"an independent online kurdish website

خونچەگـوڵم  

 خونچـــــــەگوڵێکی جـــــــــوانم
لـە بـاخچــــــــەی منـــــــــداڵانم  

رووخــۆش و لێـو بەخـەنــــدەم
زمــــان شـــــیرینم هـــــــەردەم

دڵـــــــم پــــــاک و بێـگـــــەردە
وەک بەفــری کـێو و هـــــەردە

حـــــــــەزم لـە ئــــــــــــازادیـیە
لـە خـــۆشی و لـە شــــــــادیـیە

لـە گـــــــــوڵ لـە جـــــــــوانیـیە
لـە یــــــــاری و گـــــــــورانیـیە

کوردســـــــتانم خـۆشـــــــدەوێ
هـــــــــیوادارم سەرکـــــــــەوێ

 پەپـوولەم

پـەپــــــوولەی کوردســـــــــتانم
لـە نـــێو بــــــاخ و بێســـــــتانم

بـاڵ رەنـــگـین و نـەخـشــــــینم
ئێسک ســـووک و شــــــــیرینم

جـــوان و نیـــان و نـاســـکۆڵەم
نــــەرمـفـــــڕ و ســـــــووکەڵەم

هـــاوڕێـی گـــــوڵ و منـــــــداڵم
لـە نێــو گوڵــــــزارە مــــــــــاڵم

مــــن بێـــــــوەی و بێــــــــزیانم
خۆشــــەویســتی هـەمــــــووانم

بـــژی نــــــەورۆز و بەهـــــــار
کـوردســـتانی پــــڕ گوڵــــــــزار

 

نـەرویج: ٢٠١٨

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی