"an independent online kurdish website

کوردستان ئەم نیشتیمانە داگیر کراوەی کە بست بە بستی بە خوێنی سووری لاوانی پاراو بۆوە و هەر بستەشی ئێسک و پرووسکی قارەمانێکی لە خۆ گرتووە. هە رشاخ و دۆڵ و دەشتێک، پەناهەرکانیاو و لە بن هەردار و بەردێک کە دەرباس بی، دڵنیای کە لاوێکی ئەم نیشتیمانە بە مات و مەلوول و بە غەریبی و لە هەمانکات دا ئارام و بە هیوای ئازادیی نیشتیمانەکەی سەری ناوەتەوە و چرکە ساتەکان دەبژێرێ بۆ ئەو ڕۆژەی کە ئاواتی ئەو بوو و سەری لە پێناو دا نایەوە.loghman__foladi

کێلی مەزارەکان سەریان بەرزکردۆتەوە، شاهیدی دەدەن کە ئەوەتە لە ژێر ئەم بستە خاکە دا قارەمانێک هەیە ، سەرت داخە و جارێک بڵێ: هەڤالێ شەهید تو بنڤە بێ غەم ، ل ڕێبازا خوە ببە خاترجەم.

لە سەر ڕێگای کوڕو کیژ و پیر و لاوی ئاوایی نیشتیمان پەروەری شکەوتان، ئاوایی حاجی خدری نیشتیمان پەروەر و عاشقی پێشمەرگە، قارەمانێک نێژراوە. ئەو قارەمانەی کە بە گولەی زۆڵە کوردێک تێرۆر کرا و مەنزڵگای ئەبەدیی بوو بە قەڕاغ ئاوی ساردی بناری چیای شەهیدان. ئەو قارەمانەی کە ١٤ مانگ بەرلە شەهیدبوونی، هە رلەو مەنڵگایەی شاهیدی شەهید بوونی سادق باقری بوو. ئەو قارەمانەی کە خەبەری شەهید بوونی سادقی بۆ هێناین .

ئەو قارەمانە لوقمان فۆلادی پێشمەرگە و تێکۆشەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە هێزی ئاگری بوو. کە دەڵێم هەرجێگایەک لەم نیشتیمانە داگیر کراوە مەزاری شەهیدێک یان چەندین شەهیدە هەر قسە نیە، لە پەنا ئارامگەی لوقمان، سادق باقری خەوتووە، لەم لاتری فەرماندەری ناودار برایم شێخاڵی خەوتووە، ئەملاتریان عەلی پاوەری و فەتتاح پوور خالیدی خەوتوون. ئەوان هەموویان پەنجەرەی ئارامگەکەیان دەروانێتەوە سەر گۆڵی غەدر لێکراوی ورمێ و فرمێسک بۆ مەزڵوومەیتی ئەو دیمەنە جوانەی نیشتیمان هەڵدەوەرێنن کە خەریکە دەمرێ! ڕۆژانە زێدی خۆیان دەبینن . تەڕگەوەر و مەڕگەوەر، بەراندێز و بەند دەبینن، گرێ مەلا وەلی و سیر و ئاز دەبینن، سڵاو لە کاکەرۆ و میربهال و سەماوەرۆک و سیتەۆ و سرتێ خەلیل دەکەن. چیای شەهیدان ئەوانی دەباوەش گرتووە و ئەوانیش چیای شەهیدان.

لەم ڕۆژانە داهاوڕێم کاک ئەحمەد پیری کادری پێشووی حیزب بە سەردان چووبووە وڵاتی تورکیە و سەردانێکی ناوچەکانی شەمزینانی باکووری کوردستانیشی کردووە و وێڕای سەردانی کردنی هاوڕێ شەهیدەکەی کاک لوقمان فۆلادی ،  و سەردانی کۆمەڵێک هاوڕێی دێرین و تێکۆشەری ڕۆژە سەختەکانی خەباتی کردووە و وێنەی لەگەل گرتوون کە لە داهاتوویەکی نیزیک دا بە کورتە نووسینێک سلاوێکیان عەرز دەکەم. هاوڕێم ئەرکی ئەو کورتە نووسینەی پێ سپاردم و منیش بە شانازی یەوە ئامادەگیی خۆم دەڕ بڕی تا لانی کەم یادێک لە هاوڕێ لوقمانی شەهید بکەین.

ئەوە کە دەبینن مەزاری شەهید لوقمان فۆلادی یە و سوپاس بۆ وەفاداریی کاک ئەحمەد پیری، هیوادارم هەموومان هەمیشي ئەوەمان لە بیر بێ کە لە هەر دەرفەتێک دا کە بۆمان هەڵدەکەوێ، لانی کەم بچێنە خزمەت یەکێک لە هاوڕێ شەهیدەکانمان و کڕۆنشیان بۆ بەرین و مژدەیان بدەینێ کە گەلەکەیان پێ بە پێی دونیای سەردەم دەرواتە پێش و لە ئاوات و ئامانجەکانی نیزیک بۆتەوە.

من چەند ساڵ بەرلە ئێستا کورتە نووسراوەیەکم لە سەر شەهید لوقمان نووسیوە، بۆیە هەر قەناعەت بەو نووسینە دەکەم و لە هەمانکاتیش دا لینکی نووسراوەیەکی هاوڕێم ناجی فەقیبوور کە تا دوا ساتەکانی ژیانی لوقمان لە پەنای بووە، دادەنێم.

یادی لوقمان و هەموو شەهیدانی کوردستان بە خێر و دەستی کاک ئەحمەد پیری خۆش بۆ ئەوە سەردانەی مەزاری شەهید لوقمان.

ئەوەش نووسراوەی پێشووم لەسەر شەهید لوقمان فۆلادی

 

لۆقمان فۆلادی   لە دایک بووی ساڵی ١٣٤٤ی گوندی کانی ڕەشی سۆما.

لۆقمان بەرلەوەی ببێتەوە پێشمەرگە لە  هیرشی گەورەیی ڕێژیم بۆ سەر ئاوایەکانی پیرانجغ و کانی ڕەش لە ٧ ی خاکەلێوەی ١٣٦٢ د ابە توندی بریندار بوو کە ئەوکات تەمەنی زۆر لە خوار بووە و ئامۆزایەکیشی بە ناوی عومەر فۆلادی کە پێشمەرگەی حیزب بوو هەر لەو شەڕە دا شەهید ببووە.

وەک خۆی زۆر جار دەگێڕایەوە دژواریی زۆری بینیبوو تا برینەکانی سارێژ ببوونەوە . دوای ئەوە ڕێژیم بە سەرباز دەگرێ و رەوانەی ئامووزیش دەکا. دوای کۆتای هاتنی ئامووزیش دەنێردرێ بۆ بەرەکانی شەڕی ئێران و عێڕاق.

 هەموو بابەتەکە لێرە بخوێنەوە………………


بیرەوەریی ناجی فەقیپوور بە بۆنەی شەهید بوونی لوقمان لێرە بخوێنەوە…….

mezari_loqman_1mezari_loqman_2mezari_loqman_5mezari_loqman_3mezari_loqman_4


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی