زەمەن
ڕەوەز
گەنم
دارستان
ڕەوەز:ئەوکاتەت باش زەمەن ئەوە بۆا بە پەلە دیسان؟ماڵت نەشێوێ ھەر پشوو دانت نیە.
زەمەن: ھەموو کاتێکت باش ڕەوەز ، ئەی چ بکەم ؟ وەکی تو سەرخەت وڕەق بم و نەجوڵێم؟
ڕەوەز: نا نا ماڵت کاول نەبی مەبەستم ئەوەیە خۆ زۆر ماندوو مەکە.
زەمەن : ڕەوەز با پێت بڵێم من وا لە دایک بوویمە و وەتەی بیرم دەی ھەموانم بە سەر کردیتەوە و ئیدی
ئێوە چۆن بیر دەکەنەوە ئارەزووی خۆتانە و ناتوانم بوێستم لای تۆم خۆش.
گەنم : ئا ئەوە بێ و نەبێ زەمەنە وا بە دەس ڕا وەشان بۆ لامان دێ .
زەمەن : ھا گەنمە بۆر چۆنی ،کەی خۆت کۆ ئەکەیتەوە درەنگە ئاخر پڕیشکە ئاورێکت وێ کەوێ
کەس ناگاتە ھاوارت و ئەسوتێی ؟
گەنم : نا نا واش نیە زەمەن بیری خۆم کردۆتەوە.
زەمەن: باشە ئەوە من وتم و تۆش گوێت لێ بوو
دارستان: ئەوە زەمەنە ھات دیسان دەزانم باسی تەور و تیرانم لۆ دەکا دەم ترسێنێ ، ئەوە ھات !
زەمەن : کاکی دارستان چۆنی، دەزانی ئەو ساڵ بە تەور و داس ھەڕات ناکەنێ .
دارستان: بەراستیتە . باشە باش ئەوساڵ قەڵت وبڕن ناکەن ، بەراستی ھەواڵێکی خۆشت داینێ زەمەن .
زەمەن : نا نا دڵت خۆش مەکە بە مشاری بەرق و
پیل ئەتان بڕنەوە وشیار بن کە نەمامەکانتان وەبەر
نەکەون.
دارستان: باشە زەمەن ئەی چ بکەین باشە
زەمەن : ئەگەر بە من دەکەن لە گەڵ گەنم و ڕەوەز
بە دوای قەڵم دا بەگەڕێن و بیدۆزنەوە.
حەمە حەریری
19.02.2718 کوردی