازمە سەرمایەی مرۆی حیزب وەك هێزێکی کاریگەر و بەرچاو بپارێزرێت و شێوەکانی دیکەی خەبات پەرەیان پێبدرێت. ئەو مەسەلەیەم  زۆر جار لە زمان ئەندامانی ئەو سای ڕێبەریەوە دەبیست و باسی ئەوەکرا کە ئەو شیوە خەباتە بخرێتە لاوە بۆ کاتێکی نادیار. دیارە ئەو بیرکردنەوەیە هەر لە سەرەتاوە نێوەرۆك و بنەمایەکی بەتەواوی  زانستی و سیاسی بەوەختی  نەبوو و لە نێو تەشکیلاتی حیزبیشدا راپرسی بۆ ئەنجام نەدرا. پاشان ئەگەر هاتبا و کومیتەی ناوەندی بە رێککەوتن خەباتی چەکداری هەڵبوەشاندایەوە،  وەك لە گێرانەوەی فیلمەکەدا دەردەکەوێت، باوەڕم نەدەکرد  ڕاسان لە کات و هەلومەرجێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەتەواوی  نوێدا بەدژی حکوومەتی ئاخوندی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەری هەڵدابایەوە و هێزی تایبەت بە شارەکانیش،  واتە شانەی چەکداری شۆڕشگێر دروستبانەوە. ڕێژیمی ئێران هەموو هەوڵێکدەدات هەتا بە ڕێگای دروستکردنی ناکۆکی سیاسی لە نێوان هێزەکوردیەکان و بەتایبەت دوو دێمۆکراتدا و، تۆزێك  پشووی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ئیران بەخۆیان بدەن و بە خەیاڵیان لەسەر ئیشەی بزووتنەوەی سیاسی و شۆڕشگێڕی خەڵکی کوردستان نەجاتیان بێت.  زۆر بە شادمانیەوە دەبێت بەڵێم،  بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری حکوومەتی ئاخوندی ئێران  بەجۆرێك نایەتە پێشچاو، بەو  پیلان و چەواشاکردنە ، هێزە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرقاڵی بابەتی لاوەکی تر بکەن، یان ئەوەتا زیان بە زەمینەی لێک نزیك بوونەوەی حدکا و حدک بگەیەنن.

 

محەممەد سلێمانی

16.01.2018

بابەتی پەیوەندی دار

فیلم ، هێرشی کۆماری ئیسلامی ئاخوندی بۆ سەر کۆیە ساڵی 1996 لە زمانی خۆیانەوە

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی